دیوانی حەریق/ش
Appearance
1
[edit]عالەمێکە پڕ شەڕ و شۆڕ و نیزاع و ئیرتیهاش | ڕۆژگارێکە سەراسەر میحنەت و پڕ ئیغتیشاش |
کەس نییە بۆ ئیستراحەت سەر بنێتە سەر سەرین | کەس نییە ئاسوودە بێ پاڵووی لە خاری ئیفتیراش |
تالبی ئیمساکی دەرخست ڕووبەڕوو هاتۆتە پێش | ساحیبی عیرفان و دانیش سەربەزانوو چۆتە پاش |
بۆ سلووکی ڕێی مەعاریف پاڵەوانیش ناتەوان | بۆ تەریقی جەزبی جیفە وەک یەکە ورد و هەراش |
نان و ئاوی ئەهلی دڵ هەر غوسسەیە و خوێنی جگەر | دەستی بەرداوە لە عورزە تالبی نانی بەلاش |
هەر کەسێ دانگێ شعووری بێ شەعیرێکی هەیە | ئەبلە بێدەنگ بۆتە ساحیب موڵکی شەشدانگ و مەعاش |
گەر بە تێڵا و زۆر نەبێ ڕۆزی وەدەس کەس ناکەوێ | شاهیدە بۆو موددەعایە حوکمی قازی و --- |
دین بە زاییع چوو مەگەر بۆی ڕێک کەوێ پیاو ناگەهان | وەک کەلیموڵڵا خودا کردیە دەلیلی سەنگ تراش |
نەک وەکوو قازی زەرووری و وەک مەلای ناخوێندەوار | یا خەڵیفە کۆڵەتاش و مورشیدی خۆهەڵتراش |
یا وەکوو من بەخت، تالیع یاوەر و یارم نەبوو | جێی موتاڵا و نۆرەدەرسم بوو بە دەورەی نۆبەئاش |
وەک ئەستوو بم، جیهانگیرم سکەندەر بێ، نییە | جارێ «بابا»یێ ڕەفیقم بێ وەکوو وێڵداشی باش |