دیوانی حەمدی/تاک

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search

1

[edit]
تو خودا مەنعی مەکەن هەرچی بکا حاجی فەرەج چونکە خوا فەرموویەتی «ليسَ عَلى الاع٘مي حَرَج٘»

2

[edit]
من لە دیوانا حیکایەی سەی عەلیم قەید کردبوو ناوی بیسمیللام کە نووسی وەک جنۆکە دەرپەڕی

3

[edit]
من لەناو ئەم کوردەدا چونکە نەزاکەتیان نییە حەز ئەکەم دەنگم بنووسێ بەڵکە دەنگم دەرنەیێ

4

[edit]
ئەگەر ئەو دوژمنە وەک مار لەسەر کلک ڕابوەستێ بۆم بە شیرینی و خۆشی وا ئەکەم تا ماوە ڕام بێ بۆم

5

[edit]
شەوێ دەس ئەهرەمەن کەوت خاتەمی ملکی سلێمانی کە چی میر و گزیری پێ ئەکرد، قەدری وەها زانی

6

[edit]
لە من شەیداترە واعیز بە حوسنی سووڕەتی قالە تەماشاکە لەسەر قیلێ هەزار دەفعە ئەڵێ قالە

7

[edit]
قوتابخانەی کەری داناوە دنیا مەلا وا بۆتە قۆڵچی ئەم کەرانە

8

[edit]
ئەم شارە کە ئەشراف و توجاری چەلەبی بێ وێرانە ئەبێ کاری تەواوی جەلەبی بێ

9

[edit]
بە تاڤگەکەی سەری زەڵم بۆ نەڵێم نیاگارا ئەمەندە بە فەیزە پررشکی کەفی گەوهەر بارە