دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی/پیتی ا
Appearance
1
[edit]داوای تووتنی بۆندار لە حاجی ئەسعەد ئاغا
| تۆ کەمنەزەری دەرحەقی من ئێستێکە ئاغا | من ماومە هەوای سوحبەتی تۆم هەر لە دەماغا |
| تا ڕۆژی قیامەت بە خودا زیندووە نامرێ | بابێ کە بمێنێ کوڕی وەک تۆی لە وەجاغا |
| بۆ تووتنەکەی بیشەمە و شاور و شێتنە | شێت بووم و نەهات، وەختە دڵم دەرچێ لە داغا |
| جاران چ بە جاغ و چ بە بار بۆت دەهەناردم | نانێری ئەمێستا نە بە بار و نە لە جاغا |
| ڕێی نەوتەکە باجگیری ئەگەر زۆرە دەفەرمووی | ڕێی خاسە بە شەو خاڵییە با بێ بە بولاغا |
| نەمزانی فەلەک گۆبەنی هەر بۆ منە یاخو | سەد دەستی وەکوو دەستی منی کردووە بە زاغا |
| یا ڕەب گوزەران کا بە سەفا وەختێ عەزیزت | پەیوەستە لە دەوری چەمەن و گەردشی باغا |
| بۆ چوونە تەوافی حەرەمی شاهیدی مەقسوود | عالەم هەموو مەئزوونە ڕەزا هەر لە یەساغا |
2
[edit]| خزمینە مەدەن پەنجە لەگەڵ عەشرەتی جافا | مێروولە نەچێ چاکە بە گژ قوللەیی قافا |
| کێ بێ لە دلێرانی عەشایر کە نەچووبێ | وەک تیری قەزا نووکەڕمی جافی بە نافا |
| خوێنڕێژ و شەڕەنگێز و عەدووبەند و تەنوومەند | کامیان گەنە وەک شێرە لە مەیدانی مەسافا |
| چونکە ڕەسەنن ورد و درشتیان هەموو جەنگین | مەی سارییە نەشئەی چ لە دوردا چ لە سافا |
| وا بێ خەم و پەروا دەچنە عەرسەیی هەیجا | تۆ ناچییە سەر دۆشەکی بووکێ لە زەفافا |
| يبغون الى الامر صغاراً و کباراً | يسعون الى الحرب ثقالاً و خفافا |
| وەسمان بەگیان ئامیرە وەختێ کە بڵێ: دەی! | دێنە جەوەلان هەروەکوو حاجی لە تەوافا |
| خواهم ز خدا آنکه شود دشمن جاهت | کۆتی لە دەسا، دەس لە ملا، مل لە تەنافا |
| ڕەحمێ بکە با شێخ ڕەزا بێتەوە گوفتار | حەیفە بڕزێ تیغی مجەوهەر لە غیلافا |
3
[edit]| ڕۆژێ نەبوو ئەم دلبەرە بێڕەحمە وەفا کا | جارێ نەبوو ئەم کافرە شەرمێ لە خودا کا |
| حەیرانن ئەتیبا لە عیلاجی مەرەزی من | لوقمانی ویساڵت مەگەر ئەم دەردە دەوا کا |
| کارێ کە غەم و دەردی فیراقت بە منی کرد | سەرما بە هەتیو با بە دەواری شڕی ناکا |
| دێوانەیە شەخسێ کە بە غەیری لەبی لەعلی | وەک شاهی سکەندەر تەڵەبی ئاوی بەقا کا |
| تاب و تەبی ئاتەشکەدەیی هیجری وەکوو شێت | نەزدیکە منیش واریدی سەحرایی فەنا کا |
| لەم ڕێگەیە تەقدیری ئەزەل وا بوو کە ئێمە | پاماڵی جەفا بین و ڕەقیب سەیر و سەفا کا |
| ڕۆح و دڵ و دین هەر سێ ئەکەم بەزل و نیساری | کامی دڵی من، گەر لە لەبی لەعلی ڕەوا کا |
| سەر دانێ لە ڕێی عەشق، ڕەزا لازمە عاشق | بۆ یار سەر و ماڵی سوپەری تیری قەزا کا |
4
[edit]| لە تەرەف کێرەوە بەریدی سەبا | بۆ مودیری قزڵجە نامە دەبا |
| بۆ جەنابی موقەڕڕەبولخاقان | میرم عەلی بەگ، لە ئەنجەبی نوجەبا |
| میرم، ئایا چلۆنە عیللەتەکەت | باز بە خارشتە بن گونت عەجەبا |
| ئیحتیاجت بنووسە، عەیبی چییە؟ | مەحرەمی ڕازی تۆم بە عەهدی سەبا |
| سەد تڕت دا بە کوودەکی لە گونم | ئەی تڕت ڕەعدو وەی تست ڕەشەبا |
| دوودمانتان چرووکە بونیادی | بو قباحت بنم دگل هە بەبا |
| عەبدووڕەحمان بەگی برات فەرمووی | کە عەلی بەگ بووە بە دێڵەبەبا |
| هذة إرثكم اخاً وابا | |
| خاڵە کوێرەش بە سەراحەت ئەیگوت | کە عەلی بەگ بووە بە دێڵەبەبا |
| لە ئەبانت ئیبا مەکە میرم | ئابڕووی خانەدان عەلی دەیبا |
| گەر بەداری قزڵجە تێر ناخۆی | وەرە با شێخ ڕەزا بە ڕەشتا با |
5
[edit]| دەستێکی هەیە «مەستی» ئەفەندی لە کەرەمدا | میهمانی عەزیزی هەیە دائیم لە حەرەمدا |
| ئەلحەق ژنەکەی موشفیقە دەرحەق بە غەریبان | سەد گانی بە ڕۆم دا و هەزاری بە عەجەم دا |
| هێند کێری هەتیوانی بە کوزدا چووە داکی | دەستێکی شکابوو بە مناڵی لە شکەمدا |
| بەر زەربەتی کام کێری قەوی کەوتووە ئاخۆ | بەو دەردە چووە ساعیدی «مەستی» لە ڕەحەمدا |
| حەققا کە «مەجیدی» کوڕی زۆر تەبعی جەوادە | سەد گانی بەیەک لەحزە بە بێ پوول و درەم دا |
| گەوودا و تەرەس، مولحید و بێ دین و مونافیق | مورتەددە، نییە میسلی لە مسقۆف و عەجەمدا |
| بۆ سەددی ڕەهی «مەستی» وەکو تەپڵی سکەندەر | ئاوازی دەهۆڵی کوزی داکی لە حەرەمدا |
| ئەو کێرە زلەی کێ بوو لە کێلانی فەتاح بەگ | مشتێکی کوتایە کوزی، مشتێکی لە دەم دا |
6
[edit]| شێخ ڕەزا بێت و لەسەر تۆ هەجوی قازیی کۆی بکا | سەیری کە چیی پێ بکا، دۆم بێ و کڵاش بۆ خۆی بکا |
| چونکە غەدری کرد لە «لامیع» شەرتە قازی وا بگێم | هەر گەن و گوویێ لە زگیایە بە جارێ ڕۆی بکا |
7
[edit]| سا بێ زگی خۆت هەڵمەدڕە و مەمرە لە داغا | ئەم قەومە هەموو مردن و تۆ مای لە وەجاغا |
| لەو لاوە پەلێکت لە زەهاو پەل ئەوەشێنێ | لەم لاوە ڕەگێکت لە کنی ساوجەبولاغا |
8
[edit]| نیمە بۆ تەسویری ئەبرۆت پەیڕەوی مانی دەکا | شانە بۆ زنجیری زوڵفت عەنبەر ئەفشانی دەکا |
| قووتی ڕۆحە لێوەکەت یاقووت وەها ئاودار نییە | مەنعی بازاڕی عەقیق و لەعلی ڕوممانی دەکا |
| خاڵی سەر لێوت نگین و خاتەمی نادر زهوور | موهری دەستی ئاسەفە حوکمی سولەیمانی دەکا |
| دڵ لە نەشئەی عەکسی مەستی چاوەکەت لايعقلە | بۆ کەبابی جەرگی من لێوت نمەکدانی دەکا |
| بەرگی سەرتاپام پەڵاس بێ گەر بە شەرتێ تۆم ببێ | تاری ئەو بەرگە لە لام سەد شاڵی کرمانی دەکا |
| سەد هەزار جار دەخیلم حەرفی بەدکار مەشنەوە | هەرچی دەربارەم بڵێ بێ پیرە شەیتانی دەکا |
| گەر لە پەردەی نازەوە ئاوازی تۆ بگرێتە گوێ | بولبولی شیرینزوبان مەیلی غەزەلخوانی دەکا |
| کەس نییە ئەو شۆخە حاڵی کا لە سۆزی ئاتەشم | وا ڕەزا دیسان لە عیشقی هەر غەزەلخوانی دەکا |