دیل و پابەندی جەهالەت غافڵ و شێتانە خۆم

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دیل و پابەندی جەهالەت غافڵ و شێتانە خۆم  (1967) 
by عاجز
دیل و پابەندی جەهالەت غافڵ و شێتانە خۆم ساکینی کونجی مەلالەت خادیمی بوتخانە خۆم
سالیکی ڕێگەی زەلالەت پیس و نامەردانە خۆم «مەست و سەرخۆش و خەجاڵەت، بێ دڵ و دێوانە خۆم
دڵ لە دەست دەرچووی خەیاڵی بادەیی مەستانە خۆم»
پەندی پەند گۆیان لە من قاپی خراپەی دانەخست بەڵکو دائیم بووم بەرامبەر ناسیحانم بەرهەڵست
بێ موبالات بووم لە ئەفعالی دروست و نادروست «بێ شعوور و خودپەسەند و هەرزەگۆ و دونیا پەرست
لێوەشاوەی سەرزەنشتی ئەقریبا و بێگانە خۆم»
قەت مەکەن باوەڕ بە من هەرچی بکەم هەرچی بڵێم چاکە زۆر دوورە لە من زۆر زەحمەتە قەت بێتە ڕێم
با بە سیمای ساڵحانیش بێمە بەرچاوان کە بێم «گەرچی زاهیر وادەبینن دائیما مزگەوتە جێم
سینە پڕ بوغز وحەسادەت تالیبی ئەفسانە خۆم»
کەس وەکو من بێ عەمەل خۆی ڕووت و ڕیسوا قەت نەکرد نەفسی ئەممارەم بە چاکە بۆ خوا قەت پەت نەکرد
بەڵکو ڕێم بۆ سەر خەیاڵ و مەیلی ئوخڕا قەت نەبرد «سەد ئەسەف عومرم تەواو بوو ڕووم لە تەقوا قەت نەکرد
بێ زەخیرە و مایە پووچ و دڵڕەش و وێرانە خۆم»
بێ پەنا و بێ بەرگ و کیسوەت بێ نەواوو پڕ قەلەق غەرقی ناو دەریایی شەقوەت بێ سەفا وەک پڕ مەرەق
حامیلی ئەوزار و قەسوەت بۆ جەزای بەد موستەحەق «بێ دڵ و ئیدراک و سەفوەت بێ وەفا دەرحەق بە حەق
گێژ و بێ فیکر و دەماغ و بێ مەی و مەیخانە خۆم»
نەفس و شەیتان هاتن و منیان بە قایم ڕاوەشاند هەر بە یەکجاری خەیاڵی چاکەیان لێم داتەکاند
دوای ئەمە بەرگی ئیتاعەتیان لەبەرما دادڕاند «سەرفی عومرم کرد لە دونیا تۆوی چاکەم هیچ نەچاند
بێ بەشی خەرمانی تاعەت، ڕەنجەڕۆ و بێ دانە خۆم»
ماسی سەر سەودایە دڵ تێنی لە ناو دەریایی ڕوون عاشقی شەیدایە دڵ بۆ خەندەیی لەیلایی بوون
چاوەشی دونیایە دڵ وەک موتریبی دارایی هوون «شەمعی بەزم ئارایە دڵ بۆ جیفەیی دونیایی دوون
دین و دڵ سوتاوی دونیا عەینی وەک پەروانە خۆم»
غەرقی دەریای بێ بنی غەم پڕ لە ئاخ و پڕ میحەن دائیما چاو شۆڕ و ڕوو زەردم لە قاپی (زو المِنَن)
باعیسی بەدکارییە دووربووم لە ئەحباب و وەتەن «ئەی مسوڵمانان دەخیلە ئێوە وەک من قەت مەکەن
ڕووت و سەرگەردان و مەهجوور وا لە ڕێی جانانە خۆم»
تاکو ئەتوانن بە جارێ نێر و مێ و وردو درشت تۆبەیی خالس کەن و وەسیەت بە چاکە پشت بە پشت
ناهیی یەکتربن لە گفتوگۆی بەدو ئەفعالی زوشت «ڕوو لە مەولا کەن بەڕاستی نەک وەکو من بەدڕەوشت
ئەی وەکوو تەیرێکی سەر باڵ بێ نەواو هێلانە خۆم»
گەر دەرم کەی تۆ لە قاپیی ڕەحمەتت مەولای مەتین کێ هەیە بۆ من ببێتە مەلجەئو مەئوای حەسین
غەیری تۆ کێیە غەفووڕ و بیڕڕ و (خَيْرُ الرَّاحِمِين) «ڕوو لە کێ کەم ڕوو لە کێ کەم (يَا إِلَهَ الْعَالَمِين)
وا لە بەر دەرگاهی عەفوت ڕوو ڕەشی بێ یانە خۆم»
جاهیلە هەر کەس کە غافڵ بێ لە شوکری نیعمەتت غافڵە هەر کەس کە خاڵی بێ لە ترسی نیقمەتت
چونکە عاجز جاهیل و پڕ غەفڵەتە بێ خیدمەتت «دەنگی دەققولبابە یاڕەب وا لە قاپی ڕەحمەتت
بانگ دەکا (عاسی)م و هاتووم بێ وەفاو پەیمانە خۆم»

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse