دۆستی بە ئومێد نەتیجەی پەشیمانییە
Appearance
دۆستی بە ئومێد، ڕۆژی دوانە | ئەویش نەک بە دڵ، بە سەر زمانە |
ئەگەر بۆ تەماع دۆستی ئەکەی | نەوەڵا مەیکە! ئابڕووی خۆت ئەبەی |
دۆستی بە ئومێد سێبەری دارە | سەد جێ ئەگۆڕێ هەتا ئێوارە |
مەیل ئەو مەیلەیە بەبێ هیوا بێ | بە دڵێکی گەرم وەک برا بێ |
بە قازانجی دۆست زۆر شادمان بێت | زەرەر ڕووی تێکا، زۆر پەرێشان بێت |
دۆستی دۆست، دۆستە، بەبێ درۆیە | دوژمنی دوژمن، خۆ دۆستی تۆیە |
ساڵێکیان من و ئاشنایێکم | لە ئاشنا چاکتر، وەک برایێکم |
بۆ نەفعی شەخسی بوین بە ئاشنا | پشتی یەکمان گرت، هەر وەکوو برا |
من ئومێد بە ئەو، ئەو ئومێد بە من | دۆستمان کوێر ئەکرد، چ جیایی دوژمن |
ئاخری هیوامان لە یەک دەس نەکەوت | بووین بە زیددی یەک، وەک ئاگر و نەوت |
من جنێو بە ئەو، ئەو بە من جنێو | ششاینە یەکتر، هەر وەک جن و خێو |
من نەویم لە دار، ئەو نەوی لە بەرد | هەردوو خەجاڵەت، هەردووکمان ڕەنگ زەرد |
ئاخری عاقیبەت کردمان بە هاوار | هاتنە سەیرمان مەخلووقی بازاڕ |
هەر کەس عاقڵ بێ، قەت وەها ناکا | بۆ دۆستی وەها، ئابڕووی خۆی نابا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|