دیوانی سالم/ع

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دیوانی سالم  (1860)  by سالم
پیتی ع

1[edit]

الوِداع ئەی موڵکی بابان الوِداع الوِداع ئەی جایی جانان الوِداع
موستەعیددم بۆ بیلادی ڕافیزی الوِداع ئەی ئەهلی ئیمان الوِداع
وەک ئەسیری تورکمان دەمبەن بە زۆر الوِداع ئەی شاهی خووبان الوِداع
دەشتی هیجرت تارە وەک دەریایی قیر الوِداع ئەی میهری ڕەخشان الوِداع
ڕووبەڕووی مەشریق دەچم بۆ موڵکی ڕەی الوِداع ئەی قیبلەیی جان الوِداع
ئەشکی دیدەم ڕەنگی گوڵناری هەیە الوِداع ئەی ناری پوستان الوِداع
سیححەتی دا وەسڵی تۆ هیجرت مەرەز الوِداع ئەی دەرد و دەرمان الوِداع
دڵ بەرابەر زوڵفی تۆ وازیح دەڵێ الوِداع ئەی سونبولستان الوِداع
زەخمی دڵ بۆ ئابی پەیکان تیشنە ما الوِداع ئەی تیری موژگان الوِداع
گەرچی بۆ ئەحواڵی سالم بێ غەمی الوِداع ئەی ناموسوڵمان الوِداع

2[edit]

دەڵێم با تەرکی عیشقت کەم بە دڵ، شەرتی وەفا مانیع لە جەورت ڕەنگە کافر بم، وەلێ خۆفی خودا مانیع
دڵم دێنێ لە جێی ساغەر لە گەردشدا لەبت بێنی ئەتۆیش خۆ کەم حەریفێ نیی، وەلێ پەردەی حەیا مانیع
ویسالت بۆ هوزاری دڵ، حەدیقەی بیم و ئوممێدە؛ لە ڕووت غونچەی وەفا زاهیر، لە خووت خاری جەفا مانیع
سەرای تاریکی دڵ ڕۆشن بووە سالم لە شەوقی ئەو بەڵێ، بۆ زوڵمەتی کافر چراغی موستەفا مانیع