دیسانەوە شەو هاتەوە بۆ عاشقی غەمبار

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دیسانەوە شەو هاتەوە بۆ عاشقی غەمبار  (1952) 
by فایق زێوەر
دیسانەوە شەو هاتەوە بۆ عاشقی غەمبار بتلێتەوە تا ڕۆژ بە جەخاری دڵی زامار
بێچارە بناڵێنێ وەکوو بولبولی گوڵزار پڕ سۆز و بەئازار ناکام و بەبێ یار
***
هەرچەندە وەک ئەستێرە شوناسێکی جیهانی ئەڕوانمە ئاسمانی هیوای پڕ لە نیهانی
لێم دیار نییە بەختی منی بیمار هەی هەی کە منی زار بەدبەختم و بێدار
***
شەوگار دە بڕۆ ڕەش لادە لە چاوم من خۆم بە گەلێ دەردەوە باش تێوە گلاوم
تۆش هەروەکوو مێمڵ مەبەرە ڕێگری دیدار بەس بمخەرە هاوار دڵ پەستم و دووچار
***
گوێم لێیە نزیک دەنگی نەی و عوود و سەمایە بەزم و چەقەنە و بستە و بەستەی لەگەڵایە
ئەو شادییە لای من بووەتە شیوەنی شەوگار بێ دیدەنی دڵدار شادی نییە یەکجار
***
ئەی دڵ کەمەکێ ئۆقرە ئەگەر بگری بەیانە ڕۆژ بێتەوە گوڵزاری هیوای پڕ لە ژیانە
لەم تاسە و ناکامییەی ئەمشەو ئەبی ڕزگار دەروازەیی ئەسرار ئەکرێتەوە ئەوجار

1946/11/02
سلێمانی

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse