دیوانی ئەحمەدی کۆر/پێنج خشتەکی
Appearance
1
[edit]| شەو و ڕۆژ بێ قەرارم ئەز لە عیشقی ڕوویی نەوگوڵها | دەکەم تەی چۆڵ و بەحر و بەڕ، بە ناڵین شیبهی بولبولها |
| به قید زلف پا بستم، منم مجنون عاقلها | «ألا أيها الساقي أدر كأسا و ناولها» |
| کە عشق آسان نمود اول، ولی افتاد مشکلها | |
| لە وێنەی تۆ لە ڕووی دنیا نەهات و هەم نمی آید | لەبۆ عوششاقی دڵ مەحزوون حبیبی چون تو کی آید |
| لە نەسلی ئادەم و حەووا، کی چون تو نور چنین زاید | «ز بوی نافەای کآخر صبا زان طرە بگشاید |
| ز تاب جعد مشکینش چە خون افتاد در دل ها» | |
| کسی که عاشق تو شد ز دین و دل که دست شوید | نه در دنیا نه در عقبی بجز تو کس نمی جوید |
| بجز تخم محبت در دل او هیچ نمیروید | «به من سجاده رنگین کن گرت پیر مغان گوید |
| که سالک بی خبر نبود ز راه و رسم منزلها» | |
| لە داخ و حەسرەتی جانان زیاد بوو میحنەت و دردم | لە دەوری شەمعی ڕوخساری وەکوو پەروانەمە هەر دەم |
| دەڵێم بۆ نێرگسی دەستم لە عەقڵ و دین و دڵ بەردەم | «مرا در منزل جانان چه امن و عیش، چون هر دم |
| جرس فریاد می دارد که بر بندید محملها» | |
| لەوێ ڕۆژێ کە تۆ خوڵقای هەموو عالەم بە تۆ ماییل | دەکەم ئەرجوو و تەمەننایێ لە دەرگای تۆ وەکوو سائیل |
| چ موشتاقم ببینم ڕووی تۆ بێ پەردە و حاییل | «شب تاریک و بیم موج و گردابی چنین هایل |
| کجا دانند حال ما سبکباران ساحلها» | |
| فیدایی قەددی نەو تەرزت، ڕوحی من ئەی شەهی نادر | کە تۆی خوڵقاند لە نووری خۆی، قەدیم و قەییووم و قادر |
| عەجەب نەقش و نیگارێکی لە ڕووی عالەم کە بووی زاهر | «همە کارم ز خودکامی بە بدنامی کشید آخر |
| نهان کی ماند آن رازی کزو سازند محفلها» | |
| لە داخ و حەسرەتی جانان زەلیل و مات و گەردن کز | دڵم چون خانەیی زەنبوور و عەقرەب بوون لە سەریا چز |
| ئەلا ئەی ئەحمەدی کۆری زەلیل و خەستە وو عاجز | «حضوری گر همی خواهی از او غائب مشو حافظ |
| متی ما تلق من تهوی، دع الدنیا و أهملها» | |
2
[edit]| دڵبەری ساحیب جەماڵ و ئەشرەفی عالی جەناب | تا بە کەی ڕووی خۆت دەپۆشی تۆ لە ژێر پەردە و حیجاب |
| ڕوو مەهی دوو پێنج و چار، جارێ وەلایخە تۆ نیقاب | زین سوال بی خطا غمگین مشو، رو بر متاب |
| زانکه رد سائلان از اغنیا دور از صواب | |
| حەمدولیللا گەوهەری زاتی تۆ بوو دوڕڕی سەمین | نامی تۆی با نامی خۆی دانا لە لەوحی هەمنشین |
| مەئخەزی ئیسمەینی دانا، میم و حێ و دال و دین | نام خۆی دانا «حەمید» و نامی تۆی دانا «ئەمین» |
| تا بزانن هەر ئەتۆی ئەشرەفترینی مورسەلین | |
| حەمدولیللا گەوهەری زاتی تۆ بوو دوڕڕی مەسوون | از وجودت گشته اصنام لات و عزا سرنگون |
| بس شر و بس فتنه هائی با تو کردند کافرون | نوری دینت گرتی مەشریق، مەغریب و دنیایی دوون |
| زوڵمەتی کوفر و زەڵاڵی ڕەفع کرد بوو ڕۆژی ڕوون | |
| حەمدولیللا گەوهەری زاتی تۆ بوو دوڕڕی مونیر | هەم بە وەحی کردیە مورسەل، هەم بەشیر و هەم نەزیر |
| هەم شەفیع و هەم موشەففەع للعباد يوم العسير | ای خدا ما را نگهدار از الم های سعیر |
| إنّك رَبٌّ رَحيم، بر همه اشيا قدير | |
| حەمدلیللا بووە نەسیبی میللەتێ خەیرولبەشەر | سەییدی دنیا وو دین،شَقَّ بِالإيماءِ قَمَر |
| عاریجی هەفت ئاسمانان، كَلَّمَ مَعَهُ الحَجَر | دار و بەرد چەندێکی هەن، پاک بوون لە بۆ تۆ سوجدەبەر |
| أَسأَلُ اللّهَ النَّجاةَ از ألم های سقر | |
| دیتنی دیداری یار خۆشترە از هر چه بود | گەر بگا دەستم بە دامانت، ئەوە قازانج و سوود |
| گەر هەموو دنیام هەبێ، بێ ڕوئیەتی تۆ بێ وجوود | حەیفە بۆ مە سەرف کەین بۆ مەیلی دنیا عومری خود |
| چاکی بگرین با بە ئیخلاس ڕاهی جنات الخلود | |
| هەر کەسێ عەقڵی هەبێ ناکاتە یار دنیایی دوون | ئەو دەکا زۆر مەکر و حیلە عاشقی زار و زەبوون |
| چەندە مە تالیب بەوی بین ئەو دەبێ هەر سالیبوون | چاک وەیە دەس هەڵگرین لەو پیری پڕ مەکر و فنوون |
| تا ببین واسڵ بە جەننەت، شاد بە هەر حور العيون | |
| هەر کەسێ عەقڵی هەبێ ناکا بە دنیا ئیلتیفات | ئەو لە ئەووەڵ شکڵی بووکان خۆی بە مە نیشان دەدات |
| تۆ لەکن خۆت بووی بە زاوا، بووکە ئەو بیکر و بەنات | تۆ بە ئوممێدی ویساڵی، ئەو ئەتۆ مەحڕووم دەکات |
| یا خودا پێمان بدەی ئەتۆ ڕێگەی نەجات | |
3
[edit]| ای رخت روشن تر از ماه نمایان بر زجاج | داروی صد زرد رنگ کردند اطباء ز آن علاج |
| شاە و سوڵتان و گەدا بۆ بووسەیی پات ئیحتییاج | کەنزی عەتتاران لە بۆنی خاکی نەعلت گرتی باج |
| بۆت بە داغە دڵ چوو پەروانە لە پای شەمع و سیراج | |
| مەعدەنی ئەڵماس و دوڕ، لەب مەنبەعی ئاوی حەیات | مەجمەعی شەرم و حەیا، مەزهەر «لكل المخفيات» |
| هەم بەشیر و هەم نەزیر، مزگێندەری ڕێگەی نەجات | باغی ڕوخسارت وەنەوشە و سووسەن و ڕەیحان، نەبات |
| بوون هەموو سوبح و مەسا، تا تا بە مەودای میشکی عاج | |
| حەق بە نووری تۆی مونەووەر کرد و ڕۆشن ماهـ و خۆر | کردی خاریج عیشقی تۆ عاشق لە فیتنە و شەڕ و شۆر |
| خاکی نەعلەینی تۆ کوحلە بۆ بینایی چاوی کۆر | نیم سزاوار شیبهی سەگ از گردی خوانت ڕیزە خۆر |
| تامیعم بەر ئاستانت چینە کەم میسلی دەجاج | |
| بەر لە کوللی مەخلووقاتێ نوورتی زاهیر کرد ئەحەد | خیلقەتی کرد هەر چی ماشا «من أزل حتي أبد» |
| بۆیە ئادەم بوو بە فەخرولئەنبیا تۆ بووی وەلەد | کرد «خەلیل» ساکین لە وادی «غير ذي زرع» سەمەد |
| بۆ بینایی بەیتی کەعبە سوجدەگای ئەهلی حەجاج | |
| ئیبتیدای ئادەم لە تۆ بوو، تۆ لە ئادەم بوی زهوور | موعجیزەت «شق القمر» بوو عالەمی «ما في الصدور» |
| حوببی تۆ «رب أرنی» کوت بە «مووسا»ی کێوی توور | دوێ شەوێ تەشریفی تۆی حەق کرد تەڵەب چوویە حوزوور |
| نامی تۆی بەرفەرقی جوملە ئەنبیایان کردە تاج | |
| ئەنبیا قەترێک لە نووری ڕووی تۆی کرد، ئیقتیباس | تۆی خەدیوی تاجی «لەولاک» هەم حەبیبی جین و ناس |
| هەر کەسێ زەڕڕێک لە شەوقی تۆی نەسیب بوو، حەق شوناس | حوببی تۆ «داوود» لە زەنب و سەهو و نیسیان کرد خەلاس |
| وەقتێ باسی کرد لەگەڵ ئوریایە دەعوایی نیعاج | |
| شەهسەواری عەڕشی میعراج، سەییدی «خير الورى» | کردی زیارەت، وەختی نەعلت فەڕشی ڕووی «تحت الثرى» |
| نووری فەرقت عەڕشی داگرت، کوفر وەسەر ئیسلام گەڕا | جوبرەئیل موژدەی دەهێنا بۆت لەنێو غاری «حیڕا» |
| دینی تۆی کرد بەرحەق و از قاف هەتا قاف دای ڕەواج | |
| ئەی مەکانت عەڕشی ئەعلا، قابەقەوسەین مەنزڵت | عالەمی ڕۆحانییان شەیدایی ڕوویی چون گوڵت |
| قودسییان داییم سەناخوان، کەڕڕوبین چون بولبولت | سەد چوو لەفزی «لي مع الله» ساکینی گەنجی دڵت |
| فەخرە بۆ حۆری جینان کەمتر کەنیزت بن زیواج | |
| در زەج و کەج، تانج و سەج ڕۆژگارت بردە سەر | بووە مەکانت عەڕشی ئەعلا ڕوئیەتوڵڵا دەر نەزەر |
| ئایەتی «لا تقربوا مال الیتیم» وای دا خەبەر | یەعنی کەس حەددی نییە دەرجایی تۆ بگرێ مەقەر |
| وەی بەهای بووسەی نیعالت «ما في ملك اللة» خەراج | |
| مەعدەنی ئەسرار و گەنج، دەروێش و شاهەنشا لەقەب | سەییدی دونیا و دین، پێغەمبەری عالی نەسەب |
| راهی فکر و خەرقەپۆشی، نوور و زوڵمەت ڕۆژ و شەب | عیلمی بێ ئوستاد لەبۆت بوو، هەم ئەتۆش بۆی بووی سەبەب |
| جەمعی ذی ڕوح خەڵق بووە از قەترەیی نوتفەی مەشاج | |
| وەک، «قوڕەیش»ی قەومی مولحید بەهری قەتڵت سوێندخوار | بووە ڕەفیقت یاری سەددیق هەمنشینی کونجی غار |
| «ثاني أثنين أذهما في الغار» بۆی بوو ئاشکار | بەیزی قومری با نەسیجولعەنکەبووت ما بەرقەرار |
| چاوی بەدخواهان لە پێش وان بوو بە شیبهی لەیلی داج | |
| یەد وەکوو «بەیزایی مووسا» موعجیزاتی ڕۆژگار | ڕووت میسالی حەوزی کەوسەر، کامبەخش و کامگار |
| سەوت ئەنفاسی مەسیحان، گیاندیهی سەد موردەوار | هەر لە ئەووەڵ تا بە ئاخر جوملە عوششاقی هەژار |
| حوببی تۆ بوو تیغی تیژ، نەشتەر لە قەلبی وان عیلاج | |
| جوملەیی عاشق لە حەسڕەت ڕوویی تۆ فانی و فەنا | تۆ مەلاز و مەلجەئی بۆ عاسیان پشت و پەنا |
| موزنیبان ئومێدەوارن یا شەفیع «إشفع لنا» | یا ڕەسوولەڵڵا ئەمان وەقتی ئەجەل «منا دَنى» |
| تامیعم بۆ گۆی شەفاعەت ژێری چەوگانت هەراج | |
| یا «عظیم الخلق» بە عیشقی ئەو قەدیمی بێ نەزیر | کەفتەکارم شیبهی سەگ بەر دەرگەهت عیسیان کەسیر |
| چونکە وا ڕۆژی ئەزەل بۆ عاسییان تۆی دەستگیر | گەر بە شەفقەت تۆ نەهێنی جارێکی عەبدان وەبیر |
| پاک دەبن عەرزی هەدەف بۆ زەنب و عیسیانان ئەماج | |
| خۆش بە حاڵی ئەو کەسانەی ژێری نەعلت باختە سەر | کەوتە قەلبیان حوببی تۆ از کەون و ماکان بێ خەبەر |
| نوش دەکەن شەربەت لە حوببی تۆ پڕی خوێنی جگەر | گوش هوش از صوت تو پر کرد، نە اصوات دگر |
| خالی دل از صحبت جانان پر فسق و لجاج | |
| شافیعی ڕۆژی جەزا، هەم سەییدی «ختم الرسل» | پێشی باڵات سەر و بید و عەرعەر و شمشاد خەجڵ |
| شەرمەساری خاکی نەعلت سونبول و ڕەیحان و گوڵ | هەر کەسێ تابیع نەبێ بۆ ئەمری تۆ با جان و دڵ |
| ئەکلی وان زەقووم دەبێ، شەربەت حەمیم، «ماء أجاج» | |
| وای لەبەر ناری جەهەننەم ئەو جەحیمی پڕ شەرەر | عاسیانی هەوڵناک از ڕۆژی پڕ خۆف و خەتەر |
| شوکری میننەت حەق بە تۆی کوت ئەحمەدی خەیرولبەشەر | گەر نەبووبای تۆ شەفیعەلموزنیبین ئەی ناموەر |
| موزنیبات کەی دەبوون فاریغ لە خەوف و ئیختلاج | |
| ڕۆژگارت چوو بە غەفڵەت عومری خۆم پووچ ڕابوارد | ڕۆژێکی ڕوونم نەدی، پێشبارێکی چاکەم نەنارد |
| دین و ئیمانم بە دەست نەفس و هەوای دونیا سپارد | ئەز لە من وا بوو تەویلە بۆیە بێباکم دەخوارد |
| نەمدەزانی عومر کورتە و بێ دەوام وەک ڕەنگی زاج | |
| تۆ بە عیشقی زاتی پاکی خالیقی جینن و پەری | جارێکی بڕوانە لای من، تۆ حەبیبی ئەکبەری |
| هەم ئەمینی سیڕڕی حەق، هەم سینەکانی گەوهەری | پر امیدم گر چه کلبم گر بحالم بنگری |
| من ئەسیری نەفس و شەیتان و دڵم وەک ڕووی ساج | |
| چەند ئەمن فکری عەبەس کەم لەم دنێ پووچ و غەدار | داییمە مەشغووڵ بە عیسیان ڕۆژ و شەو لەیل و نەهار |
| نابینم هیچ کەس وەکوو خۆم ڕووسیاهـ و شەرمەسار | نەفس و دونیا و هەوا و ئیبلیسی مەلعوون هەر چوار |
| تامیعن بۆ بردنی ئیمانی من چون گورگی ئاج | |
| ئارێ ئەی ئینسان ئەگەر شێت نی لەسەر ئەرزی دەنی | کوا سولەیمان، کوا سکەندەر، کوانێ مەحموودی غەنی |
| این قدر پوچ و عبس لاف تکبر میزنی | عاقیبەت لەژێر ئەرزدا لاشەیەکی بۆگەنی |
| مەنزڵی تۆ ژێر زەمینە ناتدەنێ باج و خەراج | |
| «ئەحمەدی کۆر» بەس تۆ عەبدی وی دنێ غەددار بە | خاکی پاکی ئاستانەی سەییدی موختار بە |
| ڕۆژ و شەو پڕ ناڵە و گریان و شین و زار بە | تا دەمێنی هەر لە سەر ئەو شەرت و ئەو ئیقرار بە |
| بەڵکە یار بتداتێ جورعێک شەربەتی کەوسەر میزاج | |
4
[edit]| حەمدی بێ حەد بۆ خودایی خالیقی فەردی وەدوود | بابی مەی ئادەم لە مشتێ ئاو و گڵ هێنا وجوود |
| قودسیان هەر چەندی هەن هەر بۆ وییان سەر نا سجوود | ڕۆژێ از خانەی عەدەم تەن هاتە سەحرایی وجوود |
| ئاگری عیشق کاری کرد لێم و «دل و جان در ربود» | |
| ها، ببینە چی بینا کرد ئەو بینایی کارساز | ئەو لە قەترێک ئاوی خوڵقاند چەند بوتی پڕ عەیش و ناز |
| سینە ساف و قەد چو عەڕعەڕ، مەم چو ڕوممان، دیدە باز | لێی وەتەرتیب خست دوو کار، عیشقی حەقیقی و مەجاز |
| تالیبی ئیسلامی کرد ئەو، گەبر و تەرسا و یەهوود | |
| هەر کەسێ ئەی دڵ بە ڕوویی نەوجەوان عاشق نەبێ | ڕازی لای عیشق نەبێ با جان و دڵ سادق نەبێ |
| ئەو لە ڕێی عیشقی حەقیقی بێت و گەر فایق نەبێ | با سەبەب عیشقی حەقیقی ڕووبەڕووی سایق نەبێ |
| ڕاست حیمار وا لە ژێر بار کا و جۆی بێ سەرف و سوود | |
| عاشقان ڕوژی ئەزەل دڵ نامرێ حەتتا ئەبەد | وەک شەهید و ئەنبیا قەت ناڕزن جیسم و جەسەد |
| گەر نەبێ تۆشەی لەعین و دین بەتاڵ و دێو و دەد | سەر نەباتە ڕێی مەجازی، پڕ خەیانەت کاری بەد |
| عاشقان هەر شین و ئاهـ و شاعیران تەبع ئازموود | |
| هێندێ عاسی تەبع و مورتەد، هێند لە ڕێی عیشقی بەتاڵ | سەر بە سەودایی مەجازی دڵ بە دنیا ئیشتیغاڵ |
| وەک دەبینن تۆ زەلیل و دڵ بەجۆش و خەستە حاڵ | لێت دەبێتە پیری موتڵەق شیبهەتی ئیبلیسی لاڵ |
| موبتەدیش گومڕا دەکا، ڕێی حەق لەوێ بەند و سەدوود | |
| خۆ لە من وا بوو هەوەڵ جار عیشق بە زانایی دەبێ | وەسیەتوو لێ بێ لەبەر زۆرزانی ڕیسوایی دەبێ |
| تا وەکوو شێت بی زیاتر عیشق ئەفزایی دەبێ | بۆیە عاشق شێت دەبێ تالیب بە شەیدایی دەبێ |
| حەز دەکەی عاشق بی، شێت بە، تۆ لە گشت ڕێی وجوود | |
| چونکە عیشقی حەق نەبوو زەڕڕێک لە سینەی قەومی عاد | جیفەی دنیایان دەویست و پڕ تەمەع، مەغروور و شاد |
| جوملە موزنیب و گونەهکار سەر لە ڕێی عیشقی عیناد | عاقیبەت سەڕسەڕ لەبۆ وان هات و ژینی دان بە باد |
| با سەبەب بێ عیشقی بۆ، «قد أهلکت قوم ثمود» | |
| وەقتێ ئادەم لە «سەرەندیب»ێ خەلاس بوو هاتەدەر | ئیتیفاقی بەست لەگەڵ عیشق، بوو بە باب «أم البشر» |
| بۆیە چل ساڵی گەڕا بەر سەتحی ئەرزی دەربەدەر | عاشقی نووری خودا بۆ شەوقی حەووای کەوتە سەر |
| لێی وەپاش کەوت «شیس» و«نووح «و» ساڵح «و» ئیدریس «و» هوود» | |
| شێخی «سەنعانی» ئەگەر سەد جاری دی جەور و جەفا | زەحمەتی هەر چەند وەڕێ هات بۆی بووە زەوق و سەفا |
| عاشقی جانانەیەک بوو، ساحێبی شەرت و وەفا | دەرد و میحنەت هەر چی بوو ئاخر لەبۆ وی هات شفا |
| شادە هەر کەس لەحزەیێ با یاری کرد گفت و شنوود | |
| گەر کەسێ پرسی چووزانێ «تۆ لە دنیات نین دوو چاو» | هەر کە ڕادەبری یەقین دۆزەخ لە جەرگم دێتە تاو |
| ئەو کەسەی مەعشووقی تۆ بێ چۆن دەبێ ئابڕوو تکاو؟ | خەلق نازانێ کە زولفت یاری مەحبووب بۆتە داو |
| عیشقی حەق گەر یار نەبایە تێی دەگڕیا نار و دوود | |
| وەقتێ «یۆنس» کەوتە بەتنی حووت لە ئاو بوو سەرنگوون | تاکوو چل ڕۆژی لەوێ زوڵمەت بوو لێی دنیایی ڕوون |
| هەر دوو دیدەی پڕ لە ئاو و تەن سەقیم و دڵ زەبوون | چونکە عاشق بوو، نوبووەت بۆ وی هات بێ چەند و چوون |
| مەدحی وی کرد خالیق و «اندر کلام خود ستود» | |
| وەقتێ ئیبلیس داوتەڵەب بوو خەییری ئەییوبی شام | ماڵ و ئەتباع بەرتەرەف کرد پاک بە نیم لەحزە تەمام |
| پاشی هەنگێ قەلبی وی پڕ بوو لە ئێش و دەرد و زام | ئەو بە عیشقی حەق موتیع بوو یەعنی «ربي لاينام» |
| چونکە عاشق بوو خوداوەند لوتفی فەرموو زوود بە زوود | |
| یەعنی ئەو خەللاقی عالەم ئەو خودایی لایەزال | گەر نەبوویا عاشقی نووری نەبیی نوور جەماڵ |
| زیاد لە عالەم بۆ چ لەبۆی مەوجوود دەبوو کەشف و ویسال | شەرع و تورق و عورف و حەق هەر چوار بە جارێ نانە پاڵ |
| پێ دە ڕێی میعراج و بورجی لامەکان جایی سعوود | |
| یەکی وەک «تاها» نەبیی ئینس و جین خەیرولبەشەر | واسیتەی بوونی دوو کەون شای قابەقەوسەین ناموەر |
| جەننەت و دۆزەخ، سەما و ئەرز، لەشقی وینە سەربەسەر | بۆیە حەق فەرمووی لە شانی وی «وما زاغ البصر» |
| بۆ بە مەولای شەرق و غەرب و بەحر و بەڕ، چی هەن، چ بوود | |
| یۆسفی ذي الحوسن جەبهەت، مەهوەش و شیرین نەزەر | جەبهەتی ماهی دەهـ و چار بوو، لە کەنعان هاتە دەر |
| با سەبەب عیشقی «زوڵەیخا» چوو لە «میسر»ی گەرت مەقەر | پادشاهی و نیکنامی و تاج و تەختی کەوتە سەر |
| بوو بە عیشقی حەق و لاییق چەند هەزار مەدح و دروود | |
| یەکی وەک «یەعقووب» نەبی بوو، کامل و عاقڵ تەواو | عاشقی ڕووی «یۆسف»ێ بوو، دڵ بە حوببی وی سووتاو |
| تا برای لێ بوونە دوژمن خستیانە بیر و داو | ماڵ و ئەتباع هەر چی بوو پاکی لەبەر وی خست لە چاو |
| تاکوو چل ساڵی فیراق و زەیقەتی «با او نمود» | |
| دیم لە قوڕئاندا کە «مووسا» بەر لەوەی کە بچێتە «توور» | عاشقی «وادیی ئەیمەن» بوو لەوێ دی نار و نوور |
| هەر کە، وی حوببی خودای کەوتە دڵ و جان و سودوور | پێی لە ڕێی کوفر و زەلالەت، بوغز و کینە گرت بە دوور |
| با وجود عشق در رحمت ز عالم بر گشود | |
| «عیسا»ی «مەریەم» لەنێو قەومی «یەهوود»ی ناپەسەند | لێی عیناد بوون تا وەدەستیان کەوت و کردیان حەبس و بەند |
| چونکە عاشقی لامەکان بوو، چووە سەما تا وەقتی چەند | ئافەریدەی کرد کە دی عالەم دەبێ پێی سەربوڵەند |
| قاتڵی دەججاڵی مەلعوون دوشمنی ئەهلی سجوود | |
| وەقتێ «ئیبڕاهیم» لە ناری مەنجەنیق گرتی قەرار | خالیقی لوتف و عەتای کرد، ئەو دەبوو زوو ڕەستگار |
| گوڵ لە دەوری سەوز بوو، هەم باغ و بووستان، لالەزار | گەر لەبەر عیشق نەبایە نەیدەبوو ئەسلەن چ چار |
| عیشقی حەق گەر یار نەبایە تێی دەگڕیا نار و دوود | |
| وەک نەبی هەر گا یەکێک عاشق بە کرداری خۆ بێ | فەرزی عیشقە هەر کەسێ تالیب بە ڕووی یاری خۆ بێ |
| باک نەبێ نامووس و نەنگ مەشغووڵ بە ڕێی کاری خۆ بێ | ڕۆژ و شەو دەر جوستوجوو و دەعوەتی یاری خۆ بێ |
| تا بزانی سیڕڕی ئەرز و ئاسمان، چەرخی کەبوود | |
| ئەی برادەر گۆش و هۆش دار بن لە ڕێی گوفتاری عیشق | هەر وەکوو «مەنسووری حەللاج» بن لە فکری کاری عیشق |
| سەر بە قوربانی کەسێ بێ نۆش بکا سەد ژاری عیشق | وەسیەتوو لێ بێ بە فەرزییەت گەلێ هۆشیاری عیشق |
| دڵبەرم کوشتمی، شکایەت کەم، لەبۆم بێنە شهوود | |
| گەوهەری مەقسوود بە دەس هاتن لە دنیا زەحمەتە | گەر کەسێ دەستی کەوێ ئەڵڵا چ فەزل و نیعمەتە |
| بۆچی هەوەڵ تا بە ئاخر هەر جەفا و میحنەتە | هەر کەسێ عاشق بە جەننەت بێ جەزای وی ڕەحمەتە |
| عاشقی عیشقی مەجاز سووتا بە نار لەحم و جلوود | |
| عاشق ئەو نین شێت و خوودار، سەگەرم بن یەک سەعات | ڕەئس و قەلبی سارد و سڕ، مەشغووڵ بە دنیای بێ سەبات |
| کەی دەبێ دڵ خۆش بە ڕووی مەعشووق بکەی عەیش و نیشات | تا نەبی ڕیسوای عالەم بێ وجوودی ڕووی بیسات |
| خۆزگە بەو کەس ڕازی بوو بەو مەعمەلە و سەودا و عقوود | |
| ئەهلی غار هەر چەندی بوون مەردانی پڕ عەقڵ و کەماڵ | زەوقی دنیا دان بە عوقبا فەوت کردن ڕای بەتاڵ |
| دەست شوستو بوون لە هەر شت غەیری عیشقی لایەزال | چوونە غارێ بوونە نائیم بێ غەم و فکر و خەیاڵ |
| بوون لە جامی عیشق سەرمەست، «گوی نیک نامی ربود» | |
| عاشقی عیشقی مەجازی لەحزەیێکە ئەلئەمان | غەیری بەدنامی و ڕیسوا نین لەڕووی دەور و زەمان |
| هەر کەسێ پشتی بەوی بەست ئاخری کێشای غەمان | هەر کەسێ عاشق بە ڕووی یار بێ غەم و دەردی نەمان |
| عیشقی مەحبووبان نییە لاییق بە هەر ڕەدد و جەهوود | |
| عاشقی عیشقی حەقیقی جان و دڵ سافی دەوێ | یاری ساحیب شەرت و ئینساف کامڵ ئەعرافی دەوێ |
| زێڕی دەستەو شاری خالیس قاڵی زۆر سافی دەوێ | هەر دوو وەک یەک سووختەدڵ، ساحێب ئینسافی دەوێ |
| نەک بەکین «ئەسفەندیار» و «ڕۆستەم»ی ساحێب عەموود | |
| نووح هەر چەندی کە عاقڵ بوو و زیلفەهمی عولووم | با زەلیلی ڕایدەبوارد با میللەتی ئەشڕاڕ و شووم |
| لە هەزار کەس یەک نەبوو چاک ئەهلی مەجهوول و زەلووم | عاقیبەت تۆفان لەبۆ وان هات غەرق بوون و عەدووم |
| عیشق بوو نووحی نەجات دا، کەشتی بردە کێوی جوود | |
| «هوود» نەبیی قەومی عاد بوو میللەتی ئەشراری ناس | لووت لەگەڵ ئەهلی «سەدووم»ی بەد نژاد و بەد ئەساس |
| «ساڵح» و «یەحیا» و «زەکەریا» «یوشەع» و «جەرجیس»ی خاس | «ئەلیەس» و «زولکیفل» و «ئیدریس» عاشقی ڕێی حەق شناس |
| بوون بە عیشقی حەق موخەللەد «في الجنان» مەنزڵ وروود | |
| «ئەحمەدی کۆر»یش سەگێکە پەیرەوی ئەسحابی تۆ | هەر لە تفڵی شێتی کردووە حوببی ڕێی ئەسحابی تۆ |
| شەرت و ئینساف قەت نییە ڕۆژی ئەبەد کیلابی تۆ | بچیتە نێو ناشاد بێ پێیان دوشمنی قوللابی تۆ |
| یا ڕەسوولەڵڵا دەخیلەک تۆ نەجاتمان دەی بە زوود | |
5
[edit]| یاری ڕەندان دەر حەقی من کارێکی ڕەندانی کرد | چاوی مەستی ئەو بە باز، پڕ سورمەیی سوبحانی کرد |
| نیم نیگایێکی بە دوو چاوی وەکوو قەترانی کرد | خۆزیا بەو کەس کە گوفتاری بە یاری جانی کرد |
| سەد هەزاران میسلی من هەر داخ لە دڵ ئەفغانی کرد | |
| حوببی یار وا کەوتە دڵ من خورد و خاب لێم بوو حەرام | ڕۆژ و شەو هەر دوو خەرابە و چۆڵ و سەحرایە گەڕام |
| هەر وەکوو «سەنعان» کە بۆ تەرسایێ بوو ڕیسوایی عام | شێت و شەیدا بووم کە ماڵ و عەقڵ و هۆشی لێ ڕفام |
| خانەی ئابادی منی سەد جار ڕماند، وێرانی کرد | |
| شێخی «سەنعان»ی کە مەردێک بوو بە دین بۆ قیبح و زشت | بۆ خەنازیران شوان بوو، ئەو بە نامی نیک سرشت |
| ساعەتێ ئەو دڵبەری خۆی دی، ئیمانی دا کەنشت | سەد مرید و مەسجید و سەد مەعبەد و خەڵوەی بەهشت |
| عەقڵ و هۆش تەسلیم بە دەست ئەو دڵبەری نەسرانی کرد | |
| ئەز فەقیرێک دوور لە تۆ کەوتوومە چاهی بیژەنێ | داییمە دڵ بۆت دەسووتێ وەک گڕی دارە بەنێ |
| وا بەحەسڕەت تاقە بووسێ کەم لە تەختی گەردەنێ | تیرێکی وات دا لە جەرگم شەهسەواری قۆشەنێ |
| هەر وەکوو «یەعقووب» لە داخی «یۆسف»ی کەنعانی کرد | |
| کەی دەبێ شاد بین بە نووری ئەو جەماڵی ئەنوەرین | کەی دەبێتە هاونشین یەک دەم بە لەفزی شەککەرین |
| کەی دەبین لاولاو سیفەت، پێچ پێچ لە باڵای عەڕعەڕین | دوێ شەوێ خۆش بوو خودا، یار دەستی بۆ کردمە سەرین |
| ڕۆح لە جیسمی من فڕین و حیکمەتی لوقمانی کرد | |
| خەڵکی مەشغووڵن بە عیلم و تەسبیحات و قیل و قاڵ | قەلبی من مەشغووڵ بە تۆ ئەی نازەنینی نەو نیهال |
| پاک خودایە چەند بە خووبی کردی ئەو حوسن و جەماڵ | ساعەتێ تۆم دی بە چاوان دین و مەزهەب بوون بەتاڵ |
| هەر وەکوو تەرسا لە عەقڵ و دینی شێخ سەنعانی کرد | |
| تا قیامەت وەسفی باڵای نەو نیهالت هەر دەڵێم | ڕۆژ و شەو وەقت و سەعات دەر جوستوجووی مەتڵەبێم |
| شێت و شەیدای ڕوویی تۆم مەحبووس لە چاهی غەبغەبێم | دڵ بە داغ و تووڕەیی زوڵف و دوو گێسووی شەبێم |
| مایەیی «يحيي العظام» بوو، بۆچ لە من پەنهانی کرد | |
| شاهی جەمعی ئەنبیا، تۆی شافیعی ڕۆژی جەزا | من گونەهکار و زەلیلم ئوممەتی تۆم ئەزقەزا |
| ئوممەتی عاسی و فەقیریشت وەکوو من هاکەزا | ئینتزاری لوتفن و پابۆسی ژێر نەعلت ڕەزا |
| زیارەتی خاکی بەری پێت دەفعی هەر عیسیانی کرد | |
| «ئەحمەدی کۆر»ی زەلیل و عاجز و دڵ پڕ کەسەر | وا لە دەرگات کەوتووە، بەڵکوو بهێتە بەر نەزەر |
| جوملەیی شێخ و وەلی و پاک دینان سەربەسەر | موقتەبیس از نووری تۆ بوون و لەبۆ تۆ خاکی دەر |
| شوعلەیی ئەنواری تۆیە عالەمی نوورانی کرد | |
6
[edit]| خۆش بە حاڵی عاشقانت، دڵ لەسەر زەوق و کوئووس | پاک نەبوو هەتک و مەلامەت، قەت نەترسای مِن حُدوث |
| دەست هەڵگر بێ لەبۆ لات و هوبەل، عوززا و یەغووس | ئەسڵی عیشق وا دەبێ، نەک دڵ بە حیلە و چاپلووس |
| هەر دەمەی بۆ یەک خەبەر هەر لەحزە بۆ یەک دەست بووس | |
| سەر بە قوربانی کەسێ بێ تا لە دنیا زیندە بێ | یارێکی گرتی بە جان تا مەرگ، بە دڵ بۆی بەندە بێ |
| نەک هەموو ڕۆژێ لەنوێ بۆ دڵبەرێ لەبخەندە بێ | تەن یەک و دڵ سەدهەزار فکر و خەیاڵ پەرگەندە بێ |
| هەر کەسێکی دیت بە چاوم نیم مەقامات هەم جلووس | |
| بمرێ عاشق چاکە، نەک، در ڕاهی عیشقی ناتەواو | پەڕڕەکاهـ و دانەیی خەشخاشی دنیای بێتە چاو |
| ڕۆژ و شەو بۆ دڵبەری خۆی زگ بسووتێ دڵ بە تاو | عەقڵ وا کەم، عیشق وا تیژ، مەخلووقاتیش وا بە داو |
| یا خودا بەو عاشقان دەی سەبری ئەییووبی ئومووس | |
| تۆ لە دنیا نەتدی وا عیشق چی لەگەڵ مەجنوون کرد | یێکی وەک سەنعانی چۆن ڕیسوا لە دنیای دوون کرد |
| یێکی وەک فەرهادی هاوڕێی کێوەکەی بێستوون کرد | وامیقی خوێنخۆری هاوڕێی کێو و هەم هاموون کرد |
| میش وەکوو وان زەهرنۆشم، خاکی پێی جانانە بووس | |
| هەر لەوێ ڕۆژێ کە من خوڵقام لەسەر ڕوویی زەمین | دەربەدەر، سەرگەشتە بووم دەر راهی جانان دڵ غەمین |
| شیبهی قەقنەس دڵ بە جۆش و زاری و دیدە نەمین | قەت نەبووم تووشی تەبیبێک میسلی لوقمانی ئەمین |
| بێ بکا دەرمانی دەردی بێ دەوای من بالخصوص | |
| مەخلووقاتی ئەز دەبینم عاشقان از بیش و کم | هەر کەسێ بۆخۆی بە ڕەنگێ دای لە خۆفی عیشق دەم |
| چی حەقیقی، چی مەجازی نیش و نۆش و زەهر و سەم | من لە پێشینان وەهام بیست قەلبی عاشق پڕ لە غەم |
| قەت ئەمن نابم ڕەحەت بێ ڕوویی یارم از جلوس | |
| یەک نیشانەی عاشقی وایە دەبێ دێوانە بێ | بۆ جەماڵی یاری خۆی از ماسوا بێگانە بێ |
| زاهیر و باتین تەعللوق بەستی هیچ ئەشیا نەبێ | عاشقی شوعلەی چرا، تەن سوختە وەک پەروانە بێ |
| بەڵکە لایق بێ بە جانان، خاکی پای و نەعل بووس | |
| یەک نیشانەی مەعشووقی وایە دەبێ یەکڕەنگ بێ | هەر وەکوو تۆ بۆی دەسووتێی، ویش لەبۆت ئەم ڕەنگ بێ |
| با غەم و دەردت شەریک، با شادیت هاودەنگ بێ | وەقتی عەیشت شاد ببێ، وەقتی غەمت دڵتەنگ بێ |
| لایقی مەعشووق و عاشق بن هەتا يوم العبوس | |
| یەک لە نیشانی دە دەروێش ئەوهەیە قانیع ببێ | گوێ بە قەولی کەس نەکا و بۆ قەولی خۆی سامیع ببێ |
| ئەو لە شەڕڕ و شۆر بەری و از فیتنەتان مانیع ببێ | تالیبی ڕوویی جوانان و مەهی ساتیع ببێ |
| نێوی مەکتووب بێ لە سەففی عاشقان خاصَ الخُصوص | |
| یەک لە نیشانەی دە زاهید ئەوهەیە ئەی ذوالكمال | بێ وجوود بێ خۆی لەکن هیچ لاف نەدا از وجد و حال |
| نەک بە عیلمی شەیتەنەت ماییل لەبۆ جەنگ و جیدال | شات في جلد ذئب نەک غەنەم جەلد، زیئب مەئال |
| همچو خنزیر مضر، کلب عقور، شر در رئووس | |
| هەر کەسێ عیشقی وەدەس کەوت با نەیکا هەرزان فرۆش | نیک و بەد هەرچی وەڕێی بێ دەر ڕەهی جانان خەمۆش |
| زاهیرەن زەهری هەلاهیل، بێ ترس بیکا بە نۆش | وا دەگەڵ نەفسی بە دوژمن، سەر بەتاڵ و جەنگ و جۆش |
| وەک علي المرتضى گرتی دەری قەلعەی قەمووس | |
| ڕۆح و جانی من فیدایی نەقش و لەوحی سینە بێ | سینەیی بێزار و غەیبەت دوور لە بوغز و کینە بێ |
| زاهیرەن کافر، بە باتین گەنجی دەر گەنجینە بێ | نەک لەبۆ زەرق و ڕییا پوشیدە با پەشمینە بێ |
| یا بە دەم تالیب، بە دڵ چون پیلەتەن یا ئەشکەپووس | |
| هەر لە هەوەڵ تا بە ئاخر چەندە هاتن پاڵەوان | ساحێبی تیپ و سوپا بوون، جوملە با گورزی گران |
| تابیعی جەنگ و جەدەل، شەڕ بوو لەسەر مڵکی جیهان | چی لەگەڵ نەفسی بە دوشمن، شەڕ دەگەڵ ئەعدای نیهان |
| خاکی پای نین ڕوستەم و گەرشاسب و گودەرز و تووس | |
| چی بەڕاست مەردی ڕەهە، با جیفەیی دنیا چکار | گەر بەزاهیر مەیل بکا بۆ سەرفی مسکین و هەژار |
| باتینی خوێن بێ، جگەر خۆر بێ دەروون پڕ دەرد و ژار | جا دەبێ ئەو جار بڵێ من عاشقم بۆ ڕوویی یار |
| هەر چی حوببی وی نەبێتن دەر حەقیقەت ئەو مەیووس | |
| چەند هەزار تەقوا و تاعەت چەند هەزار عیلم و عەمەل | چەند هەزار چەنگ و چەغانە، چەند هەزار بەیت و غەزەل |
| چەند هەزاران ویرد و زیکر و چەند هەزار میسل و مەسەل | هیچ نییە دەر ڕاهی عیشقی دڵ نەبێ ئیخلاس دەگەڵ |
| ماسیوای ئیخلاس لەکن یار نایەنێتن یەک فلووس | |
| شەرت و ئیقرار بێ هەتا ماوم لەسەر مڵکی جیهان | تەرکی تاعەت پاک بکەم من خۆ بەزاهیر نەک عەیان |
| ئەکل و نەوم و شورب زۆر کەمتر بکەم با ڕۆح و جان | گەر بەبێ شەرعی نەبێ ڕۆژوو و نەمازان کەم حەرام |
| تا ببم کافر لەکن دەم واعیزی دڵ چاپلووس | |
| مەردومی باتین بین و لائوبالی، دڵ لە خەڵق | ئەو دەکا پەنهان بە زاهیر خۆی بە کیسوەی جام و دەڵق |
| ڕووسیاهـ و شەرمەساری پێشی چاوی عامی خەڵق | مەقسەدی سیدقە مەقامی ئەو لە خزمەت باری حەق |
| مەرتەبەی «حق الیقین» هەر بۆوی خاسە «بالخصوص» | |
| یاری غار هەر چەندی بوون پیرایەیی عەقڵ و شعوور | دەس لە دنیا شوستە و عاشق بە ئەلتافی غەفوور |
| چونکە موخلیس بوون لە عیشقی وان بە دڵ چوونە حزوور | بوون لە جامی عیشق مەستی بادەیی کەیف و سروور |
| زەوقی دنیا دان بە عوقبا یاری غار بوون و ئەنووس | |
| گەر لەبۆ ئیمانە تاعەت غەیری کوفرم نین چکار | گەر لەبۆ جەنناتە تاعەت، نامەوێ جوز قەعری نار |
| باعیسی تاعات و تەقوا خاکی ژێر دوو نەعلی یار | ڕووسیا و بەدنامی دنیام نامەوێ نامووس و عار |
| تۆبە لەم زوهدی ڕیای پڕ عوجب و پڕ کبیر و نحووس | |
| دافیعی عیللەت لەبۆ عاشق نییە جوز وەسڵی یار | عاشقان غەیری خودا قەت چیدی ناکەن ئیختیار |
| ڕۆژ و شەو بۆ ڕوئیەتی جانانەیی خۆی ئینتیزار | غەیری وی با نار و جەننەت کوفر و ئیمان نین چ کار |
| نایەوێ چی نەفعی وی بێ، جوز زەرەر، شەڕڕی نفووس | |
| مەجلیسی زۆر جاهیلان قەت نابێ بێ جەنگ و برین | لانکی منداڵان و تفلان نابێ بێ شین و گرین |
| قەولی جاهیل چون حیماران نەڕڕەیە یاخۆ زەڕین | هەمنشینی یاری بەدخوو، ناقیسی دنیا و دین |
| ڕووسیا و بەدنامی دنیا از قرین بد جلوس | |
| بشنو از من یک حدیث از حق رب العالمین | يا عبادي أن عرشي في فؤاد المؤمنين |
| «نحن أقرب من حبل الوريد» ئایەی موبین | فاعبدوني، لا اله الا انا حق المبين |
| دەیکوت عاشق لي مع الله، ما گشادیم، نه عبوس | |
| ئەی دڵی سەرگەشتە و حەیران، زەعیف و نابەکار | قەولی جانان نابی حاڵی، تا لە چاو خوێن نێتە خوار |
| شادە ئەو کەس خوێنی دڵ کردۆتە قووت در ئینتزار | خۆزیا گورگین سەگێک کەوتبامە بەر دەرگاهی یار |
| با هەزاران زەجر و زەرب و جار جارە پایبووس | |
| یا خودا هەر کەس لە ڕێی عیشقی سەری خۆی بردە پاش | خواردنی خوێنی جگەر، خاری موغیلانی فەڕاش |
| عومری خدر و کاری شومر و سامیری بۆی بێ مەعاش | سەعیی ئەفلاتوون، ئەرەستوو، هەمچوو لوقمان عیلمی باش |
| کاری نەنگ و جامە سەوز و ڕشتە تیلی جالینووس | |
| کرد لەگەڵ مووسایی عیمران وەعدە خەللاقی غەفوور | وادیی ئەیمەن وەرە تا بێیە ڕووی وەجد و سروور |
| یێکی وەک ئەحمەد لە عەڕشی نەقشی لەعلەین کرد زهوور | ئەو دەگەڵ خوا کردی سوحبەت، غەرق بوو در نار و توور |
| نە تەڵەب کرد ڕوئیەتوڵڵا، نە بە وادی کرد جلووس | |
| چونکە نەیبوو سەبر، کردی عەرزی ڕەببی عەیب پۆش | رب أرني کوت وەلاکین لن تراني هاتە گۆش |
| تووری شەق کرد، لەوحی بۆ هات، با خدر کرد سەعی و کۆش | سوحبەتی بۆ پێک نەهات ئەو، چونکە نەیکرد سەبر نۆش |
| ئیعتیقادم نین بەجوز عیشق و تەوەککول ڕای خلووس | |
| بەعزێ مەخلووقێ دەبینم دێنە ڕووی وەجد و نەزەر | هێندێکی بەیت و غەزەل، ئەشعاری پێشینیان لەبەر |
| دێن لەنێو عالەم دەخوێنن ئیعتیقادیان بێتە سەر | نین غەمی بەدنامی خۆیان، ڕۆژگار خۆش بچنە سەر |
| دڵ فریب، عالەم خەلەل، بامەکر و حیلە و چاپلووس | |
| زاهیرەن سۆفی، بە باتین کەودەن و عاسی و کەلەک | حية في جلد حوت، مار در پوست سمک |
| بۆ تەماعی گەشتی حەوت ئەرزان دەکەن تا نۆ فەلەک | دەر حەقیقەت نین لەبۆ وان هیچ ئەبوابی دەرەک |
| شکل آدم، دل چو دجال، ضال و گمراه و مەیووس | |
| عالمی عیلمی ڕسووم، دەر حاڵی عوششاقان بەخیل | زاهیدی زوهدی ڕیا، گومڕاهـ دەبێتن بێ دەلیل |
| عابیدی غەڕڕە بە تاعەت، مونکیری قەولی جەلیل | هەر کەسێ ڕایکرد لە خۆی، ئاخر دەبێ نادیم، زەلیل |
| همچو خنزیر مضر، کلب عقور، شر در رئوس | |
| ئیبنی ڕاوەندی و بەلعەم، عالمی عیلمی ڕوسووم | ڕاسخ و ماهیر لە مەکر و کەیدی ئیبلیسی زەلووم |
| زیج و ئوستوڕلاب و ڕیع و زومرەی ئەعدادی نجووم | سەهل بوون بۆ وان، لەکن وان کەس نەبوو ئەهلی عولووم |
| چونکە ئینکار بوون، نەبوون واقیف بە ئەسراری قودووس | |
| ئەهلی عیلمی بێ عەمەل، دەم واعیزی دوور از حەقن | تالیبی حیرس و حەرام، شیبهی نوسوور و عەقعەقن |
| هەمنشینی زاڵمان، باجەبر و زوڵم و ئەحمەقن | چونکە عاشق نین بە مەولا، وا نەقیز و دڵڕەقن |
| چی بە یار عاشق نەبێ، ئەو موفلیس و قائظ نموس | |
| چونکە دنیا ئاخرە، عالەم گەڕا سەر فیعلی بەد | عیلمی عالم بۆ تەماعە، نەک لەبۆ وەجدی ئەحەد |
| صوفیان در جستجوی بغض و ریا و کبر و حسد | لێک ئەمین نین قەت، چ جار خوشک و برا، باب و وەلەد |
| ئاکیلی لاشەی بەفاڵ و زیئبی ئێسقانی کڕووس | |
| عاشقی، بەنگ و شەراب و ڕەقس و قەووالی نییە | تەبعی گۆشت و حەملی ئەسقال، مل بە ئەغلالی نییە |
| دانش و عیلمی عەزازیل ڕەسمی نەققالی نییە | ئەو بە نەزدی خاسی مەولا فیعلی دەججالی نییە |
| حاکمان تابیع بە زوڵم و جەور، شەبیهی فەیلەقووس | |
| عاشقی، بەیت و غەزەل، لاف و گەزاف و گەف نییە | پرچ و پۆست، کەشکۆڵ و مەششاک، چەنگ و نای و دەف نییە |
| خەرقەیی پەشمینە پۆش و هەم عەسا دەر کەف نییە | مەست و مەغرووری و تەعنە، های و هووی و سەف نییە |
| لێو موعەییەن بێ وەها نابێ لەبۆ کەس ڕێی خلووس | |
| ڕێگەیی عیشق قەت تەواو نابێ بە سەد سەعی و شیتاب | نە بە ماڵ و نە بە تاعەت، نە بە عیرفان، نە سەواب |
| نە بە عیلم و نە بە فکر و ڕەمز و ئەعدادی حیساب | عیلمی قال نین، دەفتەری دەرس ئەو دەگەڵ حەرفی کیتاب |
| فەزڵی حەق دەرسە بە کارە نەک بە فیعل و مەنگەنووس | |
| ڕێگەی عەشق زۆر گرانە، خۆ لەلای ئەهلی نەزەر | یەک ئەوە قەت سەر نەپێچی از قضا و از قدر |
| جان و دڵ تەسلیم بکا بۆ یاری بێ خۆف و خەتەر | خۆی بکا تەفویز بە یار از ماسوا بێ بێ خەبەر |
| نەک بە دڵ شیبهی نەسوور و عەقعەق و دوم چون خرووس | |
| ڕێگەیی عیشق ڕاستی و تەسلیمە اندر راه دۆست | نە بە عقڵ و زۆر زانین، نە بە پرچ، کەشکۆڵ و پۆست |
| چاک و بەد هەرچی وەڕێی بێ، ئەو لە ڕێ چالاک و چوست | بەو کەسەم خۆزگە کە جانی سەرف کا دەر راهی دۆست |
| نەک لە ڕێی یار نائومێد و هەم لە عیشقی سادەلووس | |
| ئەحمەدی کۆر سەر لە سەنگ دە، تۆ کوتت من عاشقم | ڕاست لە ڕێی عیشقی دەچم، دەر راهی جانان سادقم |
| خودنوما هەستی ببینی، وا بزانن لایقم | با وجوودی، کەمترین مەخلووق و بەندەی خالیقم |
| سەد هەزار عیلمم هەبێ، نابم بە خاکی پای خرووس | |
7
[edit]| صل يا رب على الدر المصون احمد الهادي، جلا نور العيون | |
| ئەی دڵا تا کەی لەبۆ زەوقی ویساڵ | هەر دەناڵی دائیمە بولبول میسال |
| بۆچی تۆ نەتبیست لە یاری ذي الكمال | هەر کە خۆت ون کرد لە دنیای بەدفیعال |
| موژدە بێ لێت، تێر دەبینی ڕووی بەخاڵ | |
| صل يا رب علي البدر الدجي معدن الاحسان و كهف الرجي | |
| ئاستانەی دڵبەری شیرین کەلام | جەننەتولفیردەوس و هەم داروسسەلام |
| ڕوویی تۆ ڕەوشەنگەری لەیلی زولام | گەر بڵێی هەی هەی بێ چاوە بێرە لام |
| پاک دەبن فانی غەمی چەندین ساڵ | |
| صل يا رب علي البدر المنير شافع العصيان و الذنب الكبير | |
| جانی جانان ڕوح و جانم بێ فیدات | ئەی حەبیبی زوبدە جوملەی کائینات |
| ڕۆژی مەحشەر وەقتی عەرزەی عارەسات | عاسیان مەتڵەب لە تۆن ڕێگەی نەجات |
| کەلبی خۆت هەی هەی کە لە وەقت و مەجاڵ | |
| صل يا رب على جد الحسن شافع الناس في وقت المحن | |
| من فیدای ئەو ڕۆژ بم ئەی ناموەر | موعجیزەی لێت کرد تەڵەب قەومی کوفەر |
| حەق لەبەر خاتری تۆ ئەی خەیرولبەشەر | یەک لە موعجیزاتی کرد شق القمر |
| تا ببن تاهیر لە وەهمی بەد خەیاڵ | |
| صل يا رب على النور المبين في القيامة، شافع للمذنبين | |
| خۆشەچینی جەبهەتی تۆ شەمس و ماهـ | تۆی یەقین بۆ دین و دنیا پادشاهـ |
| شافیعی عیسیان باری زولخەتا | کەی دەبێ ساکیت ببێ قەلبان لە ئاهـ |
| تا ببن سەرگەردی تۆ بەدر و هیلال | |
| صل يا رب علي بدر الظهور حبة برق و نور في الصدور | |
| ئەی شەهی عالی جەنابی خۆر جەبین | شادیی بەندەی زەلیل و دڵ حەزین |
| تۆی سەبەب خوڵقاوە ئەفلاک و زەمین | یار بە عیشقی قادری فەردی مەتین |
| تۆ بە لوتفت شاد بکە قەلبی مەلال | |
| صل يا رب علي ختم النبي صاحب فضل كثير المنقبِ | |
| ئەی حەبیبی پادشاهی لا يموت | ساحیبی سیڕڕ و سیفاتی لا يفوت |
| لەو دەمەی حوببت لە قەلبم بوو سبووت | ڕۆژ و شەو خوێنی دڵی خۆم بوو بە قووت |
| ڕوح فیدات، سووتام بە شەمعی بێ زەواڵ | |
| صل يا رب علي نور الهدي وجهة كالبدر في الليل الدجي | |
| هەر کەسێ عاشق بە کرداری تۆ بێ | مونتەزیر بۆ دینی ڕوخساری تۆ بێ |
| دڵ بە داخی کەنزی ئەسراری تۆ بێ | سەر بە دامی تەوقی پەڕگاری تۆ بێ |
| نایەوێ دنیایی دوون و مڵک و ماڵ | |
| صل يا رب علي شمس الأنام دافع الغم و رافع السقام | |
| قیسسەیی میعراجی تۆ شاهی ئەمین | خالیقی فەرمووی دە قورئانی موبین |
| یەعنی سبحان الذی أسری یەقین | پێت کرا ئینعام شەفاعەت تاجی دین |
| ئەی بە باڵا سەر و شمشادی نیهال | |
| صل يا رب علي بدر الشرف لوءلوء مكنون في بطن الصدف | |
| کەی دەبێت ئەی پادشاهی لەمیەزەل | تێر ببینم ڕووت بەبێ نەقس و خەلەل |
| تا ببم تاهیر لە عەیب و هەم عیلەل | ڕوویی تۆ ماهی مونیری بێ بەدەل |
| کرد بە یەک شەو نۆ فەلەک ژێری نیعال | |
| صل يا رب على جد الحسين مجتبي المختار إمام الحرمين | |
| پێشی زاهیر بوونی خەلق و ئینس و جان | نووری تۆ خوڵقا لە عالەم بوو عەیان |
| ئەی شەفیعی موزنیبانی ئەم جیهان | ڕەحمێ کە دەر حەق منی شێت و نەزان |
| چونکە تۆی مەقبووڵ لە پێشی زولجەلال | |
| صل يا رب على بدر الكمال صاحب حسن و نور في الجمال | |
| وەک لە نووری خەڵق بووی سەر تا بە سەر | کوللی مەخلووقات لەبۆت بوون سوجدەبەر |
| حەق لە شانت فەرمووی ما زاغ البصر | سەنگ و وشتر کرد دەگەڵ تۆ چەند خەبەر |
| کردییان ئیقرار بە توو سووسمار و غەزاڵ | |
| صل يا رب على البدر الكبير سيد الكونين، بشير و هم نذير | |
| ئەی دەگەڵ خالیق بە گوفتار و خیتاب | حەق لە زومرەی خەڵق تۆی کرد ئینتیخاب |
| غەرقی بەحری لوتفی بێ حەدد و حیساب | پەیڕەوی ڕێی تۆ زهی حسن المئاب |
| تۆی بە کەنزی سڕڕی خۆی کرد ئیشتیغاڵ | |
| صل يا رب علي كنز العطا شافع العصيان و الذنب الخطا | |
| دڵ موتیعی ئەمری خەللاقی عەلیم | بر کنار از مال و گنج و زر و سیم |
| غەرقی ئەنعامی خوداوەندی کەریم | حوببی تۆ يحيي العظام و هي رميم |
| چاوی دڵ حەیرانی نووری لایەزال | |
| صل يا رب علي نور القلوب شافع العصيان في يوم الكروب | |
| شێست و سێ ساڵ بوو حەیاتی ئەو ئەمیر | ساحێبی قورئان و ئایاتی مونیر |
| ڕۆژ و شەو از خەشیەتی شاهی کەبیر | خواردنی هەر تەمر بوو خوبزی شەعیر |
| دائیما با نفس در جنگ و جدال | |
| صل يا رب علي شمس الشرف وجهة نور و بدر في الصدف | |
| ئەحمەدی کۆر تا بمێنی، ئاهـ و زار | بیکە، ڕۆژ و شەو لە بەردەرگاهی یار |
| خالیقی فەرمووی لەبۆ عەبدی هەژار | يا عبادي إنني رب غفار |
| وان گونەهکار ما كرم رسم خصال | |
8
[edit]| حەمدی بێ حەد بۆ خودایی ساحێبی فەزل و کەرەم | وی لە نووری سافی خۆی خوڵقاند شەهی عالی عەلەم |
| ئوممەتی کرد پاشی جوملەی ئۆممەتان خير الأمم | ڕۆژێ هێنانیە وجوود از ملک ما کان و عدم |
| دڵ لە داخی دڵبەران بووە مەجمەعی دەرد و ئەلەم | |
| ئاگری هەر حەوت دۆزەخ، از یمین و از شمال | تێم گەڕا سووتا بە حوببت جان و قەلبم بووە زوخاڵ |
| ضاق وقت العمر منی تاڵ بوو لێم عەیش و مەجاڵ | چونکە دنیا و دینم هەر دوو من بە یەک ڕەنگ کرد خەیاڵ |
| بوومە جێی غەیبەت لەکن هیند و عەرەب، ڕۆم و عەجەم | |
| من لە دەستی هیجری جانان لیتنی کنت تراب | یار هەزاری وەک منی کرد خوێن جگەر دڵ چون کەباب |
| پڕ لەهیبی ئاگر و پڕ سۆز و تابش، هەم بە تاب | هەرچی دەر دنیا و دنیاش گەر هی من بێ بێ حیساب |
| ڕووسیاهم گەر بۆ بۆسەی ژێری پای تۆ پڕ نەدەم | |
| تا لە دنیادا ببم بەندەم لە ئەو خاکی دەرت | مونتەزیر بۆ ڕوئیەتی ڕوخساری ماهی ئەنوەرت |
| ڕۆژی قوربان میسلی قۆچ خۆ بکەم بە قوربانی سەرت | داخۆ لێم زیز نابی گەر دەست دەم لە باڵای عەڕعەڕت |
| تا ببم پێی شاد وەکوو مەغرووق نەجاتم بێ لە یەم | |
| تا بە سەر چوو عومری زۆری بێ خەبەر دەر جاهـ و ناز | کێ نەجاتی بوو لە دەست ئەو جادووکاری حیلەساز؟ |
| بۆچی هێندە چاو دەگێڕم من لە دووی عیشقی مەجاز | دەوڵەتی قاییم، ئیمانی کامیل و عومری دراز |
| دوو تورونجم بێ لە سینەی دڵبەری زیب و سەنەم | |
| چاک لە عومری مەهڕووان بووم عەقڵ و عومر ڕەنج بەباد | همچو یارم نوجوان این مادر گیتی نزاد |
| جانی من وەڵڵاهـ و بیللا نیم لە ڕێی عیشقی عیناد | ڕووسیا و بەدناو لەکن ئەهلی ئەحیببا و وەداد |
| بێ خەتا و سووچ و گوناهـ هەر دەمکوژێ قالوا نعم | |
| داخۆ ناکات قەت چ فکرێکی بڵێ قەتڵە و وەباڵ | یاری دڵ ماییل بە شەڕ، فیرقەت، جودایی و ئینفیساڵ |
| من شەهیدی تۆم بەبێ تەکفین و دەفن و ئیفتیساڵ | بێت و ڕۆژێ سەر لە عیشقی تۆ ببێ خاڵی و بەتاڵ |
| ڕۆژی مەحشەر کەی دەبێ حازر لەکن دانای حەکەم | |
| عاشقە ئەو کەس لە نیک و بەد نەکا فکری جەزا | زۆر بناڵێ، زۆر بکێشێ مەینەت و دەرد و بەڵا |
| ڕوح و جانی سەرفی ڕێی یار کا بە تەسلیم و ڕەزا | خۆی بکا قوربان لەبۆ یار وەک علی المرتضی |
| نەک دڵی یار بعد از آن چرکین بێ چون زەنبی غەنەم | |
| دڵبەرم بۆ دەردی بێ دەرمان تەبیبی حازیقە | نیک و بەد هەرچی هەبێ بۆ مەدحی گویا و ناتیقە |
| چاوی مەخلووقات بۆ دین و ڕوئیەتی نالاییقە | یا سزاواری نییە دەوڵەت بە دالی خالیقە |
| گەر تۆ نەبوای بۆچ عەزازیل فێر دەبوو ئیسمی عەزەم | |
| أحرق قلبی بنار العشق وصل لا یصیب | ما لکون ای انیس لیس للجرحی طبیب |
| لیت أمی لم یلدنی نەک لەبۆ تەعنەی ڕەقیب | سەدهەزار ساڵ گەر بکەم فەریاد لەکن یار و حەبیب |
| سەوتی من ناچێ لە سەمع و ئوزنی ئوتروش و ئەسەم | |
| ئاخ لەبۆ یارێکی جانی ساحێبی شەرت و وەفا | کامەران دەر عەیش و شادی بێ، لەسەر زەوق و سەفا |
| نەک هەمیشە تابیعی جەنگ و جەدەل، جەور و جەفا | هەرچی حەق پێی دا بە عاقیبەت گەیشتە قد عفا |
| موژدە بێ حاڵی وی، از شش جهت بۆ هات ڕەقەم | |
| تا لە دنیایە بمێنێ تالیبی ڕێگەی نەجات | شادمانی عەیش و عوشرەت، دڵ لەسەر زەوق و نیشات |
| لێت بە دوور بێ ئافەتی دەورانی دوون تا ڕووی مەمات | حەیف لەبۆ تۆ، نی لەسەر حاڵێکی هیچ وەخت و سەعات |
| ڕوویی تۆ مەهتابی ئەنوار بەخش فِی لَیل ظُلَم | |
| من لە ئەو عاشقانی پێشینەی زەمان پرسیم خەبەر | کوت لەوێ ڕۆژێ کە خوڵقان ئەرز و ئاسمان، بەحر و بەر |
| موددەیی دەیجور شەوێک بوو هاتە ڕووی وەجد و نەزەر | چونکە من داییم لە کن دەیجوورە لەیلی ڕۆخ قەمەر |
| جارێک هەڵبگرە نیقابی تۆ لە ماهی چاردەهەم | |
| ئاخ لە دەستی نەفسی شووم و ڕێوی مەککار و دەغەڵ | عومر کۆتا، عەقڵ ناقیس، دڵ لەسەر توولی ئەمەل |
| دەر تەغافول بۆچ گوزەشت، عومرم لە ڕێی سووئی عەمەل | ڕەنگە خەلق لێم بگرێ عیبرەت بمکەنە زەربولمەسەل |
| موژدە بێ بۆ حاڵی وی از شەش جیهەت بۆی هات ڕەقەم | |
| خۆزییا شەشسەدهەزار ئەفعی دەم و دوم پڕ لە ژار | سەدهەزار عەقرەب بە عەزمی لەدغەتی قەلبی هەژار |
| یەک کەڕەت جونبش بکەن، پاکی بە خەشم و کین و قار | دڵ بگەزتن، بەس نەبوو خەلاس دەبوو لەو تاب و نار |
| نەک هەمیشە دڵ دەماوەند، سەر بە هەوری تار و تەم | |
| گەر حەقیقەت حەق بدا یارێکی دڵدارم دەوێ | ویش وەکوو من سوختەجان، دڵ کوورەیی نارم دەوێ |
| داییمە پڕ خۆف و دەهەشت، دڵ بۆ جەببارم دەوێ | زاهیری ناقووس پەرست و ئەهلی زوننارم دەوێ |
| باتینی عالم بە تحت الأرض، تا لەوح و قەڵەم | |
| عاشق ئەر عەقڵی هەبێ یاری ئەزەل دەگرێ بە دڵ | دەستی شل ناکا لە داوێن، چاو دەکا پڕ خاک و گڵ |
| خۆی لە ڕێی ویدا دەکا بێشەرم و عار، ڕیسوا و خەجڵ | جا دەبێ واسل بە باغی جەننەت و گوڵزار و گوڵ |
| نەک بە دەم یار و بە دڵ خوار، وەک گوریسی پێچ و خەم | |
| تا لە دنیادا هەبێ هەر کەس لە هی ئەولادی نووح | کەس نییە دەر کا لە دەستی زەخمی تیرت جان و ڕووح |
| ناڵینم شیبهی جەرەس دێ گێژ و وێژ شام و سەبووح | گەر لە دەستت بم نەجات، ئەوجار دەکەم تۆبەی نەسووح |
| صادقم در این سخن جانا به دیدارت قسم | |
| عاشقیان کوت ئەی زەلیلی زەخم تەن سەر ڕووی بیسات | تا بە یەکجاری نەچێ وشتر لە ڕێی سم الخیاط |
| لێت موعەییەن بێ، لەبۆت نابێ گوشاد دەرکی نەجات | یار ئەگەر ساڵێک بکا جارێک بە عاشق ئیلتیفات |
| خاک بە سەر من ڕوح و جانم چۆن لە دەست وی دەردەبەم؟ | |
| بارەکەڵڵا چەند لەتیف و تورک و ڕەند و دڵبەری | زێڕی دەستەوشاری، خاسی خەزنەیی ئەسکەندەری |
| نەی چو باڵایی بڵندت، تەرزی توولی عەرعەری | تۆ بە من بۆسێک کەرەم کە، لەو دوو لێوی شەککەری |
| جەنگ مەکە، لێم زیز مەبە، سا پات بنێ سەر چاوەکەم | |
| ڕۆژێ حەق فەرمووی ألست تا وەڕووی ڕۆژی حیساب | کەس نەبوو بۆ تۆ نەبێتە کۆی زوخاڵ و دڵ کەباب |
| سووت لە جەننەت هەرچی بوون لەو ئەهلی عوششاق شێخ و شاب | ئەرقەم و ئەژدەر و ئیلان، تەن سیاهـ میسلی غوڕاب |
| بەست سەف لەو سەدعی لەیین و نەرم و ئەدەم | |
| دڵبەرا بەشقی خودا تۆ بۆچی ناوێستی لە حەق | لە نەخۆشانت دەکەی قەتعی دەوای سەددی ڕەمەق |
| ئەهلی ئیحسان و عەتا ناڵێن بە کەس نی موستەحەق | گەر تۆ بێی مەنعم بکەی، جەرگم بکەی دوو نیم و شەق |
| جا بزانن نەفعێک دەدا پێت حەسرەت و ئاهـ و نەدەم؟ | |
| بۆسەیەک لەو ڕوویی جانان شیبهەتی ئایینە ساف | موژدە بێ بۆ عاشقان گەر بێ بەهای قاف تا بە قاف |
| خاکی سەنگ و کەعبەیی سینەت دەکا عالەم تەواف | تۆ دیسان بۆچیت دەکار خست ئەو کەمەندی وەک تەناف |
| تا بخنکێنی بەوان عاشق بە سەد جەور و ستەم | |
| «عەین» عاشق بووم بە ڕووی ڕوخساری ئەنوەر میسلی ماهـ | «ئەلف» ئاگا نین لە قەلبم، سووت بەبێ سووچ و گوناهـ |
| «شین» شەو و ڕۆژی بەغەفڵەت ڕامبوارد عومری تەباهـ | «قاف» قەلبم میسلی جەرگم تێی گەڕا دوودی سیاهـ |
| نەمدەکرد سەیری جەماڵت نەوگوڵی باغی ئیرەم | |
| ئەحمەدی کۆر خۆت عەبەس گومڕا دەکەی، ڕیسوای عام | سەدهەزاران میسلی تۆ هاتوون و چوون لەو ڕێ و مەقام |
| کەس دڵی وەک تۆ نەسووتا قەت بە سەودای عیشقی خام | جارێکی هۆشیار وەبە فکرێ بکە بێ عەقڵ و فام |
| ناسزایی شیبهی تۆ کەی بووی شیفای داء و سەقەم | |
9
[edit]| پێغەمبەر لە جێ هەستا مەلەک لە پێشی وەستان | بوڕاق و بەیداغ لەوێ لە کنی حازر بوون عەیان |
| هاتە سەفی مەحشەرێ بە تەرتیب و بە ئەرکان | ئایەتی، «لا تقنطوا» دەگەڵ سوورەی «الرحمان» |
| دەیخوێند بە دەنگی بڵیند دەیدا لە داد و فوغان | |
| ئوممەتم گونەهکاران، غەرق بوون لە عیسیان | خودا ڕۆژی ئەزەلێ بە مەیدا عەهد و پەیمان |
| ئوممەتی من ببەخشێ، قەتعەن نەبێ چ نوقسان | ئەمنیش حەق پێغەمبەرم، دەیفەرموو حەیی سوبحان |
| ئەی حەبیبم محەممەد دڵت نەبێ پەریشان | |
| لیوای ئەحمەدی بە دەس بگرە، بڕۆ بە ئاسان | لەسەر پردی سیڕاتێ دەگەڵ هەموو ئوممەتان |
| «محەممەد» ساکین دەبوو، دڵی خۆش بوو لە غەمان | وەپێش ئوممەتێ دەکەوت بە دڵێکی شادمان |
| لە سیڕاتی دەچنە دەر ژن و پیاو لەگەڵ ئینسان | |
| بەحرێکی گەورە لەوێ پێی دەڵێن «هند الحیوان» | مەلەی دەکەن هەموو کەس، هەموویان دەبن جەوان |
| مەلاییک دێن ئەو دەمی موژدەی دەبەن بۆ حۆریان | ئەو حۆری دە نازەنین دێن لە تەڵەبی میوان |
| هەموو دەفتەریان هەیە، فڵانی کوڕی فڵان | |
| ماشەڵڵا زۆر عەجاییب شادن لە باغی گوڵان | داخڵی بەهەشت دەبن دڵ بە زیکر و لێو خەندان |
| ئەو بەهەشتی دە ڕەنگین، ئەو بەهەشتی خۆش و جوان | جێگەی شادیی دڵانە، پڕە لە حوور و غیلمان |
| دەکەن حەمەد و سەنایی خالیقی حەیی مەننان | |
| داییم لە کەیف و خۆشی و سەیر و سەفایی جەننەت | خواردنیان لێ کەم نابێ، زۆرە تەعام و نیعمەت |
| ئەنواعی میوەجاتیان بۆ دێتە پێش بێ میننەت | بۆ هەمووی گۆشتی تەیران دێتە پێشێ بێ موددەت |
| دەکەن سەیر و سەفایە دڵیان نابینێ میحنەت | |
| چوار جۆگەی تێدا جاری حەوزی کەوسەری مەشهوور | بەحری «تَحتِهِ الأنهار»ی شیرین «شراباً طهور» |
| لاکین بە میسلی پادشا ساحێبی قەسر و قسوور | غەرقی ئەنعامی کەڕەم سوحبەت دەکەن لە حزوور |
| تاریکایی نابینن چونکە ڕووناکن لە نوور | |
| نەخۆشی و مردن نابێ، بەدەنیان ساغ وەک بلوور | جار جارە دەنگیان بۆ دێ، نیدایی حەیی غەفوور |
| ئەسسەلام یا عەبدینە موژدە لەنگۆ بێ و سروور | قەت هیچ کەس لێو ناستێنێ ئەو بەهەشتی کەسک و سوور |
| بەو موژدە دڵخۆش دەبن، دڵیان پڕ دەبێ لە نوور | |
| بەهەشتم دە ڕەنگینە خۆش بکەن تەماشایە | بۆنگۆ دەکەم زیافەت لە بن داری تۆبایە |
| تەخت و سەندەڵی و کورسی شۆقیان وەکوو چرایە | پاکی ڕیز دەکرێ لەوێ، حۆری دەکەن سەمایە |
| هەموو مەخلووق کۆ دەبن دەکەن حەمد و سەنایە | |
| چی لە سیڕات کەوتە خوار ئەو ئوممەتی گونەهکار | «و قنا عذاب النار» خالیق هەر بە تۆم هاوار |
| هێندێک موعەللەق دەڕۆن تا هەزار ساڵ بێ ئەژمار | بۆ عەزابی جەهەننەم زۆر ئەسیر و گرفتار |
| وەکوو گۆشتی قەسسابی لە قوللاب دەدرێ ئەوجار | |
| گۆشتی نەرمی جەندەکی پاک دەخوا دووپشک و مار | ئێسکی ڕەقی دەمێنێ کار و پیشەی ئاهـ و زار |
| مردنی زۆر پێ خۆشە ئەمما نامرێ ناچار | بە زبان تێی دەخوڕێ، نرکەی وەک هەوری بەهار |
| گۆشتی ئەعزای وی دیسان دروست دەکرێ بە پەرگار | |
| ئەوجار دەڵێ تۆبەمە ئەو عەبدی بەدبەختی شووم | هەناوم پاک سووتاوە، زوو ئاوێ بێنە لەبووم |
| خێرا ئاوی بۆ دێنن ئەو لە زەریح و زەقووم | وەک دەیخوا پاک دەسووتێ نێوزگ و جەرگ و حەلقووم |
| ---------- | |
| بەحسی عەزابی زۆرە نایەتە بەحس و بەیان | ئومێدن هەر خودایە، هەم ڕەحیم و هەم ڕەحمان |
| «ئەحمەدی کۆر»ی فەقیر زۆر عاجزە و ناتەوان | ---------- |
| پەنا و ڕەحمەتن ئەتۆی یا حەننان و یا مەننان | |
10
[edit]| تا قیامەت داد لە دەستی تووتییی شەککەرشکەن | نەی قەد و سینە سەدەف، شەککەر لەبی، نوورین بەدەن |
| حۆری ڕەنگ، سیما پەری، شادی دەهی قەلبی حەزەن | گەردنی شیبهی مینا و لەب وەکوو لەعلی یەمەن |
| هەرزەگۆیێ، توندخوویێ، کینەجوویێ، تەعنەزەن | |
| ئاگرم بەر بوو لە دڵ، سووتام لەبۆت سەر تا قەدەم | بوومە ماکان از وجوود کەوتم، لە مەیدانی عەدەم |
| دەمعی من دەممی عیوونە دێن هەمیشە دەم بە دەم | ئەز لە داغ و دەردی دڵ دەم دەم لە عیشقی دەم دەدەم |
| وەرنە وەڵڵا ما رأيت صورة الوجه الحسن | |
| ما رأیت صورتِ یار من بعید أو قریب | قەت نەبوو جارێک شەکەر لەفزێکی خۆش بۆ من نەسیب |
| تا بەوی ساکین ببێ ئەو قەلبی مەحزوون و غەریب | عند أقوال الخلاقین نین عیووب و بوالعجیب |
| شیبهەتی من ذی العیونان نایەوێ مڵکی خوتەن | |
| داد لە دەستی قاتڵی بێ ڕەحم و ئینساف، حاڵ نەزان | یارسوو، یەرننەن، گویز لەرننەن ئاختیقان |
| سووت لە حوببی وی فوئاد و دڵ هەتاکوو ڕوح و جان | ئافەتە بۆ عەقڵ و دینان، ڕوئیەتی ڕووی نەوجەوان |
| سی و دوو دوڕڕی دە مەکنوون، دەرجی ناو دوڕجی دەهەن | |
| لەب میسال عەننابی تەڕ، زاریش مودەووەر میسلی میم | وەجهی چون ماهی شەش و هەشت، موشک بۆ، عەنبەر شەمیم |
| شەککەرین لەفزی دە یاران، حەی دەکەن عەزمی ڕەمیم | تازە توولن، نەو ڕەسن، ئامالی جنات النعیم |
| پاک لە عیسیان، ڕەهبەری دین، دڵبەری گوڵ پیرەهەن | |
| کەی دەبێ یا ڕەب دەمێ شاد بین بە دینی نەونەمام | میسلی لەیلی من بکا مەجنوون و بێ عەقڵ و نەفام |
| هەروەکوو حازیق تەبیب دەرمانی داء و جەرح و زام | بۆن تیفاح و نەرم و ناسک، غونچە لەب، شیرین کەلام |
| تخت جبهت از بلور، گردن ذهب، سیمین ذقن | |
| دڵ نەجاتی کەی دەبێ از پێچی توغرای زولفی یار | باری کرد سەبرم لە سینە، خەو لە چاو، لە دڵم قەرار |
| قەترەیی خوێنی دوو چاوی نابینام سەف بەست قەتار | دای لە جەرگم سەدهەزار تیری سەقا و دەریا بە ژار |
| سهم در مشت، کین به دل، بر باد ده صد جان و تن | |
| شەربەتی لەعلی لەبانت میسلی کاسەی پڕ مودام | عاشقت گەر قەترەیێ نۆش کا دەبێ مەست خاس و عام |
| سینە چون تەختی سەدەف، میر و شەهان لێی گرت مەقام | بێ مەشەققەت بۆی وەدەس کەوت خەڵق و من بێ بەهرە مام |
| بێ شک و ڕەیب و گومان هەر من غوڵامت بێ سەمەن | |
| دای بە با عومری تەمامم دڵبەری نادان بە حاڵ | در حیجابی عیسمەتی شەرم و حەیا نوورین جەماڵ |
| پێم نەمان سەبر و قەرار وەک حوببی تۆم کەوتە خەیاڵ | من هەمە ئەرجوو، تەماعم بۆ خودایی لایەزاڵ |
| دوور لە زەخمی چاوی بەد بێ نەونیهالی نێو چەمەن | |
| تەعجوبم لەو کرد خوداوەند تۆی دەخوڵقاند سەر بە جەنگ | مووی موژانت سەهمی ئەڵماس، شیبهی پەیکان و خەدەنگ |
| ئەو کەسەی لێی بێ بەکین دنیای وەسیعی لێ بوو تەنگ | لەشکری هیند و حەبەش سەف بەست لە تەختی شۆخ و شەنگ |
| وان دەکوت تاڵان دەکەین کشمیر و لاهوور و دەکەن | |
| ئەحمەدی کۆری غەمینە، عاشقی شاهی مەدینە | کوێرە دائیم بێ بەسیرەت، هەر دڵێک عیشقی وی نینە |
| پڕ جەفا و دەرد و میحنەت دەم بە دەم مات و حەزینە | ئەی دڵە ئوممێدەوار بە، چون شەفیعولموزنبینە |
| یا ڕەسوولەڵڵا شەفاعەت کە لەبۆن یوم المحن | |
11
[edit]| حەمدی بێ حەد بۆ خودایە خالقی یەزدانی تاک | بابی مەی ئادەم دەخوڵقاند ئەو لە مشتێ ئاو و خاک |
| پاشی ئەو زاهیر دەبوو از جەنبی ئەو حەووایی پاک | تاکوو موونس ببن و هەمدەم ئەو لە ڕووی دنیا بە چاک |
| باعیسی وانیش بوو هەر دەمزانی پاکی ئەحمەدی | |
| تۆ لە قودسێ بووی بە ئیمام پێشەوایی ئەنبیا | یەک سەعات دەتکرد تەرەققی از زەمین تا حەوت سەما |
| حۆری خۆیان کرد موزەییەن بۆ وجوودت مستەفا | لێت موبارەک شاهی «لەولاک» حۆرییانی باسەفا |
| داییمە زیکری سیفاتی تۆ دەکەن، تۆ ئەحمەدی | |
| ئەی وجوودت داری سەرو، وەی دوو ئەبرۆت چون هیلال | زولفی چین چینت تەلەسمن بۆ دڵی ساحیب کەماڵ |
| هەر کەسی بۆیان نەبرژێ دڵ کەباب و خەستەحاڵ | ڕۆژ و شەو جەرگی هەموو کون کون نەبێ غەربال میساڵ |
| ڕۆژی حەشرێ کەی دەیێتە ژێر لیوایی ئەحمەدی | |
| ئەحمەدی مورسەل هەمیشە بەر وجوودت ئافەرین | ئیسمی تۆی دانا خوداوەند) رحمة للعالمین) |
| هادی قوم ضلال و هم شفیع المذنبین | فەخری عالەم هەر ئەتۆی ئەی پێشەوایی موئمنین |
| با خودا پڕ کەی لە ڕەحمەت قەبری پاکی ئەحمەدی | |
| لەززەت و خۆشی ئەوە هەر کەس کە بتبینێ بە خاب | ئەی برۆکەت ماهی یەکشەو، وەی دوو چاوت چون شەهاب |
| قابەقەوسەینت مەقامە ئەی شەهی عالی جەناب | ئەی دڵا مەحرووقی وی بە، داییمە قەت ڕوو متاب |
| بەڵکە واسڵ بی بە جەننەت تۆ لە سایەی ئەحمەدی | |
| گەر موتیعی ئەمری تۆ بین داییمە، زەوقی دەبین | أین نار، أین نفسی، أین شیطان لعین |
| نەفس و شەیتان هیچ نییە بۆ عاشقانی ڕێی دین | ساکینی جنات عدن فادخلوها خالدین |
| بۆچ نییە عاشق هەموو کەس بەر جەماڵی ئەحمەدی؟ | |
| یا ڕەسوولەڵڵا دەخیل از ضیقت ڕۆژی قیام | من سەگی برسیم لە دەرگات تۆ بە ڕەحمەت بێرە لام |
| کن ترحم از برای این حقیر ناتمام | کن ترحم یا رسول الله برای خاص و عام |
| بەڵکە مەسروور بین بە لەززەت تا لە سایەی ئەحمەدی | |
| هەر کەس عاشق بێ لە کاری خۆی تەواو حەیران دەبێ | دڵ بە ئێش و ناڵەکێش و چاوەڕێی جانان دەبێ |
| ڕەنگ زەرد و داخ لە دڵ، هەر شێت و سەرگەردان دەبێ | چاوەنۆڕی لوتفی یارە، داخۆ کەی عەیان دەبێ |
| تا بکا واسڵ دڵی خۆی ئەو بە نووری ئەحمەدی | |
| هەر دڵێ نووری هەبێ از نووری تۆ ئەی پاکدین | ئەو دەسووتێ ئەندەروونی هەر وەکوو کوورەی بەتین |
| تۆش بکە مەیلێ بە مەی ئەی سەییدی صدر الأمین | تا نەبینە سەیدی داوی دێوی موڕتەدد و لەعین |
| ئەحمەدی کۆر خۆت بکە مەحفووز بە زیکری ئەحمەدی | |
| ئەحمەدی کۆر بەس خەیاڵ کە وەسڵی یار، بەس ناڵەناڵ | خۆت بە حەق تۆفیق بدە، دەست هەڵگرە از مڵک و ماڵ |
| چەندی پێت مەقدوور دەبێ سەعی بکە بهری ویساڵ | بەڵکوو یار ڕەحمی هەبێ ئیزهار بکا حوسن و جەماڵ |
| ئەی خودایا با ببینم جارێکیش من ئەحمەدی | |
12
[edit]| دڵبەری بێن ماوەری، وەرد ئەحمەرێ، ڕوو گوڵشەنێ | ساق ستوونێ، باز عیوونێ، تیر بە خوێن، کێل گەردنێ |
| حۆری جەنناتی عەدەن، سیمین تەنێ، پاک دامەنێ | لێو وەکوو یاقووتی کان، سی و دوو ددان دوڕ مەعدەنێ |
| بەوری بێ سامان و ڕەنگین پەنجە و شێر ئەفکەنێ | |
| ڕوو گوڵێ، خاڵ فولفولێ، دڵ غافڵێ، مەست بێ خەبەر | نەو خەتێ، نەی قامەتێ، نوور جەبهەتێ، گۆنا قەمەر |
| ئافەتی پیر و جەوانان، تیرزەنی جان و جگەر | چونکە من بەندەی زەلیلم، شەوقی سەودای تۆم لە سەر |
| پێم بکە ڕەحمێ، فیدات بێ جان دەگەڵ مڵکی تەنێ | |
| سەرخۆش و سەرداری ڕەندان، نەوجوان و نازەنین | ماهی تابان، سووڕەت و ڕوح ئافتاب و نوور جەبین |
| عەقڵی سووتاند، دینی فەوتاند، ئافەتی دونیا و دین | عەقڵ و دین پاک چوو لە دەس من، بوومە ڕسوایی زەمین |
| بۆچی وا بێ ڕەحمی جەللاد، دین بەتاڵ و ڕەهزەنێ؟ | |
| حۆریی بەلقیس ڕەنگ، سەرداری ڕەندان، باش باش | موبتەلای دیداری تۆم، دوورن لە من عەیش و مەعاش |
| خواردنم خوێنی جگەر، دەرد و غەمە، میحنەت خەراش | گەر تۆ ئوستادی تەمات نەججاڕییە، ئەی دڵتراش |
| ژێری تەشوێت جەرگی من سۆراخ بکە با ئەشکەنێ | |
| دڵبەرا ئینساف نییە هێندە لەبۆ تۆ غەم بخۆم | ئەز لە داغ و حەسرەتی تۆ قەد چو چەوگان، سەر چو گۆم |
| چ بکەم ئەز حەق نامکوژێ، زۆر عاجزم لە ژیانی خۆم | بای سەبا بۆنێکی خۆش گەر بێ و لە جانان بێنێ بۆم |
| نامەوێ ما تشتهی الأنفس بە حوکمیش بمدەنێ | |
| عاجزم، زارم، زەلیلم، دڵ بریندارم بە ئێش | نامەوێ هیچ کەس، فیدات بێ قەوم و خزم، فرزەند و خوێش |
| خۆزیام بەو دەردەداری سی و دوو ساڵ دەردکێش | بەس نییە ئومێد هەیە مەرگ یا شفایەک بێتە پێش |
| نەک وەکوو من نائومێد، دڵ حەبسی چای بێ ڕەوزەنێ | |
| خانەیی بێ ڕەوزەن و بێ دەر لە من زیندان میسال | مەنجەنیق ناری خەلیل، پڕ نەوت و ڕەوغەن توند و تاڵ |
| وای بەتین کرد کافری بێ ڕەحم و ئینساف، دین بەتاڵ | پێی دەسووتێ قەلبی مەحزوون، قەقنەس ئاسا، خەستەحاڵ |
| کوورەیی پڕیشک و پەنگر، ئاوری دارەبەنێ | |
| هەر لەوێ ڕۆژێ کە فامم کرد، عیشق لێم بوو دوچار | هەر دەبوو بۆ خۆم بزانم قەت لە من سووک نابێ بار |
| هەر گرانتر ڕۆژ و شەو، قنیات و قووتم ژەهری مار | خەڵق گوڵ و ڕیحانی چاندن، من غەم و دەرد کشتەکار |
| هاتە حاسڵ یەک بە سەد، هەڵبڕد زەکاتی خەرمەنێ | |
| ڕۆژێ سەد شوکرێ دەکەم خالیق لەگەڵ من کرد کەرەم | با سەبەب لەفزی دەخۆش ئەز بووم لە زیندان موحتەرەم |
| وەرنە سەد کەس میسلی من مەتروود، زەلیل بوون و عەدەم | غەرقی گێژاوی هەلاکەت بووم لە دەستی باری غەم |
| ئاخ نەچێژام شەربەتی شیرین لە غونچەی دەهەنێ | |
| یار دەڵێ حەددی چییە بێ چاوی بێ عەین و نەزەر | ئەو چ جێی لێیە لەبۆ من بێنە عەبد و خاکی دەر |
| کەی لەبۆ من ئەو بووە سەڵت و موجەڕڕەد، دەربەدەر | پێی بڵێن کۆتا بکا لەو لەفز و گوفتار و خەبەر |
| وەرنە من پەنجەم دەکەم ڕەنگین بە خوێناو و خەنێ | |
| کەس نییە ئەمڕۆ وەبیر بێنێ خەیاڵی شەفقەتێ | بچتە کن جانانەیی من، عەرز بکاتن وێ خەتێ |
| پێی بڵێ هیجرانی بۆت سووتا لە داخ و حەسرەتێ | خالیقی بۆ عاسییان نارد ئایەتی لا تقنتێ |
| بەڵکە ویش بۆمان بنێرێ موژدەیی لا تحزنێ | |
| پرسیارم کرد لە ئەهلی مەعریفەت عاقڵ تەواو | داخۆ من سووچم چ بوو، یارم لە قەتڵم بوو بە داو |
| ناگەهان بۆ من دەهات شیرین سەدایەک از نەکاو | چونکە سەبرت گرت لە دنیا، ئەحمەدی بێ هەر دوو چاو |
| حوببی یار دەتباتە ڕەوزەی باغی جەننەت چیمەنێ | |
| ئافتابە سووڕەت و ڕوو ماهی تابان، نوور جەبین | عەقڵی سووتاند، عومری تاڵان کرد زەواڵی ڕاهی دین |
| دین و دنیام پاک لە دەس چوو، بوومە ڕسوایی زەمین | سەرخۆش و سەرداری ڕەندان، نەوجوان و نازەنین |
| لەززەتی قەنداوە ماچی لەعلی لەب، ڕوو ئەحسەنێ | |
| قەددی تو سەر و سنەوبەر، عەڕ عەڕ و نەی، نەونەمام | هەر کە من دیم، شیبهی مەجنوون چووم لە نەجدم گرت مەقام |
| سەر بە سەودا، دڵ بە حەسرەت، شێت لە ڕووی ئەرزی گەڕام | بۆچ لە زارت کەم دەبێ ئەی دڵبەری شیرین کەلام |
| وەک ئیمانداران بڵێی جارێک لە سینەم سەر وەنێ | |
| دەس لەناو دەس، دەم لەناو دەم، دڵ لە غەم خاڵی و فەراغ | گوێم لە ڕازی زاری جانان، عەتری زولفان در دەماغ |
| من دەسووتێم شیبهی پەروانە لە پای شەمع و چراغ | داخودا من کەی دەبم فاریغ لە ئێش و دەرد و داغ |
| بێخ و ڕیشەی داخ و هیجرانم لە بندا هەڵقەنێ | |
| پادشاهان پادشاهی تەرک کرد، بوونە گەدا | خاک بەسەر من، ڕۆژی وا خۆش حەق لەکوێ بۆ من دەدا |
| ئەو کەسەی من بۆی سووتاوم کەی دەدا بۆ دڵ دەوا | کافری بێ ڕحم ئەگەر بۆم بێتە سەر ڕێگەی هودا |
| شاهی ئیقلیم گیری وەک من نین لە ڕوبعی مەسکەنێ | |
| هێندێ خۆم پاراست نەبووم لەو داخ و دەردە ڕەستگار | کەوتە زنجیر دەست و پێی من، پێوە بووم، دڵبەند و زار |
| من کوتم زنجیری دەپسێنم شەوێک هەڵدێم بەغار | دڵ کوتی خاکت بەسەر بێ مڵکی وین ئیسلام، کوفار |
| بۆ کوێ هەڵدێی نابێ ڕزگار کەوتیە بەحری گێژەنێ | |
| ناکەم ئەز بۆ خۆم هەڵێم ڕاکەم لە دەس تیری موژان | نەشتەری جەرگ و دڵان ئەو قاتڵی عاشق کوژان |
| خوێن بەخوڕ دێ جۆ بەجۆ، سەر کرد لە دامانم ڕژان | جەرحی دڵ ڕۆژ و شەوێ وا داییمە پڕ جۆش و ژان |
| تیغی تۆ چی وێی کەوێ دەبڕێ زرێ و جەوشەنێ | |
| دڵبەری سەرخۆش و مەست از حاڵی عاشق بێ خەبەر | سووت بە داخ و حەسرەتی قەلب و بەدەن، جان و جگەر |
| هێندی من ناڵیم لە دەرگات، هیچ و پووچ و بێ سەمەر | بەس نەبوو فەرهاد ئەگەر عاشق بوو، چاوی بوون لەسەر |
| ئەز بەبێ چاوی چلۆن تەی کەم مەکانی ئەرمەنێ | |
| خاس و عام لۆمەت دەکەن خەڵق ئەی زەریفی نوور بەدەن | بێ گوناهـ و بێ خەتا کردووتە قەستی جان و تەن |
| عەیب نییە بۆ عاشقان مەدحی جوانان هەر دەکەن | لایقی مەدداحی تۆ نیم، نەونیهالی نێو چەمەن |
| بمکە سەرگەرد و فیدای خاڵت لە شیبهی سووسەنێ | |
| عەیب نییە بۆ من ڕەفیقان گەر فیدای کەم ڕوح و جان | چون سەری کرد خوێن لە چاوم هەر وەکوو سەیلی ڕەوان |
| دەردی پەنهانم بە مەعلوومی ئەوا خۆی کرد عەیان | خۆشە بە زبان و کەچی نایێتە تەقریر و بەیان |
| بوومە سەنعان من لەبۆت حاشا لە ماڵ و مەسکەنێ | |
| تۆ خودا دڵگیر مەبە لێم تا فیدات کەم ڕوح و جان | ئاوی خوێنم دێ لە چاوان هەر وەکوو سەیلی ڕەوان |
| وەک عەرەب سەد جار دَخِیلَک هەر دەڵێم من ئەلئەمان | بەو قسەش باوەڕ کە ناکەی، با زەریف بۆت کەم بەیان |
| بووم بە سەنعان من لەبۆت، حاشا لە دین و مەوتەنێ | |
| حوببی یار شیرە، دڵم قازانە، عیشقی حەق هەوێن | نۆشی جانی عاشقان بێ، وان غەم و دەرد هەر دەوێن |
| حەسرەت و ئەندۆهی یارم تاعەتی ڕۆژ و شەوێن | حەمدولیللا با ڕیاحین تۆش لەبۆ مەی غەمڕەوێن |
| وەرنە بۆ من قەت تەواو نابێ غەم و دەردی دنێ | |
| هیندییانت ساکینی تەختی جیهان ئاباد بوو | شایە هەر کەس زوو لە قەید و بەندی وان ئازاد بوو |
| هەر کەسێ گرتیان هەتا مردن مەلوول، ناشاد بوو | «عیشق بێستوونی لە بن کەند، ناو لەبۆ فەرهاد بوو» |
| وەرنە ئەو حەددی چ بوو بێستوون بە تیشە هەڵکەنێ | |
| ئیشتیاق و ئارەزووی من دیتنی ڕوویی تووە | شا کەمەندی تاری حوڵقوم تاری گێسوویی تووە |
| هەر کەسێ ماییل بە شەخسێکە و نەزەر سوویی تووە | قەلب و ڕوحی من فیدایی قەددی دڵجوویی تووە |
| قەددی تۆم ئاڵا و عەلەم، بەیداغی سەدری قۆشەنێ | |
| ئەحمەدی کۆری بێ چاو تۆ خۆت دەخوازی وەسڵی یار | گەر شەو و ڕۆژێ بکەی ئەفغان و زاری و جان نیسار |
| یار لە سەد مەعشووقەیی قەلبی وەکوو تۆ سەد هەزار | داییما هەر دوور دەبێ، نایێتە سەر قەول و قەرار |
| ناهومێد بە، نابێ قەت دەستت حەماییل گەردەنێ | |
| ئەحمەدی کۆر بەس لە عیشقی خاڵی مەحبووبان بناڵ | عومری فانی خۆت لە سەودای ڕوویی وان دا بەر زەواڵ |
| نائومێد بە قەت لە جانان ناگەیە باغی ویساڵ | مفت و خۆڕایی حیماری ژێری باری مانگ و ساڵ |
| کوێری وەک تۆ هەرزەگۆ، بۆسێک دەخوازی ناتدەنێ | |
| ئەحمەدی کۆر تا بمێنی تۆ لە دنیای پڕ خەتەر | بگری بۆ خۆت داییمە، داوێن بە خوێن و چاوی تەڕ |
| سەر لە ڕێی دڵبەر مەپێچە گەر قەبووڵتە خاکی دەر | ڕۆژی جەنگی شاسواران کرد حەماییل شا سپەر |
| تۆش دوو دەستی یار حەمایل بێ لە دەوری گەردنێ | |
13
[edit]| ئەی ماهی دوو هەفتە ڕوخی، سیمین بەدەنی تۆ | سەرچەشمەیی کەوسەر، چەهی زەمزەم زەقەنی تۆ |
| من مەیخۆر و مەستی لەبی لەعلی یەمەنی تۆ | هەر چەند سیەهـ چەردە و کوتاهـ تەنی تۆ |
| سەردەستەیی عوششاقیی و شیرین سوخەنی تۆ | |
| ئەی شۆخ بە قامەت تۆ نیهالی چەمەنانی | سەروی سەهی، قەد عەڕعەڕی، شای سیم تەنانی |
| غارەتگەری عەقڵ، ئافەتی دین، قەلبیی و جانی | دەرمان و دەوایی دڵی ئەهلی مەرەزانی |
| گەر تەعمی بکەن شەربەتی غونچەی دەهەنی تۆ | |
| خەڵقان بە خودا یاری مە سەرپشکی گوڵانە | سەرداری هەموو میللەتی سەر ڕوویی جیهانە |
| عەیشی دڵ و لەززاتی بەدەن، ڕاحەتی جانە | هر چند جدا از منی بێ شک تۆ بزانە |
| از روز ازل تا به ابد جان منی تو | |
| لەیلایی عەرەب، شیرینی ئەرمەن، شەهی دڵدار | بەڵقیسن و گوڵەندام و زوڵەیخایی بە ڕەفتار |
| گیسوی چو مشکین تو مانند سیه مار | داییم لەبۆ عوششاقی دە مەحزوونی دڵ ئازار |
| با غمزه و ناز، پنجهی شیران فکن تو | |
| لەو ڕۆژە کە خیلقەت بووە دەشت و دەر و دنیا | نە لەیلی، نە شیرین، نە عوزرا و نە زولەیخا |
| کەس نەبووە بە مانەندی تۆ مەحبووب و بێ هەمتا | مەجنوون و فەرهاد، یۆسف و وامیق بۆ تۆ شەیدا |
| چون شمهای در غنچهی گل پیرهن تو | |
| ئەی شیرینی خووبانی دوو عالەم بە تەمامی | سەردەستەیی جوانانی لە دنیای نیکوونامی |
| عاشق بە تەمای تۆی قەبووڵ کەی بە غوڵامی | یەک تاری لە زولفی تۆ بەسە عارف و عامی |
| چی لەحزەیێ دی شوعلە وەجهی حەسەنی تۆ | |
| ئەی شۆخی شەکەر لەب، ئەتۆ مەحبووبی لە عالەم | شاهان، چ سکەندەر، چ فەرەیدوون و چ حاتەم |
| پابووسە لەبۆت، زوبدەیی نەسلی بەنی ئادەم | ساحێبی سیەهـ مار و ئیلان، ئەژدەر و ئەرقەم |
| ئاهووی خوتەنێ، مامزی سەحرای وەتەنی تۆ | |
| سەد ناوی خودا لەو قەدی وەک سەروی ڕەوانت | لەو لەفز و کەلامی شەکەرین، نوتقی دەهانت |
| لەو تاقی دوو ئەبرۆیی وەکی قەوس و کەمانت | سەد جار بەجارێک سەری من فیدیەیی جانت |
| چونکە لە جیهان سەرو قەد و یاسەمەنی تۆ | |
| تا وەقتێ دەبێ چاوی مە از خاکی لەحەد پڕ | قالب دەبێ ساکن، لە بینایی حەجەر و قوڕ |
| خاڵی نییە دڵ لەحزەیێ از ئاگری تیژ گڕ | بەو ساحیبی وەک قەوسی پڕ از تیری جگەربڕ |
| بەو چاوی دەوەک جادووگەری پڕ فیتەنی تۆ | |
| یا ڕەببی بە زات و سیفەتی بێ خەلەل و عەیب | دانەندەیی سیڕڕ و عەلەن و مەخفی و هەم غەیب |
| بێ فەریە و بێ مەریە و لاشەککی و لاڕەیب | وەی نادری نەو توحفە و نەو جەوهەری دەر جەیب |
| دوور بی لە غەم و دەرد و هجوومی میحەنی تۆ | |
| ئەی ئەحمەدی کۆر سەد کە لە کن خۆت بە زبانی | حەددت نییە مادیح بی لەبۆ دڵبەری جانی |
| عالەم هەموو موشتاقە بە ڕوخساری جوانی | گەر تامیعی مەحڕەم بی بە ئەسراری نیهانی |
| از نیک و بد هیچ احدی دم نزنی تو | |