Jump to content

دینارە کە وا ئەهلی جیهان ئەیخەنە سەر سەر

From Wikisource
دینارە کە وا ئەهلی جیهان ئەیخەنە سەر سەر (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308640دینارە کە وا ئەهلی جیهان ئەیخەنە سەر سەر1941موفتی پێنجوێنی
دینارە کە وا ئەهلی جیهان ئەیخەنە سەر سەر دینارە ئەکا سەد کەسی بێکەس بە هونەروەر
بێ فلسە کە وا موفلیسی ناو مەجلیسی عامە ناوی لە هەموو لایە ونە نایەتە دەفتەر
ڕێوی لە ئاقار نێچیری کە وا شێرە هەمیشە شێرێکی گەدا ڕێوییە بێ قەدر و موحەققەر
شوعلەی گەرمی ڕەونەقی ڕۆژە لە تلووعا یەکجاری ئەشارێتەوە شەوقی مەهـ و ئەختەر
لای جانەوەر و نەوعی بەشەر خۆشە زڕەی زەڕ بەو زڕڕەیە کەر دێتە تەرەننوم کە بڵێی زەڕ
ئەیکا بە قەفی چینی فەنەر باری نەبوونی سەد قامەتی مەوزوونی جوانی وەکوو عەرعەر
گەر واریسی شاهانی بەبێ زەڕ نییە قەدرت داماوە هەتا ماوە بەبێ ڕەونەق و جەوهەر
سەرپاکی قسەی پڕ و پووچێکە فەقیریی بڕژێ لە دەمی نوتق و کەلامی وەکوو گەوهەر
تاجر بە چەو و ساحیبی پارە و درەمی زێو نابینی کە گیرا بێ بە ئیجباری بە عەسکەر
هەقبێژم و دڵ ناکەمە ئەنباری غەمی کەس زانیومە ئەکوژرێم کە بە قورشوونی لیوەر
سەودای دڵم بێت و لە دڵما نەبێ ساتێ نایدەم جگەرە و قووتوەکەیی خۆم بە سکەندەر
لاکین بە خودا پارەکە کرمێکە لە سەردا نایاتە دەرێ تا دەگەیە ساحەیی مەحشەر
سڕڕێکە خودا داویە ئەگەر ساحێبی پارە نەشبەخشێ هەموو خەڵکی لە شوێنە وەکوو لەشکەر
گەر قووەتی پارە نەبوایە بە چ قووەت گەردنکەچی ڕێبوار ئەبوون تاریەر و ئەزمەر
موفتی چییە وا عاشقی شەیدای بە زەڕ و زێڕ سەد زاهیدی تینوو نییە وا عاشقی گەوهەر


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).