دیسان «ناڵەی پیران»
Appearance
| خوایە فەرمووتە خۆت لە قورئانا | لە پەرستشی جن و ئینسانا |
| خەلقی جن و ئینس بۆ عیبادەتە | پەرستنی تۆ ڕێی سەعادەتە |
| حەدیسی قودسیش هەردوو یەک باسن | کەنزی پەنهان بووم ویستم بمناسن |
| ئەو بۆ عیبادەت، ئەم بۆ ناسینە | ئەم دوو ئایەتە بۆ یەک ئایینە |
| «خلقتَ الحق لكي أعرفُ» | بۆ کێ دەست ئەدا هەروا زوو بە زوو |
| سا مەگەر ڕشتەی هیدایەتی تۆ | بۆ ئەو ڕایەڵە بێت بە تان و پۆ |
| ئەگینا بێ تۆ، ئەو ڕێی ڕەحمەتە | نوقتەی دێتە سەر دیارە زەحمەتە |
| توخوا با ڕەحمەت نەبێت بە زەحمەت | «نەبی» ت بە ڕەحمەت ناردووە بۆ ئوممەت |
| دیارە موحتاجی دۆعای عەبدت نیت | ئەگەر نەتناسن تۆ دەربەستی چیت؟ |
| ئەزانم بۆچی وا لوتف ئەنوێنی | دەستنوێژی خۆتن نایانشکێنی |
| دیارە ئاو خەلقی پەروەردگارە | سنعەتێکی وای لێوە دیارە |
| ئەو دارەی کە خۆی هێنابێتیە بەر | نوقومی ناکا ئەیخاتە سەر سەر |
| دیسان فەرمووتە کە پەروەردگار | زۆر لە لای خۆشە عەفوی گوناهکار |
| بزانە زەوقی عەفوی من چەندە | گوناهکار ئەبێ بە عەبدی بەندە |
| خۆ من ناوێرم ئەمە بێنمە دی | ئەگینا منیش عەفوی تۆم ئەدی |
| بەڵام ئەویشە باسێکی جوێیە | ئەو پیاوەی لەوە بگات لە کوێیە؟ |
| من لەمانەم چی پیرێژنانە | نەتناسم ناچمە سەر گوێسەوانە |
| خۆشگوزەرانی بە دڵخۆشییە | ئاڵاندنە دنیا فەرامۆشییە |
| دنیا داوێکە کەوتووینە ناوی | دینمان ئەخەینە بەها و پێناوی |
| حەدیسە: دنیا و دین یەک ناگرن | هەر لایەی داوێک لە یەک دائەبڕن |
1937
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|