دیسان برینی کۆنی جگەرمە کولایەوە
Appearance
دیسان برینی کۆنی جگەرمە کولایەوە | ئەی چەرخی دوون لە سایەتەوە کێ حەسایەوە؟ |
حاڵی نەبووم لە پێشەوە وامزانی بووکە وا | غونچەی فەرەح لە باغی ئەمەل بۆم گەشایەوە |
هەر شەو سەحەر کە لە خەو هەڵئەسم کە چی | دیسان غەمێکی تر لە فەڵەک تازە زایەوە |
زستانی بەفر و سۆڵە ئەوا هاتە پێشەوە | هاوین بەسەر چوو بەرگی فەقیر وا دڕایەوە |
پارەی جگەر خراوەتە ناو بۆتەیی غەما | قاڵ بوو تەواوی لا نەبرا تا توایەوە |
نەمزانی بوو بە بەریەوە ژینم ئیتر نەما | بۆیە چراغی شادی بەجارێ کوژایەوە |
وامزانی غەم بەسەرچوو نەما نەگبەتی کە چی | دەرگاهی شادمانی لە پڕ داخرایەوە |
تفڵە دڵم بیلاوێنە ئەی دایکی نیشتمان | با نەگری ڕایژەنە بە سەدای لایە لایەوە |
جێی خۆیەتی جەماعەتێ حازر ئەگەر بکەن | تەعریفی شیعری عورفی بە شێخ و مەلایەوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|