دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی/چوارینەکان
Appearance
1
[edit]| شێخ سەعید سەردارە، شێخ مەعروف هەتا حەزکەی نەجیب | بۆ جەوانمەردی و شەجاعەت بەینی بەینەڵڵا نەقیب |
| گەر ڕەقیب نەبوایە کەی مابەینی ئێمە تێک دەچوو؟ | کێر بە کوز داکی موفەتتین، گوو بەڕیش بابی ڕەقیب |
2
[edit]| ئەهلی عیبرەت بێنەوە با سەیری ناسرشا بکەین | دوو لە دوو سی کەم شەهیی کرد و کشێکی ڕێ نەهات |
| هاتی وا، سەیری نەهاتی کەن کە سەد تیپ و سوپا | پاسەوانی بوو لە نێو بەستا پیادەی کرد و مات |
3
[edit]| گوو بە ڕیشی تەنکی عەوڕەحمان بەگی قائیممقام | ئەو کە بەینێک بێ زیان بوو، بازیان مەغرووری کرد |
| تاڵەبانی بوو، کە سفرەونان و خوانێکی هەبوو | دای بە سەریا هەروەکوو خەپلەی قنکی خاپووری کرد |
4
[edit]| شێخ عەلی خۆت و منت ئاوارە کرد و دەربەدەر | چاکە هەجوێکت بکەم، ئەمما موفید و موختەسەر |
| بۆ حەمەی وەستا فەتاح ئێمەت هەموو ئاوارە کرد | ئەی حەمەی وەستا فەتاح دایکت بەکێری نێرەکەر |
5
[edit]| قوزی گازێ ئەگەزێ کێر وەکوو گاز | بەری عەرسەی پانە وەک دەشتی حیجاز |
| قیتکەیێکی هەیە وەک گردی دماوەند، ئەعلا | پڕ لە هێلانە کەو و قشقڕەو و کۆتر و باز |
6
[edit]| شێخ ڕەزام و بە فەساحەت لە جیهاندا مەشهوور | پسەری پیری نەزەرکردەیی قوتبی لاهوور |
| شیعری من وەهبییە، کەسبی نییە، هۆشیارەوە بە | خۆت لە من لادە لە سۆراخی قنگت بەم مەخموور |
7
[edit]| ڕەشە ڕەششاشی کەری ڕەش بە ڕەشت | تا ڕەشت ماوە ڕەش و سوور بە ڕەشت |
| چڵ و چێوی چەمی ڕەشنەش بە ڕەشت | بە لەشت، هەم بە بەشت، هەم بە ڕەشت |
8
[edit]| مزەی ئەوەندە نەبوو ئاشەکانی جێشانەت | ببێ بە قووتی شەوێکت ڕیامە جێ شانەت |
| بەبێ سەبەب لە سلێمانی شاربەدەر نەکرای | نەکەوتە دەستی عەدووت مەکتەبە و کتێبخانەت |
9
[edit]| بۆم دەنێرێ نیسک و نۆک و سووتەنی و خاکە و خەڵووز | لازمە بۆ گۆڕی حاجی هەر بخوێنم قول ئەعووز |
| حاتەمیش ڕاستت دەوێ ناگاتە حاجی بۆ سەخا | ماهی ئەنوەر کەی دەبێتە نەبیری عالەم فرووز |
10
[edit]| هەر وەکوو ئەشکم بەڕەنگی سووری خوێ خوێنینە کوز | داستانی شاهنامەی خوسرەو و شیرینە کوز |
| ئینشیقاقی هەروەکوو کاڵەک لەبەر شیرینە کوز | هەر کەسێ نەیچەشتبێ نازانێ چەند شیرینە کوز |
11
[edit]| شۆخێ بەئینابەت چووە لای زوهد فرۆش | بۆ ئەخزی تەریقەت بەدڵی پڕ لە خرۆش |
| خۆش هاتە جەواب و وتی حەقتە وەلێ من | ساڵێکە فرۆشتوومە ئیمانم بە قرۆش |
12
[edit]| کەسێ بیبێ حەیاو و شەرم و نامووس | ئەبەد ناکا ڕەفیقیی تاقمی لووس |
| ئەگەر سەد ساڵ بدەی ڕەنج و نەیانگێی | قسەی وات پێ دەڵێن خاریج لە قامووس |
13
[edit]| ئەگەر بەرزنجەیی غەدریش بکەن هەر نەیسە ساداتن | خدر ئاغای ڕەباتی داکی خۆگێ ئێوە بۆ هاتن |
| خەزوورەی شێخ حەمید ئاغای ڕەباتی کۆنە قەڵتاغ شڕ | لە ئەسڵ و مەعدەنا ئەجدادی ئێوە دۆم و خەڕڕاتن |
14
[edit]| گەرچی فەقیر و موفلیسە شێخ مامە ساڵحم | نەمدی کەسێ وەکوو ئەو ساحیبی کەرەم |
| میوانی بووم، نان و کەرەیی نایە بەردەمم | ئێستاش بەبێ موداهەنە مەمنوونی ئەو کەرەم |
15
[edit]| یا ڕەسولەڵڵا، دەزانی تۆ کە «شەیتان»ە عەدووت | هەم لە تۆ مەعلوومە، خۆ من، ئوممەتی تۆم هەر چی هەم |
| کەی ڕەوایە، سەروەرا بۆ تۆ کە «خەیرولئەنبیا»ی | دوشمنی خۆت شاد بکەی و، ئوممەتیشت دڵ بە غەم |
16
[edit]| با بکەم هەجوی حیماری ڕەگی جەرگی ببڕم | هەروەکوو جاوی نەشۆراو کوزی دایکی بدڕم |
| شەهوەتم هاتووەتە جونبوش وەکوو دەریایی عومان | لازمە ماچەکەری میسلی حیماری بکڕم |
17
[edit]| موتەلەووین و میزاجی گووناگوون | موتەسەڕڕیف کێ دیویە بۆقلەموون |
| موتەسەڕڕیف جگارەکەی لە دەما | دێ و دەچێ وەک مریشکی چیللە بەقوون |
18
[edit]| جەنگ گاهی جوکل و مەحموود بەگ شیروانە بوو | ئافەرین مەحموود بەگ لەم جەنگەدا شێر وا نەبوو |
| وەختێ قاسید هات و لێم پرسی، چلۆن بوو ئەم شەڕە؟ | وردە وردە بۆی بەیان کردم کەچی شیڕ وا نە بوو |
19
[edit]| تف لە ئاب و هەوایی قەلعەدزە | کە سەگیشی لە عومری خۆی وەڕزە |
| ملی ئەهلی لەبەر لەڕی و چرچی | هەر وەکوو کێری پیری پشت لە کوزە |
20
[edit]| نابەکاری وەکوو ئەم جووتە لەعینە لێرە | نەبووە قەت ئەمە موددێکی مەدید و دێرە |
| ئەو بە تڕ گوێز ئەشکێنێت و ئەمیش قنگ ئەدڕێ | هەردوو عاسین لەخودا، کێری من و ئەم کوێرە |
21
[edit]| تۆ کە خۆت مەیلی جنێوبازی دەکەی شێخ ساڵح | بۆ دەکەی سەرزەنشی من کە ڕەزا هەججاوە؟ |
| غایەتی بەندە جنێوم بەدوو سێ کەس داوە | تۆ هەتا ئێستە بەقوربان، بە هەزارت داوە |
22
[edit]| جەوهەری مەحزە لە هەردوو لاوە وەک تیغی دەبان | داک کچی پاشای ڕەواندز، باب کوڕی پاشای بەبان |
| شێخ ڕەزاش هەجوی بکا باز ئیعتیباری بۆ نییە | چاک خراپ نابێ بەشیعری شاعیرێکی قەڵتەبان |
23
[edit]| بە ڕەمز قسەم پێ دەڵێ بەگی جافان | بزن قنگی نەخورێ چی دەوێ لە نانی شوان |
| بەکێری گەورە بەرم، لە مەقعەدت تا بن | ئەگەر قووەت بدەیتە خۆت تڕت دەبێت دووان |
24
[edit]| حەمەی وەستا فەتاح سەد بارەکەڵڵا لەم سەر و ڕیشە | کە گوێدرێژێ بەتەنیا چۆن ئەبا ئەم بارە قامیشە |
| لە سەد باتمان خوری زیاتر نەبێ کەمتر نییە وەزنی | سەرت چۆنی هەڵئەگرێ من سەرم سووڕماوە لەم ئیشە |
25
[edit]| شێخ ڕەزا پیر بووە ڕووی مەجلیسی یارانی نییە | تاقەتی کەشمەکەش و گەردشی شارانی نییە |
| دەس بە گۆچان دەگەڕێ، ئێستە لەبەر زەعفی وجوود | مەترەقە سەر زلەکەی قووەتی جارانی نییە |
26
[edit]| شێخ موستەفا لە زومرەی ئەولادی مورتەزایە | هەرکەس کە خەسمی ئەو بێ دەیگێم، لەلام غەزایە |
| حاجی ڕەسووڵی زادە مەفعوولی شێخ ڕەزایە | ڕەزا بەناڕەزایی وەک ماری بێ ڕەزایە |
27
[edit]| تۆیچ لێمان بووگی بەشاعیر ئەی حەرامزادەی سنە | بۆچە شانێ ناخەفێنی، مەسرەفی چەس ئەو تنە |
| عیززەت ئاهەنگی لە کوێ بوو ئەی کوڕی وەستا شەفێ | وردە ئاهەنگێ کە فەرمووت ها وەلای وەستاژنە |
28
[edit]| پیر کە کۆکی و نەتڕی دوورە لە مردن هێشتا | وردە ئاهەنگی دوای کۆ کە نیشانەی ئەجەلە |
| پیر کە کۆکی وو تڕی دەنگی وەکوو بارەزەلە | شاهیدی موعتەبەرم عیززەتی مەئمووری تەلە |
29
[edit]| گەرچی ڕیشم چەرمگ و دندانەکانیشم کەلە | کێرەکەی مردوومراوم ئێستەکەش هەر وا بەلە |
| من سەدی وەک تۆم لە جێ گاوە کەچی ئێستا ئەتۆ | پیر و ئیفتادە «ڕەزا»یە کێرەکەی بۆ چی شلە |
30
[edit]| ئەو مریشک و کەڵەشێرە کە وتم بینێرە | دووی لە ڕێ مرد و یەکێکی بە نەخۆشی لێرە |
| شەو هەموو دەس بە دوعا بووین لە وەختی سەحەردا | کەڵەشێر ئەمری خودای کرد و وتم وای شێرە |
31
[edit]| هەرکەسێ ناوی مەلا عەزیزە | داییم بن گونی هەر گیزەگیزە |
| بەخۆی گەوواد و ژنەکەی حیزە | خواردنی گووە و شەربەتی میزە |
32
[edit]| ڕقی هەڵسا سنەیی دێ لە سلێمانی دەدا | ئافەرین ئەهلی سنە ئەو ڕقەتان هەر لە کنە |
| ئەهلی ئێمە لە سەفەر دەچنە ئەوێ حوکمە دەگێن | بە دوو پارە و قەرەپووڵێ ژنی کامیان تڕنە |
33
[edit]| حاجی عەبدوڵڵا لە ئادەم فیلترە | باوجوودی مەرتەبەی پێغەمبەری |
| ئەم بە سەد شەیتان لە کۆیێ دەرنەچوو | ئەو بە شەیتانێ لە جەننەت دەرپەڕی |
34
[edit]| زوبدەی مەتاعی حیکمەتە ئەم شیعری کوردییە | هەرزانە بێ موبالەغە حەرفی بە گەوهەرێ |
| جامەی حەیاتی عارییەتی کورتە، زینهار | ئالوودە دامەنی مەکە بۆ پێچی مێزەرێ |
35
[edit]| وەعدی من و تۆ ئەی ڕەمەزان ڕۆژی جەزا بێ | شەرعی من و تۆ لە حوزوور باری خودا بێ |
| ئەم لالەڕوخانە هەموو ڕەنگ زەردی دەسی تۆن | کێ دیویەتی شەقاییق یەرەقانی بە سەرا بێ |
36
[edit]| یابا لە گەڵمان وا بە غەرەز بێ | هەمین نانەوا و خەجێ ئاشپەز بێ |
| ئەبێ شێخ ڕەزا لە برسا بمرێ | لەگەڵ شێخ عەلی هەر بە دەغەز بێ |
37
[edit]| چوومە خزمەت یاری مومتازم، وتی لاچۆ دزی | پێم نیشان دا ئەسڵی مەقسەد، نایە بەر دەستم کوزی |
| چەندە هاوارم لە کێرم کرد نەکەی فیلە نەکەی | گوێی نەدامێ، خۆی هەوا دا کەوتە ناو قەعری کوزی |
38
[edit]| کە تەشریفی هات «ئەمین فەیزی» بە میوانی | لە عوهدەی شوکری دەرناچم، مەگەر خۆم کەم بەقوربانی |
| بە «خاتەم»کەی «سلێمانی»ی دەکرد وەک من «ئەمین» کەی بوو؟ | «نگین»ی من «ئەمین»یشە لە سای «فەیزی»ی «سلێمانی» |
39
[edit]| بۆ شوورشێ ئەستۆم دەخورێ، شەڕ دەفرۆشێ | با بێتەوە مەیدانی مەساف، گەر هەیە مەردێ |
| من داکی هەزاری وەکوو تۆم گاوە بە فەردێ | نەتبیستووە، زەربولمەسەلە «سەد قەل و بەردێ» |
40
[edit]| وتم ئەی شۆخی پەری چیهرە ئەمەت پێوە دەچێ؟ | وتی یارایی جەوابم نییە خۆت ئەیزانی |
| وتم هەر تێت ئەخەم و لێت ئەبڕم، هەرچی بڵێی | وتی هەر ئەزیەتی گیانم مەدە، خۆت ئەیزانی |
41
[edit]| لە خەو هەستام خورابوو گوێزەبانە | هەڵیدا ئاگری جووعم زەبانە |
| دەهات دەنگی ترم هەر وەک تەرانە | سەحەرگان لە مەخمووری شەبانە |
42
[edit]| دەوری وەسمان بەگ لە کۆیە ژن نەما نەی گێن بەبە | نیسبەتی کۆیە لەگەڵ من نیسبەتی ئیبن و ئەبە |
| ئەلغەرەز سووزانی وو زانی لە کۆیی چاترە | . . . . . . . . . . |
43
[edit]| هیجا مەزموومە، توخوا لێم گەڕێن با تۆبە نەشکێنم | «ولا تلقوا بايديكم» غەرەز بۆ دەفعی ئیهلاکە |
| مەعاشی مانگی «كانون» و «شباط»م تا بەکەی نادا | کە ئازاری ڕەزا عەینی سمووم تەحسیلی تریاکە |
44
[edit]| ئەی مادەری گێتی تۆ هەتا ئێستە نەزاوی | زاتێکی وەکوو فەیزی ئەفەندییی زەهاوی |
| مومکین نییە ئیراکی حەقائیق بە تەواوی | مومکین نییە ئیدراکی نەکا زیهنی زەهاوی |