دیوانی حەمدی/ت

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دیوانی حەمدی  (1936)  by حەمدی
پیتی ت

1[edit]

موبارەک بێ عەزیزم چوونە باغت وەکوو غونچە بپشکوێ با دەماغت
لە دووری تۆ منیش با هەر وەکوو گوڵ بەرۆکم دادڕم تا سەر لە داغت

2[edit]

ئەو سەرو قەددە سەرکەش و من خاکسار و پەست چبکەم خودا کە دامەنی جارێ بگرمە دەست
پڕ ئەشکی گریەیە قەدەحی مەی لە حەسرەتا لەو وەختەوە کە دیدەتی دیوە خومار و مەست
تیروکەوانی دەستی قەزایە موژە و برۆت چاو هەڵبڕە بزانە لە دەستی کەسێ خەلەست
ناسیح لە باسی عەشقەوە تەعنە لە من مەدە ئەم تەوقە ڕۆحە گرتییە مل ڕۆژەکەی ئەلەست
سەربەستە بۆ ڕژانی خوێن و شکانی دڵ نەکراوە دلبەری بە ئەمەندە شکست و بەست
ئەی دیدە ئینتیزاری سرشکم دە هیممەتێ ئەمڕۆ فیراقە خاڵییە سەر بۆ قوڕێکی خەست
حەمدی دڵێکی چەندە خودا گرتووت هەیە بێ عار و بێ تەئەمموول و پڕ عەشق و تێنەویست

3[edit]

تا کەی ئەدەی بە خەڵقی لە عەقڵ و زەکا زەکات کوردە دەکا لە حیسسی حەیاتا حەیا حەیات
ئیسڵاحی نەفسی خۆت بکە ڕازی ببە بە حەق ئیزهاری عیجزە بەسیە ڕەواجی شکا شکات
تا کەی لە نەفعی خۆت و زیانی خەڵقی دەدوێی حەیفە کە ئابڕووی لە جیهانا تکا تکات
گەر ساحیبی حقووقی بە سەربەست بڵێ بدە نابینی بۆچ لە مەحفەلی عاما ڕیا ڕیات
تەعریفی ئەم زەمینە چ شیرینە موتلەقەن تامی دەچێ لە میسرەوە ناوی نەبا نەبات
باب و برایە دوژمن ئەگەر کاسە پڕ نەبێ دوژمن دەباتە ڕیزەیی باب و برا بەرات
خەڵقی سەرا دەکا کە سەروپێیەکی نییە شێتانە تۆ دەخەی کە بە تەوقی سەرا سەرات
جەولانگەهی عیبادە وەتەن گەر بە غیرەتی فەرموو بکە لە ساحەیی خەڵقی ترا تەرات
بەنزینی عیلم و ئاگری هیممەت ببێ ئەدا شەوقێکی بەرقیانە بە چۆن و چرا چرات
حەمدی بەیانی حەق مەکە لەم عەسرەدا نەوەک بۆ کوشتنت بکێشێ بە پشتی ملا مەلات

4[edit]

ئەی خاکی وەتەن بێ فەرەح و زەوق و سەفا خۆت پڕ حادیسە مەحکوومی هەموو حوکمی قەزا خۆت
بازیچەیی سەرپەنجەیی ئەربابی ڕیا خۆت بێ ئۆردوو بەبێ زەمزەمەیی شاهـ و سەرا خۆت
سەد ئاهـ کە بوویتە هەدەفی دەرد و بەڵا خۆت
ئەم کوردە ئەبێ دائیمی هەر قوڕ بەسەرا کەن هەر جارە لە گونیە ئەبێ بەرگی بەبەرا کەن
وەک تەعزییە ئەلواحی ڕەش و شین بەدەرا کەن پێویستی چییە دوژمنی خۆیان بە برا کەن
عالەم کە بڵێن ساحبی ئەولاد و برا خۆت
گەر وا بێ تەمەددون من و وەزعییەتی وەحشەت سەد خۆزگە بە زوڵمەت ئەمە بێ حاڵی عەداڵەت
دەوڵەت ئەمە بێ ڕەحمەتی سەدبارە لە نەگبەت دەرمانی نییە عاجزە لەم عیللەتە حیکمەت
چ بکەم، چ بڵێم ئێستەکە مەحکوومی فەنا خۆت
بێ دەرپێ ئەبینم بوونە ساحێبی دەرپێ بێ جێ هەموو دیارن بوونە ساحێبی ڕێ و جێ
ئاساری نەما شوێنی کورد بوونەتە ژێر پێ فەوتاوە نەزم ون بووە من کێم و ئەتۆ کێ
بێ عالیم و بێ سانیع و بێ ئەهلی وەفا خۆت
وەسفت کە نەگونجاوەتە ئەفکاری چ شاعیر نەوعی نییە، ئەرزت نییە شوبهەت بە مەنازیر
وەک گەوهەرە بەرد و گڵەکەت عەینی جەواهیر بێ میسلە موحەققەق چ لە باتین چ لە زاهیر
بەم خەزنەیەوە مونتەزیری لوتفی گەدا خۆت
کوا تاقمەکە و وەلوەلەیی دەوری کەریم خان کوا دوازدە سوارەیی بەبە مەشهوری مەریوان
کوا فیرقەیی بتلیسی هەواخواهی بەدرخان کوا میللەتەکەی موتتەفیقی دەورەی تورکان
بێ پیاو و بەبێ کۆمەڵ و جێما و جیا خۆت
هاوسێ هەموو وەک داڵن و ئەم کوردە وەکوو لاک چنگیان لە جگەرگاهی هەموو داوە بەبێ باک
بێ خوێنە گوڵی زەرد و زەعیفە وەکوو خاشاک حەمدی دە بپێوە قوڕ و سنگت بکە چاک چاک
بێ قەوم و وەتەن پڕ ئەسەف و دەرد و جەفا خۆت

5[edit]

شەمس دەشکێ دەڵێ بکرێ قەمەر تەشبیهی ڕوخسارت شەکر دەتوێتەوە ببیێ ئەگەر شیرینی گوفتارت
سەری شێواوە سەرو و تەوقی زاڵم چۆتە مل قومری لە ڕۆژێکی کە دیویانە بە ناز و لەنجە ڕەفتارت
خوماری نەشئەیی مەی هەر بە تەنها ساغیری دەشکێ خوماری ناشکێ مەستی پیاڵەی چاوی خومارت
بەجارێ ئێشی نەخچیری وەها ئەبڕێتەوە غەمزە لە دەرمان و حەکیم ئازادەیە مەجمووعی بیمارت
گلەی ناحەق دەکەی ئەی دڵ کە نەمپرسیوە ئەحواڵت لەبەر ئازاری خۆم نەکرا بگەم ئەمشەو بە هاوارت
لەگەڵ بانگی حەقا وەک کۆتری حاقو دەناڵێنم بنازم گوڵستانی عەشق لەگەڵ مەنسووری سەردارت
نیگاهت بۆ بینای عومری منی بێ چارە بۆمبایە فیدات بم ئەی تەیارەی دیدە بۆ تەئسیری کردارت
لە ئەلفاز و مەعانی بۆ ملت گەردنلغی گەوهەر دەکەم فکرم نەئاڵۆزێ بە باسی زلفی تاتارت
بە پەنجەی شانەیی فیرقەت خەیاڵت حەمدی داهێنە میسالی دەستەیی گێسوویی یارە بەستەی ئەشعارت

6[edit]

نەوەک جارێ هەزار جارێ دەکەم ئەم جەژنە پیرۆزت ئیلاهی کوللی شامێکت ببێتە سوبحی نەورۆزت
کە دێتە پێکەنین لێوی برینم بۆ دەمی تیغت لە چاوی بەد بە دوور بێ نایەڵێ موژگانی دڵدۆزت
وەهامزانی کە چەشمەی ئاوی حەیوانە کە دەمتم دی لە پەردەی زوڵمەتی زلفا بە شەوقی کوڵمی ئەفرۆزت
سکم سووتا بە خۆم عومری جوانیم هاتەوە خاتر کە هەڵگیرسا چراغی دڵ بە نووری عەشقی پڕ سۆزت
لە نیسبەت مەوقیعایە دایما خاسییەتی ئەشیا موفەڕکە دامەنی دلبەر وەکوو بەردی شەخس تۆزت
لە خەڵق و خوا نەترسای هەرچی مەیلت بوو ڕەقیب کردت بەسە شەرمت ببێ ئەمجا لە زلف و ڕیشی ڕەش بۆزت
سیەهـ بەختن ئەوانەی ڕۆژیان کەوتۆتە دەس زاڵم هەواخواهی زلف حەمدی نەبی بۆ چی ڕەشە ڕۆژت

7[edit]

بەبێ دەستی دەبن ئەهلی موحیببەت سەیری تا سەر دەست کە کەس نەیبردووە هێشتا لە دنیادا هەتا سەردەست
تەماسی ئەهلی حس ڕەونەق فزایی ساحیبی قەدرە گوهەرزانی کە بێ قەدرە لە بەحرا هاتە دەر بەردەست
هەوا ئاڵۆزە ڕۆژە خاکسارە هیممەتێ ئەی بەخت کە گەردی بەخت ئەگەر هەڵسێ دەکا داوێنی خۆر دەردەست
تەماشای گەردنی جانان مەکە دیدە لە گریانا لە لەمپایێ کە داگیرسابێ نادا مەردومی تردەست
غەرەز گەر کوشتنی عوششاقە جانا غەمزەیە بەسیە چ موحتاجە کە مەستانە بدا چاوت لە خەنجەر دەست
چەمەن ئارا بوو گوڵ کاری هەتا تەنها بە بولبول بوو لە بازاڕا فرۆشرا گوێی کە وەک یار نایە دەست بەردەست
دوڕی تاجی شەهنشاهان بە گەردێ قیمەتی ناکەن خودا لوتفی ببێ حەمدی لە داوێنت بدا گەر دەست

8[edit]

زەمینت نایە کەشکۆڵ ئاسمانت گرتە سەر کۆڵت بنازم هیممەتی مەجنوون بە خۆت و کۆڵ و کەشکۆڵت
لە هەر لایێ کە چۆلی بوو بە سایەی تۆوە مەعموورە فیدات بم بۆ بە سایەکردنی مەعموورەیی چۆلت
بە منداڵی بە ڕاستە و چەپەدا کردووتە مەشقی عەشق نەپرسی تا لە وەسڵا کامە ساغە و کامەیە سوڵت
نموونەی کفنی خوێناوی شەهیدی عەشقە ئەی فەرهاد لە کۆسارا کە وەک لالە گوڵی عیبرەت دەکا خوڵت
بەجێ ماوە لە ئەرزی ئولفەتا ئاساری ڕەنگینت کە بەردی قەیسەری شیرین دەری خست زەحمەتی قوڵت
بەسەر ئەهلی دڵا تێشەی موحیببەت دابەشی کردی خەمیرەی قەلبی عوششاقە پڕیشکی خوێن و پڕ زۆڵت
خەیاڵی تێشەبازی و چۆل گەردی قەت نەکەی حەمدی بە گەردی قەیس و فەرهادا کە ناگا دەست و پێی کۆڵت

9[edit]

هەموو فیتنەی زەمانە کەوتە گۆشەی چاوی فەتتانت بەڵێ ئاشفتەیە عالەم لەبەر زلفی پەرێشانت
حەواڵەی هیممەتی ساقی مەکە ڕەحمت ببێ توخوا کە لێوانە لە نەشئەی ساغیری یاقووتی لێوانت
شەوی بێ تۆ بە قەد ساڵێکە، ساڵێکە شەوە بێ تۆ وەکوو ڕۆژێ لە مەغریب بێتە دەر بێ ببمە قوربانت
عەزاب و ڕەحمەت و دەردی سەری من ئارەزووی تۆیە لەلام وایە بە ڕەسمی دلبەری فەرزە لەسەر شانت
بە عەیبی دامەنێ ناڵە و فیغانی حەمدی تێفکرە کە چەندە تیژ و خوێنڕێژە سەوادی نووکی موژگانت

10[edit]

لەسەر ڕوو پەرچەمت کردوویەتی تەشریحی ئایینت مەسیحی بێ ئەگەر ئەهلی موحیببەت دێتە سەر دینت
بە یادی خاڵی تۆیە سەجدە بەر مۆرە دەبەن شیعە لە مل زوننار دەکەن چینی لە خۆشی زلفی چین چینت
چ ئیمکانە قەمەر هەڵبێ موقابیل شەمسی ڕوخسارت بە پەروانە نەبێ پەروین لە شەوقی چاوی پەروینت
بە جارێ تۆوی میشک و عەنبەری هەر کرد بە کۆی زوخاڵ کە بۆی هێنا سەبا ناو و نیشانەی خاڵی میشکینت
لە شاخا دەنگی فەرهادم لە گوێ دێ هەر دەڵێ عاشق بە گژ کێوا بچۆ نامەرد هەتە گەر عەشقی شیرینت
پڵ و پووشێکی وەک من کەوتە بەر ئەو شەمعی ڕوخسارە حەقی سووتانە نابێتە دەلیلی لوتف یا کینت
ئەوی لەیلا پەرستە نەی سوارە هەر وەکوو مەجنوون کە وەستا مەرکەبت دنیا پەرست بیکە لە خۆت زینت
وەکوو ئیکسیری ئەحمەر خالیسە خوێنی دڵی حەمدی ڕەوایە ئێستە بیکەیتە نیگاری دەستی ڕەنگینت

11[edit]

لە لوتفی دەمدەمی ساقی سەخایی حاتەمم دەس کەوت فسانەی نەشئەیی سەهبا لە دەم جامی جەمم دەس کەوت
بە شوێنی عالەما دەوری خەراباتی جیهانم کرد لە ناو خاکا وەکوو خەم پارە ئێسکی عالەمم دەس کەوت
لە باسی خەپلەیی جۆی زاهیدم چی من کە ئینسانم قسەی ڕوخساری گەندمگون لە بەحسی ئادەمم دەس کەوت
قسەی ئەفواهییە باسی دەمی ئەو شۆخە بێ ئەسڵە لە دەریایی حوسندا فەرموو کەی شوێنی دەمم دەس کەوت
مەکەن یاران لەگەڵ مەستی غرووری نازیدا ئولفەت سەلامەت من لە چاوی حەزرەتی لەیلاکەمم دەس کەوت
جوانی و پیری مابەینی بەقەد چاو هەڵبڕینێکە بە شادیم دیدە هەڵهێنا بە دنیا ماتەمم دەس کەوت
وەکوو ئەهلی زەمان لێم بۆتە شاهێد خۆ زمانی خۆم لە دنیادا بە تەنها هەر دڵم بوو مەحرەمم دەس کەوت
گەڕام بۆ ساڵی تەئریخی ویلادەتم و غەریبم دی بە هیجری حەمدی دەنکێ بوو لە ناو«باری غمم» دەس کەوت

12[edit]

زمانم شەق دەبا یەکدەم ئەگەر بێت و نەبا ناوت بە کوێری دادەنیشم گەر لەبەر چاوم نەبێ چاوت
لەبەر تەشریفی ڕێگەی تۆ نەبێ بۆچیمە نووری چاو سەرم لازم نییە لازم نەکا بینێمە پێناوت
لە داوی زلفتا وەک دانەیێکی جازیبە خاڵت کە دڵ وا ڕادەکێشێ تا دەگاتە حەڵقەیی داوت
وەکوو مەجمەر سەری کوڵمت بە ئاهم هەڵدەگیرسێنم بسووتێ با وەکوو عەنبەر سەراسەر پەرچەمی خاوت
تەبیبی دەردی هیجرانی منیش بیمار و مەهجوورم کە هاتی دێتە دەر ڕۆحم لەباتی ئەجری هەنگاوت
کە بۆ نەخچیری دڵ چاوت غەزالانە دەگێڕی تۆ لە پارێزام منیش جانا وەکوو سەییادێ بۆ ڕاوت
وەکوو خەڵقی دەڵێن بێ قەولە ئەمما هەر لە ئیڵتافا لە جەورا حەمدی تەنها شاهیدە بۆ عەهدی نەشکاوت

13[edit]

لە گوڵشەن لالەیێکی دی دڵم داغی دڵی پشکووت وتی ئەم لالە شیرینە بە فەرهادم ئەکا زوو جووت
لەسەر هێلکەی قەمەر سیمورغی گەردوون کڕ کەوێ بەڵکە هەڵێنێ بێچووە ڕۆژێکی مونەووەرتر لە ڕۆژی ڕووت
لە ئۆردووی سەلم و تووری وەک خەت و خاڵت چ پەروامە کە ئەبرۆت پشتیوانم بێ کە دەس پێچم ببێ وەک مووت
کە هەر ڕەحمی بزووت بمخاتە باوەش دایەیی خاکم لەگەڵ تەختی سولەیمانی ئیتر فەرقی چییە تابووت
هەتاکەی ئەم چڵ و چۆیە و گلاراوەت دەبێ ئەی دڵ خودا هەر خۆی دەزانێ چەندە بێزارم لە خۆت و خووت
بە دنیاخواز ئەگەر ڕازی نەبووبی بۆ چی ڕووت دایە ئەگەر ڕازی بووبی دنیا لەگەڵ شووت بەسیە شاتو شووت
بە شەڕ هاتوون لەسەر ماچی دەمی تیغت هەموو عوزووم لە قاپی حەمدی وەستاوە لەسەر ئەو وەعدەیەی فەرمووت

14[edit]

وەکوو ڕۆستەم کە دێوی کرد بە تیغ و زۆری بازوو لەت بە شمشێری زمان دەیکەم ڕەقیبی لەعنەتی زوو لەت
نەما ڕێی مونکیرانی موعجیزی شەققولقەمەر ئەلحەق کە کردی قورسی ماهی ڕوومەتی جانانە ئەبرۆ لەت
تەقازای موشکافی تێز فەهمانە جەفایی چەرخ کە تیژی دەستی چەرخە تیغ ئەگەر بیکا سەری موو لەت
لە زامی دڵ شەمیمی ئاوی تیرت هات کە وامزانی شکا مینایی ڕۆحی گوڵ کرا یا نافی ئاهوو لەت
لە بێ تەمکینییە پێوەندی ئولفەت عاقڵی لەت کا لەگەڵ دێوانەیی ناکا کە دڵ یەک تاری گێسوو لەت
دڵی گەورە و بچووکی عاشقانت بۆ چی دەشکێنی بینای ئولفەت دەڕووخێنی کە بیکەی دار و پەردوو لەت
وەرن بیبەینە سەر عومرێ بە باسی زلفی ئەو شۆخە ئەگەر چی ناکرێ باسی بە عومری نووحەوە دوو لەت
عەبەس حەمدی لە تەوقی زاڵمی سەروی دەناڵێنێ بە مەحزوونی کە ناکا تەوقی مل قومری بە کووکوو لەت

15[edit]

کە ڕۆیشتی بە جارێ من دڵ و جەرگ و هەناوم کەوت کە چوویتە تانە تانەی سەر گلێنەی هەر دوو چاوم کەوت
ئەڵێن هاتوویتە کوێت قوربان بڵێ قوربانی کوێتی کەم کە نۆبەت بەر سەری نەحسی شکاوی بێ کڵاوم کەوت

16[edit]

تا نەهاتی هەر نەهاتم بوو کە هاتی کەوتمە هات جا بڵێم حەقمە بە ڕێگەی ئێوە ڕێی هات و نەهات
ڕۆژی ئێمە هەر لە ڕێگەی ئێوەدا ئاوا دەبێ هەر لە ڕێگەی ئێوەدا ئاوا دەبێ ڕۆژێ هەڵات

17[edit]

گرپەیی بەنزینی عەشقە خول ئەدا چەرخی حەیات ئەم مەکینە ماگنستی ناوێ قووەی پێ بدات
من ئەوا نەفییم وەکوو ڕۆژ زاهیرە ئیسپاتی تۆ وەسڵی تۆم ناوێ بە شۆرتی نەک بسووتێ کائینات

18[edit]

گەر لە خیلقەتدا دەبووم حاڵی لە ئەحواڵی حەیات یا بە خەو دەمدی سوئالی قەبر و بازاڕی مەمات
بمبوایێ ئەو دەمە وەک ئێستە جوزئی ئیختیار ڕوو ڕەشم مەیلم بکردایێ ئەگەر بۆ کائینات

19[edit]

بۆ گەدایانیان بەجێ هێشت پادشاهان تاج و تەخت ئاسمان بۆ پارە وەک سەحرا دەکەن یەکبارە تەخت
من لە بەختم شەکوە ناکەم ئەو لە من شەکوە نەکا ئەو دووچاری من بووە بێ چارەیە بەد بەختە بەخت
بەم شەرارەی کوورەیەی من ئەلبەتە دەتوایەوە بەرد بوایە گەر دڵی ئەو شۆخە یا پۆڵایی سەخت
مەمدەنە دەستی ڕەقیب و بمکوژن ئێوە و خودا لەت لەتم کەن بمخەنە بەر ئەو سەگانە نەخت نەخت
سەد چرۆی کرد هەر یەکی بوو میوەیێ داری ئەمەل بۆیە بێبەر مایەوە یەک میوەیە حەققی درەخت
موژدە بێ بۆی ڕۆژی خۆت حەمدی گەڕا بۆی دێتەوە دلبەرت بۆ کوشتنت تەشریفی هێناوە بە جەخت

20[edit]

هیچ کەسێ ناوی شکەنجەی پەرچەمی دلبەر نەبات با حەیای مەجمەر نەچێت و ئابڕووی عەنبەر نەبات
خەنجەری ئەبرۆ دەبوو نەدرایەتە دەست چاوی مەست کەوتە خوێن ڕشتن خودا ڕەحمێ بکات و سەر نەبات
لەم خەراباتە چ مەردێ غەیری ڕەندی بادەکەش بوو لە مەیدانا کە سڕڕی دەر ببا سەر دەر نەبات
دامەنی هەڵکردووە بەو بەر دەرە ڕازی نییە ئەم ڕەقیبە زۆر نەفامە هەڵمەتی پشدەر نەبات
بگرە زوو خوێنی ڕەگی سەودایی عاشق ئەی موژە با بەشێتی سڕڕی ئولفەت بەردەمی نەشتەر نەبات
بەرگی تاقەی شینی سورمەی کردە بەر ڕەنگە فەلەک ڕوو بپۆشێ حورمەتی خۆیی و مەهـ و ئەختەر نەبات
حوکمداری کیشوەری سەبرە گەدایی کۆیی یار پێی بڵێن حەسرەت بە جاهی شاهی حەفت کیشوەر نەبات
عاشقی هیممەت بڵندە وەختی کوشتن ئەو کەسە دامەنی جەللادی نەگرێ و دەستی بەر خەنجەر نەبات

21[edit]

سەیری من کەن ئارەزووتانە ئەگەر سەیرانی دۆست عاشقی ڕەوشەن زەمیرە ئاوێنەی ڕەخشانی دۆست
دوژمنت نامەردە داواکاری سەرتە ئەی نەفس تا بە دەستی ئەو نەچوویی خۆت بکە قوربانی دۆست
بێ هەناسەی سەردی بولبول غونچە کەی پشکووتووە وەک نەسیمی سوبحە ئاهم بۆ دەمی خەندانی دۆست
من بەسەر گەردی لە مەیدانی فیراقا کەوتووم بەختی کێ بوو گەردێ هەڵسا گەیوەتە دامانی دۆست
خوسرەوی ئیقلیمی حوسنە یار بە تەنسیبی ئەزەل خەتتە شەرح و خاڵە توڕڕە و ڕوومەتە فەرمانی دۆست
پێکەنینم دێ بە خەڵقی بۆ لە دوژمن خەوف دەکەن گەر هەیانە باوەڕی کامیل لەسەر پەیمانی دۆست
وەک شەیاتینێ کە ڕۆژ دەگرن بە چەپڵە بەر دەدەن وایە تەمسیلی لەکن من گرتن و بەردانی دۆست
دۆستی ئیقبالت لە ئیدبارا بە ئەکسەر دوژمنە عیززەت و زیللەت وەکوو یەک وایە بۆ مەردانی دۆست
ئەم کەلامەت وەک شامامە حەمدی نەخشاند و ئەسەف کەس نییە وەک توحفەیێ بیباتە بەر دیوانی دۆست

22[edit]

قەلبی ڕەشە بە زاهیر ئەگەرچی سپیشە پۆست تەفرە مەخۆ بە دوژمنی سەر زاری دۆست
بەدگۆ قەباحەتی نییە ڕاستت گەر دەوێ دشمن چه کند چو مهربان باشد دوست

23[edit]

بە قەسسابی وت مەڕ منت کەندووە پۆست مەحاڵە ئیتر کەس بە تۆ بێتە دۆست
سەرەو ژێری دەستی دەکا باوەشێن تواضع ز گردن فرازان نیکوست

24[edit]

شەبیهی زلف و خاڵ و ڕوومەتە سەفحەی مجەوهەر خەت نەزیری سەروی قامەتییە بە ڕەعنایی موشەججەر خەت
لە ئەووەڵ دەرسما شکلی برۆ و باڵایی یارم دی لە مەشقی عەشقییا نووسیم وەک ئەلف و بێ بە عەنبەر خەت
مەحاڵە ئەو دڵەی داخل بە حەڵقەی زلفی بوو بەربێ بە سیحرێکی وەها دەیدا لە دەورەی میسلی چەنبەر خەت
شەوی فیرقەت دڵم ئاگر کە دەگرێ وەک شەمەندووفەر ئەوی ئیشی بە کۆیی یارە بێ ئەو وەختە بۆ سەر خەت
برۆ فەرمووی بڕۆ تۆ عاشقی خۆمی مەترسە قەت ئەگەر پەرچەم بە دەورەتدا بکێشێ میسلی ئەژدەر خەت
شکی تێدا نییە زلفی کە شەرحی نووری ڕوومەت کا دەبێ شەرحی مونەووەر بێ دەبێ بشبێ مونەووەر خەت
لەبەر نووسینی وەسفی حوسنی ڕوخساری نیگارم بوو کە سانیع زەحمەتی کێشا هەتا هێنایە دەفتەر خەت
لەسەر لەوحەی جەمالا دەرسی عەشقە جووتە ئەبرۆتی کە خەتتاتی ئەزەل نووسی بە میشکین خامەیی سەر خەت
زمانی خامە مووی لێدێ لە باسی زلفی جانانا بە دەس حەمدی نییە چ بکەم کە نانووسێ قەڵەم گەر خەت

25[edit]

تا لەسەر ڕوو دەرنەکەوت ئاساری شەرح و خاڵ و خەت نەمدەزانی بۆچییە تەرتیبی ئیملا و خەتت و مەت
خاڵی سەر کوڵمت بەدەم بێنە هەڵی بگرم دەخیل نەک لە مەعنادا بگۆڕێ مەتنەکەی نوقتەی غەڵەت
مالیکی بەڕڕەین و بەحرەینم لە سایەی ئەشکەوە وەک فورات و دیجلە لافاوی سرشکم بوونە شەت
هێندە موشتاقم بە دیدارت لە عومرێکا دەمێ بێت و نەتبینم ئیتر وا تێدەگەم نەمدیوی قەت
کوشتەیی غەمزەی نیگاهە حەمدی کەشفی بۆچییە جێ دەمی خەنجەر نییە زەخمی جگەرگاهی فەقەت