دیسان خومخانەی یەهوودی شێوا
Appearance
دیسان خومخانەی یەهوودی شێوا | درۆی باڵداری لێکەوتە هەوا |
دەوەن بە ئاشە و دووبەرەکییە | پیر، لێی تەریکە تیا دەرەکییە |
یەکێ بە گورزی لەندەهوور ئەخوڕێ | نان و دۆی تیرەی شێرزادی دەبڕێ |
ئەویتر دەڵێ: لەندەهوور کێیە | شێرزادی نامەی فەتحیان پێیە |
شەڕی عەنتەر و ڕۆستەمی دەستان | لە ناو ئێمەدا بوو بە داستان |
یەکێکیش دەڵێ لای خودا و بەندە | سوورەتی «یاسین» گەلێ پەسەندە |
خۆ ئەگەر «یاسین» «طە»ی لە دوا بێ | کە خوێندت ئەبێ کارت ڕەوا بێ |
کابرای خۆمان سەر مەلامانە | بەو حەل ئەکرێ ئەم ڕازی نیهانە |
ئەڵێ: بە هیوا کەس لێت ناپرسێ | دەنگی تۆپ نەبێ هیچ کەس ناترسێ |
حاجی «ئەمین»یش ماچۆ بواچە | نوێژی جەعفەری و تشریبی پاچە |
منیش ئیمانم بەوە مەتینە | عالمی بەکار دائیم ئەمینە |
وتیان: مەلا هات، وتی: بە تۆ چی | وتیان: تێپەڕی! وتی: بە من چی |
پارەی دەوڵەمەند لە قاسە دەنوێ | فەقیر لێی ئەدوێ تا چەنەی ئەسوێ |
وا دەزانن ئەو یا ئەم بێتە ناو | ئیتر بۆ ئێمە تێر پڕە لە چاو |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 486
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|