دیوانی حەمدی/غ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دیوانی حەمدی  (1936)  by حەمدی
پیتی غ

1[edit]

من لەسەر تۆم کردووە ئیقلیمی دڵ جانا فیراغ کەیفی خۆتە تۆ ئیتر دەیکەی بە کوڵخەن یا بە باغ
ڕوومەتت دەرکەوت لە بەینی بەرقی هەردوو زلفتا وەک لە ناو بەحری سیادا گەوهەرێکی شەوچراغ
شێری بێشەی عەشقە دڵ سەیری بە یادی خاڵی تۆ وەک پڵنگ یەکسەر وجوودی کردووە پڵپڵ بە داغ
مورغی دڵ ترسا لە بازی غەمزە هەروەک هەڵفڕی بەختی ڕەش بوو کەوتە داوی زلفەوە وەک چنگی زاغ
چاوەڕێم گەردێ لە کۆیی یارەوە بینێ سەبا چاوی پێ هەڵهێنم و پێشی موعەتتەر کەم دەماغ
بۆ شکانی دڵ دەلیلی کافییە فرمێسکی خوێن ناڕژێ مەی گەر لە باخەڵ دانرێ مینایی ساغ
شێخ لە کەچکاری نەکەوتوە ماڵی گەچکاری دەکا ڕووی دەبێ یا ڕەب بەچی هەنگامی مردندا سواغ
من کە سەرمەستی نیگاهی چاوی مەستی نازی تۆم هەر خومارە و دەردی سەر بۆ من مەیە و جام و ئەیاغ
وێڵ و سەرگەردانی وادی عەشقە مەجنوونانە دڵ تا نەچێتە کۆیی لەیلا ناکرێ حەمدی سۆراغ

2[edit]

حەرفی ناساغی بەجێم لا چاکە نەک بێ جایی ساغ کاسەیی گڵ بێ لە مەی پڕ خاڵی نەک مینایی ساغ
نەشئە بەخشایە موحیببەت زەهری گەر تێکەڵ نەبێ شەککەریش حەتتا خراپە بیکەیە سەهبایی ساغ
بتکەدەی خۆتە دەروونم ئەی سەنەم مەشکێنە دڵ شەوقی خۆش نابێ کە نەیبێ لالەکەت لەمپایی ساغ
عوسرەتە عوشرەت موهەییا گەر نەبێ ئەسبابی عەیش بۆ لە یەک دانە بە حەسرەت دەستی بێ ئەعزایی ساغ
فکری خۆت ئامان مەنێرە بەر حەریفی بەد سروشت هەر چرووکە گەر چروک بیکاتە بەر کاڵایی ساغ
مەعریفەت بۆ تێگەیینی قودرەتی جانانەیە خاس بینینی نیگارە دیدەیی بینایی ساغ
لابەرە تەکلیفی دەست و پێ لەسەر خۆت ئێستەکە حەمدی دەست بۆ زاڵم و بۆ جەردە چاکە پایی ساغ