دیوانی حەریق/تاک
Appearance
1
[edit]تاڵ و شیرین پێکەوە نەمدیوە چا بێ، چا نەبێ | هەرکەسێکی هەمنشینی چا نەبێ، پێت چا نەبێ |
2
[edit]کوتم بۆسەم دەوێ ڕووی خۆم بە ئاوی ڕووت گوڵاو، ناکەم | کوتی بۆسەت دەوێ شێتە منیش ڕووی خۆم گڵاو، ناکەم |
3
[edit]لە عووزرا بوو مەلا بۆیە جوابیدا کوتی نادەم | وڵاغ دەس ناکەوێ عەیبی نییە چش گەر منیش پیادەم |
4
[edit]سواری مەرکەبی فکرم لە دەوری موڵکی مەحاڵ | سواری تەوسەنی هیممەت نەما قحط الرجال |
5
[edit]هەر بە دەستووری مەلای لاسوور، وەها کەوتۆتە سووڕ | وەی دەزانی لێی دەخەم گەر بچمە سەر مزگەوتی سوور |
6
[edit]ئیحتیاجیم کەوتە «سۆما» چوومە وێ حەتتا ئەوێش | ڕێی نەدام و جێی نەکردم ئەی خودا أین المفر؟ |
7
[edit]موجازی کرد، مەجازی کرد، جەبەی کرد و جبەی لێ کرد | قەباڵەی ئەسڵ و فەرعی خوێند قەباییل تا بڵێن جسنە |
8
[edit]سێ کەس بەتەڵەب بوون، لە تەڵەب چوونەوە جارێ | ڕابوردوە تەڵەب بێنەوە تا فەسڵی بەهارێ |