Jump to content

دیوانی ئەدیب/ا

From Wikisource
310492دیوانی ئەدیب — پیتی ا1932ئەدیب

1

[edit]
سەد حاتەمی تایی، بە غوڵامت لە سەخادا وەرقا و وەفا خاکی حەریمت لە وەفادا
ئاوێنە مەگەر وێنەیی ڕووتە لە سەفادا هاوار و گرینم بەسە ئیتر لە خەفادا
تۆقیفی منت بۆچیە ئاخر لە جەفادا
عوششاق هەموو شیفتەیی حوسنی تووە یەکیەک شەیدا و پەرێشان و بریندارە بە ناوەک
شاگردە لە بۆ ساحیریی تۆ مانی و مەزدەک نەشئەی دڵی من بۆ نمی لوتفی تووە هەر وەک
پشکووتنی گوڵخونچە لە دەم بایی سەبادا
جێی هەر سەرەتیری موژەکەت، خوێنە دەجۆشێ بەم چاوە بڵێ: چی دیکە عیشوە نەفرۆشێ
ئەم تفڵە لە گەهواری بەدەندا دەخرۆشێ هەر جارێ کە ئەم پەردە بە پەشمینە دەپۆشێ
ئاشووبە دڵم وەک سەری زولفت لە هەوادا
دێوانەمە بەو پڕتەوەت ئەی شەمعی دڵ ئەفرۆز هاتوومە تەوافت منی پەروانەیی خودسۆز
جەرگم هەموو بریانە بە پەیکانی جیگەردۆز لەو کونجە کە پاپەندی خەمی تۆمە شەو و ڕۆز
کارم چ بە عەیش و تەڕەب و بەزم و نەوادا
مەجنوون سیفەت، زارو غەریبانە لەسەر ڕێی چەند موددەتە عەزمم بوو سوئالێکی بکەم لێی
ئەمڕۆکە لە ڕووی لوتفەوە پرسی کە: ئەتۆ کێی ڕووم نایەوە سەر خاکی بەری پێی و وتم پێی:
عەقڵ و بەدەن و عومری منت بۆ چی بەبادا
فەرمووی کە: ئەمن یەکسەرە بێ مەنزڵ و بێ جێم جیسمی تۆ ئەگەر حازری قوربانییە بۆ ڕێم
کاشانەیێ خاڵی بێ لە بێگانە، بەڵێ دێم بێ باکە، خەدەنگی لە جیگەر دام و وتی پێم:
ئەی ئەبلە وەرە، جەژنی ویسالت لە فەنادا
بۆ بادەیی مەعنا، لە دەم و قەولی لەبیبان ساقیی و نەی و بەربوت و ئامێزی حەبیبان
ئەمڕۆ وەرە ئەم بەزمە بە کوێرایی ڕەقیبان بێ جێ و جیهەت مەمدەنە بەردەستی تەبیبان
کوژراوی سەری غەمزە چ دەخڵی بە دەوادا
ماتی خەمی ئەبرۆ و دو لەعلی لەبی ئاڵم جانا چ دەبێ جارێ، حەزەر کەی لە وەباڵم
ڕۆژێکی بە سەردان وەرە بۆ دیدەنی حاڵم چەند خۆشە لەبەر ئێشی برینت کە دەناڵم
غم از دل و کم از سرم این سایه مبادا
بولبول بە هەوایی گوڵی وا کەوتووە حەیران ئەو موتریبە جەرگ و دڵمی کردووە بریان
ئەو مەجلیسە تەشکیلی لە مەست و عوقەڵا بوو قەلبم بە هەوای عیشقەوە سا کەوتەوە هەیجان
سەرخۆشی دو لەعلت چ دە پەروایی ڕەوادا
قوربانی سەفای خۆروەشی پاک سرشتم چەندێکە کە وا تالبی ئەسراری بەهەشتم
جۆیا لە هەموو مەعبەد و دێر و لە کەنشتم بڕوانە قەزا و قەدەر و ئەسڵی سرشتم
دینم لە بەهای جەننەت و فیردەوسی لەقادا
ئاوارە لە مەئوای وەتەن و کۆیی غەریبا وێنەی خەت و خاڵت کە لەنێو بادە نەدیبا
ئەو شیعرە پەریشانە چ ئاسارە عەجیبا بۆ دیتنی زوهرە و قەمەری یارە ئەدیبا
باڵۆنی خەیاڵاتی تۆ ڕۆیی بە هەوادا

2

[edit]
کێ دیتویە وا حوسن و لەتافەت لە بەشەردا چاوت کە هەموو غارەت و قەتڵی لە نەزەردا
قەتلی منی مەزڵوومی بە یەک غەمزە خەبەردا قوربانی ڕوخت بم کە شکستی بە قەمەردا
حەیرانی لەبت بم کە ڕەواجی بە شەکەردا
ئەمڕۆکە لەبەر خاڵی تۆ موستەغنی لە میشکم بۆ شاهیدی دەردی دڵی شەیدا لەبی ویشکم
چون هێندە دروون پڕ خەم و خوێناوی سریشکم هەرچەندە دەکەم سەعی، لەبەر خوێنی سریشکم
خاکێ نیە بیکەم بە هەوەس گاهێ بە سەردا
ڕۆژێکی کەڕەم فەرموو، لە ڕوی لوتف و کەماڵات تا بۆ بەڵەدی خاڵ و خەتت، بێمە موتاڵات
سەیری قەمەر و لەعلی لەبت کەم، قەدو باڵات دڵ ڕۆویوە قوربان لە وجوودم بە خەیاڵات
دایم لە سەفەردایە ئەگەرچی لە حەزەردا
تا وەسڵی لە ئاوێنەیی دڵ دێ بە تەفەئئول پەروانە بە ڕووی شەمعی، نەما تابی تەئەممول
لەو سەیلی غەمت نابێ ئەمانم بە تەخەییول ناحەق نییە ناوەستێ ئەگەر پردی تەحەممول
سیروانی سریشکم کە دەکا هاژە لە سەردا
لەو ڕۆژەوە ڕووی کردە چرای بەزمی حەریفە وا چارەیی من بوو وەرەقی زەردی خەریفە
گەر نەیبوو لە بەر مەستییە پەروایی ئەسیفە مەقسوودی لەسەر کوشتنی عوششاقی زەعیفە
وەختێ کە دەکا خەنجەری تیژی بە کەمەردا
ناپرسی لەبەر حیشمەت و ئیقباڵ و جەلالت لەو کێوکەنی کوشتە بە ئوممێدی ویسالت
شیرینە بەشیدا ئەلەم و ژەهری وەباڵت ئەستێرە هەموو مەحوە لەنێو نووری جەماڵت
چون شەمسی ڕوخی تۆ شەوی گێڕاوە بە فەردا
ئەی بۆ ئەلەمی من کە تۆ لوقمانی ئەمینی شیرین دەهەن و شوهرەیی ئافاق و زەمینی
جارێ بڵێ بێچارە ئەدیب بۆ چی حەزینی مەیلی هەیە «تاهیر» کە بپرسی لە برینی
بڕوانە کە ئەو شۆخە چ تیری لە جگەردا

3

[edit]
ساڵی دووە سەرگەشتەیە دڵ بۆ ڕوخی لەیلا حەسرەتکەش و پەژموردە، سەراسیمە و شەیدا
دێوانەسفەت، تالبی شەهدی لەبی زیبا لەو بەلدیەیی تەییبەدا توورە بە مەعنا
ئامادەیە بۆت، مائیدەیی نَحْنُ قَسَمْنَا
ڕێ زەحمەتە، بێ مەشعەلە، بۆ غەمزەدەیی یار کەس ڕاهی نەجاتی نییە لەو لوججەیی خونخوار
تا بۆت نەدڕێ، فەیزی ئەجەل، پەردەیی پوندار پەروانەیی ئەم حاڵەتە، پەڕسوختەیی نار
سەربەستە هەزاران ئەرەنی گۆ، وەکوو مووسا
تەزکیەو و بۆ کاڵبودە ئەی زاهید و دیندار بێ فائیدەیە، پەیڕەوی و سوحبەتی ئەغیار
جانم بە فیدای قەهقەهەیی عارفی هوشیار سووتاوە لەبۆ جامی مەی و ڕوتبەیی مەیخوار
عیرفان کە نەبێ، حوسنی چییە نەقشی هەیوولا؟!
ڕوحمێ کە بە مەحبووسی ناچارییی هاڕووت بابێ بەرێ سەیلی کەڕەمت، حاڵەتی ناسووت
بۆ لوتف و عەتا کات، پیاڵێکی بە ماڕووت ڕووی یۆسفی لەو میسرە، بەسە بۆ کەسی بێ قووت
پیاوێکە وەکوو شێری، کەسی تالبی مەولا
ئەی مۆنسی دڵ، غونچەیی گوڵ، ساقی مەهاسا ئەو پەردە وەلابێخە، دەمێ بێمە تەماشا
تەسکینی دڵم بی، بە جەزا أحْسَنَكَ الله لەو موژدە سەرم حازرە بۆ مەوقعی اضحی
وا کردمێ قوربانی، بە ئەنفاسی مەسیحا
مەزلووم و زەعیف و بەشەری بێ سەر و سامان مەعلوومە کە غەرقی گونەهم، والە و حەیران
هەرچەندە کە مەعیوبە تەنم، نابی بە قوربان داخڵ نەبی بەم وادییە وەک مووسیی عیمڕان
بێ تەرکی عەسایی بەدەن، أَوْلَىٰ لَكَ أَوْلَىٰ
عەکسی ڕوخی تۆی دیوە لە سەفحەی گوڵی حەمڕا شۆریدە و سەودا بەسەرە، بولبولی گۆیا
ئەز حیکمەتی حەق مەزهەرە بۆ وامیقی عەزرا جۆیایی تۆ:پیر و وەریع ، عاقڵ و بوڕنا
ناو تەکیە، وە یا سومعە وە یا دەیر و کلیسا
ساکیت بە ئەدیبی عەبەسا عاجز و غەمگین بەدناوی لەنێو عامی، شەقی، موفلیسی بێ دین
لایاتی تەسەووف مەدە دەم، جێ دەمی تۆ نین ئەو حاڵەتە سینێکی دەوێ سافیی و بێ کین
دەرمانە لە بۆ قەڵبی سەقیم، ئایەتی کوبڕا