دیوانی سالم/س

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دیوانی سالم  (1860)  by سالم
پیتی س

1[edit]

خامۆش ببە لە بانگ و سەدا ئەمشەو ئەی خرووس با دەس بکەم لە گەردنی دڵبەر بە عەیش و بووس
ناکەم توهی کەناری دڵارا بە بانگی مورغ تا دێ سەحەر لە دەرگەهی والی غەریوی کووس
تیری نیگاهی عیشوەیی نازم بە جەرگ و دڵ خوێنینە وەک خەدەنگی تەهەمتەن بۆ ئەشکبووس
بۆ قەسدی دڵ ئیشارەیی غەمزەی بە ئەمری چاو تابووری لەب بە تیپی موژە وەک سوپاهی ڕووس
پوستانی دڵبەرم بە نەزاکەت لە چینی زوڵف وەک گۆیی عاجە بۆ خەمی چەوگانی ئابنووس
مەششاتەیی خەیاڵە مەگەر وەسفی ڕوویی یار زینەت دەدا بە دوختەری فیکرم وەکوو عەرووس
زاهید بڕۆ نەسیحەتی من شوغڵی تۆ نییە جەوهەر دەبا ڕەفاقەتی هەر واعیزی عەبووس
ئەی چەرخی واژگوون ستەمی تۆ بە کێ بڵێم زاڵمدڵی بە جەور و جەفا میسلی فەیلەقووس
ئەهلی زەمانە جەنبی هونەر ناگرن بە هیچ سالم مەکە هەوایی ئەمەل ئێستە بێ فلووس

2[edit]

غەیری فیکری وەسڵی دڵبەر، نیمە ئەسڵەن یادی کەس هر دو عالم را به دشمن ده که ما را دوست بس
نیمجۆ گەر بێ وەفا کا، گەندومین ڕوو دڵبەرم جمله دنیا پیش چشم من نماید یک عدس
قەڕن و ساڵ و مەهـ ئەبەد نایێمە یادت لەمحەیێ ای که بی یاد تو هرگز برنیارم یک نفس
عیجزی حاسڵ بوو بە غەفڵەت دڵ لە جەوری دڵبەرم قند را لذت مگر نیکو نمی دارد مگس؟
دیدە هەڵنایێ لە سەیری گوڵعوزارانی جیهان تا تو را دیدم نکردم جز به دیدارت هوس
بیمی ئافاتم نییە شەوها لەبەر ئوفتادەگی آنچنانم کز خیالت باز نشناسم عسس
بوو بە یەم ئەشکم لە کۆتا وەهـ چ خۆشە ناگەهان بر سر آیند این رقیبان سبکبارت چو خس
سەعبە سالم قاسیدی دڵبەر دوو ئەسبە بێتە لات بعد ازین بنشین که گردی برنخیزد زان فرس

3[edit]

بە فەن ئەی موددەعی! گەر بی بە ئیبلیس فەریبی دڵبەرم نادەی بە تەلبیس
لە جەوری ماهی بێ میهرم هەموو شەو دەگا ئاهی شەرەربارم بە بیرجیس
دڵم تا جەننەتی وەسڵت قوبووڵ کا دەبەم ناوت بە قەد تەهلیلی ئیدریس
پەرێشانە لە ڕووتا کافری موو مەگەر شێواوە سوڵحی ڕۆم و ئینگلیس
مورادم ڕووتە هەرجا وەسفی مەهـ کەم دەبێ دوو بێ نیشانەی تیری تەجنیس
خەبەر کەن شێخی واعیز با بزانێ بەجوز دەرسی مەحەببەت سەهوە تەدریس
سولەیمانم بە تەمکین تا مەکانت لەناو مەهدی دڵا بێ میسلی بەلقیس
ئەوەندە چەرخی داوم چەرخەیی چەرخ ڕەگی دڵ با درا وەک ڕشتەیی ڕیس
ڕەقیب بۆ کاری سالم تۆی خەلەلخواهـ نەگا یا ڕەب بە مەتڵەب دوزدی دڵپیس

4[edit]

نایەڵێ بێمە حوزوورت منی ئاوارە، عەبەس عاجزیی گوڵ لە جەفای بولبولی بێچارە عەبەس
نەوجەوانی! بە ستەم دڵ مەدە، بێ، تووبی خودا بێ غەمانە بە جەفا ئەم سەری ئازارە عەبەس
جەوری خۆت کوشتن و هەم فەخری عەدووی تۆ باعیس بە سەدای خەندەیی ئەو کوشتنی دووبارە عەبەس
کەمی ڕیتە قەدەمت مەردومی چاوم لوئلوء ئارەزووی چاکە لەگەڵ مەردومی بێکارە عەبەس
پایەیی نیک و بەدی لەم تەبەقە بەرعەکسە هەوەسی ڕوتبە لەلای ئەم سەر و سەرکارە عەبەس
دیدەنی قوربی ڕەقیب بوو بە کەدەر کەوتە دڵم دات بە ڕووی ئاینەدا، ئەم خەتی زەنگارە عەبەس
دڵ لە ڕەقسایە وەکوو زەڕڕە لەبەر پەرتەوی ڕووت بە هەوای شۆڕشی من ڕەقسی حولی دیارە عەبەس
ناڵە سوودی نییە سالم لە دڵی کافردا لەب بدۆزە بە ئەلەم ئەم هەموو هاوارە عەبەس

5[edit]

بە وەفایە قەراری من، مەخسووس بە جەفا شوغڵی یاری من، مەخسووس
لە وەفات دوورە بێی، ئەگەر بمرم ڕووبەڕوو بۆ مەزاری من، مەخسووس!
زیندە هەر کەس بە ڕووت، وەلاکین خووت بەرقە بۆ کشتزاری من، مەخسووس!
ئەو کەسە ئیبتدا گوڵی بەش کرد، خاری خستە کەناری من مەخسووس!
لێکی دا ئاسمان بەرابەر زوڵف ئوسخەیی ڕۆزگاری من، مەخسووس
سوورمە بۆ چاوی موددەعی دێنی گەر بە باد دەی غوباری من، مەخسووس
داویە سالم! زەمانە ڕیسوایی حاسڵی سەعیی کاری من، مەخسووس