دیسان «ناڵەی پیری پیران» (II)
Appearance
| خوایە بە عەقڵ ڕێم پێ نەبردی | پیرێژنانە بڕوام پێ کردی |
| دوای ئەوەی زانیم کە وا تۆ خوای | بۆ بێکەس کەسی، بۆ داماو پەنای |
| ئیتر زۆر وردی ناخوێنمەوە | گوریسی حیکمەت ناهۆنمەوە |
| چونکە پێغەمبەر عەقڵی کوللی بوو | لە تۆ ناسیندا عەقڵی کولی بوو |
| «قَابَ قَوْسَيْنِ أَوْ أَدْنَىٰ لَدَيْك» | فەرمووی: «اَ أُحْصِي ثَنَاءً عَلَيْك» |
| نامەوێ کونهی زاتت بزانم | لە گەورەیتدا مات و حەیرانم |
| بەڵام ئەمەوێ بە سۆزێکی عەشق | خۆشەویستی تۆم ببێت بە سەرمەشق |
| سەرمەشقی عەشقی پەنهانی وا بێ | کەس پێم نەزانێ و تۆم لە دڵا بێ |
| ئەو سەنگتەراشەی لە کێوی توور بوو | بە عەشقی تۆوە لە عالەم دوور بوو |
| ئەیوت: تۆ وەرە لام بە میوانی | ئەچوو لە لای شوان شیری ئەهانی |
| شوکور من ناڵێم وەک من نەوسنی | ئەیزانم دائیم میوانی منی |
| یەعنی حازری هەمیشە لە لام | بەڵام من بۆ نەوس لە تۆ تەوەللام |
| توخوا تۆ هەرچەند کە «لامكان» ی | کە بۆ خانەی دڵ تەشریفت هانی |
| فەرموو هەرکەسی تیایە با هەستێ | نەنگە لای ئاغا نۆکەر بوەستێ |
| «اِذا جَاءَ الْحَق زَهَقَ الْبَاطِل» | زاخاوی دڵی پێ ئەبێ حاسڵ |
| ئەو زەوقەی نووری مەعریفەت ئەیدا | گەنجی ڕووی زەمین پێی نابێ پەیدا |
| یا خوا بە بادەی عەشقت سەرخۆش بم | تا ئەچمە ژێر خاک مەست و مەدهۆش بم |
| من کە لە زەوقی دنیا موستەغنیم | ئیتر بە لیقای مەیلی تۆ ئەژیم |
| کەس لە قاپی تۆ، نائومید نابێ | با ئەم داوایەی منیش ڕەوا بێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|