دیوانی بێخود/ف

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دیوانی بێخود  (1939)  by بێخود
پیتی ف

1[edit]

بێخود ئەم تەئریخە تۆ داتناوە لەم نیوشیعرەدا زەحمەتە سنعاتی وا کەس کردبێتی بێ خیلاف
ساڵی تەولیدی حەسەن بەگزادە سەروەر فەحلی جاف سال تَولیدِ حسن بگ زادە سرور فحلِ جاف

2[edit]

ئەی سەبا، ئەی قاسیدی ئەربابی نامووس و شەرەف هەستە تا کەرکووک بچۆ ئازانە ئەمما لاتَخَفْ!
زوو وەکوو تەلسز بڕۆ دەستی من و داوێنی تۆ وەختی خۆت نابێ بکەی یەک لەحزە زایع یا تەلەف
ئەم عەریزەم بۆ مودیری مەنتیقەی تاپۆ بەرە یەعنی چادر حاجی ئەحمەد زادە ئەوڕەحمان شەرەف
پێی بڵێ وەک من هەموو ئەهلی سولەیمانی ئەڵێن: حافیزی ئەو بن لە کاک ئەحمەد هەتا شاهی نەجەف
تا بەراتی ئەشقیا بێ دانەوێڵەی مەعسیەت تا خەڵاتی ئەولیا بێ شاڵی تورمەی مَنْ عَرَفَ
خۆشەویستت هەر لە قەسری عوشرەتا بێ بادەنۆش ناحەزت دایم لە بیری حەسرەتا بخوا ئەسەف
هەر بە ناوی عالەمی ویجدانەوە بەندەش ئەڵێم: هەر بژی تاپۆ مودیری، هەر بژی نِعْمَ الْخَلَفْ