دیسان چییە ئەم حەشرە لە ناو میللەتی کوردا

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دیسان چییە ئەم حەشرە لە ناو میللەتی کوردا  (1965) 
by مینە جاف

شێوەن بۆ چوار ئەفسەرەکە (عیززەت، خۆشناو، قودسی، خێروڵڵا)

دیسان چییە ئەم حەشرە لە ناو میللەتی کوردا ئەم ئێشە چییە وا لە دڵی گەورە و وردا
ئەم ماتەم و گریانە لە کوردایە بە ڕاسی هەر تەعزییەکەی ئالی عەبایە بە قیاسی
ئێشێکە نە وەک مەرگی برا و باوک و کوڕانە زامێکە نە وەک زامی گولە و شیر و سینانە
هەر کوردێ ئەبینی کوڵ ئەدا گیانی لە بەردا سەیلێکە سور شکێکە بە خوڕ ئەڕژێ لە سەردا
کامەی کە بڵێی تۆزێ شەرەفدارە حەیاتی لا تاڵە تەڵەب کارە بە دڵ، مەرگ و مەماتی
ئەم شیوەن و ئەم ناڵە و هاوار و فوغانە ئەمڕۆ کە لە ناو کوردی عیراق و لە ئێرانە
بۆ مەرگی گەلێکە کە فیداکاری وەتەن بوون مەردانی نەبەرد ئاوەر و شێرانی ژیان بوون
پۆلێکی وەها بوون کە لە ڕێی قەوم و وڵاتا ڕویینە بەر ئییعدام و نە دۆڕیان لە سوباتا
ئەی چەرخی فەلەک سوێنت ئەدەم من بە ئیلاهی مەیشارەوە، کەتمی مەکە، بیدە گەواهی
کێت دیوە لە ژێر سایەکەتا غەیری کوڕی کورد بڕواتە بەر ئیعدام و بڵێ بێ خەم و دەرد
ئۆخەی ئەمە ئێمەین کە لە سەر تۆڵەیی میللەت ئەکوژێین و ئەخنکێین و ئەنێژرێین بە حەمییەت
کوژیانێ لە سەر قەوم و وەتەن عەینی حەیاتە کەی مەرگە لە لای ئێمە، هەموو جاهـ و خەڵاتە
مادامێکی ئەم قەومە وەها بەرز بوو مەقامی بڕواتە بەر ئیعدام و ئاوا بێت و کەلامی
بێ جێیە خەم و ئێش و خەفەت ئەی گەلی کوردان حەقمانە، بە دڵمانە، بژین، بێ خەم و گریان

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse