Jump to content

دڵ کە سەرمەستی ئیشارەی نێرگسی جانانە بێ

From Wikisource
دڵ کە سەرمەستی ئیشارەی نێرگسی جانانە بێ (1934)
by ناری
309339دڵ کە سەرمەستی ئیشارەی نێرگسی جانانە بێ1934ناری
دڵ کە سەرمەستی ئیشارەی نێرگسی جانانە بێ نامەوێ قەد بادەنۆشی مەیکەدەی مەیخانە بێ
تۆ خوا تاکەی ئەمن قوربانتم سەروی ڕەوان ڕازی عەشقی من لە کووچەی شاردا ئەفشانە بێ
بەس لە گوڵزاری ڕوخت مورغی دڵم ئاوارە کە حەیفە شەمعی عاریزت بێ بولبول و پەروانە بێ
لەحزەیە نەمدی، کە دیتم تاقی میحرابی برۆت تاری کاکۆڵت بە شانەی ئاهی من تاتا نەبێ
خێوەتی قوتبی لە مەیدانی موحەببەت هەڵ دەدەم مورشیدی عیشقم ئەگەر ئەو ماهی نوور ئەفشا نەبێ
چاوەکەم چاکە لە پێش چاوی جەمیعی خاس و عام، بولبولی وەک من لە گوڵباخی دەمت بێگانە بێ؟!
نامەوێ بەو شەرتە شوعلەی ئافتابی بێ بەقا ڕۆژی ڕوخساری عەلی خانم لە سەر ئاوا نەبێ
چەند بە شیرینی دەچێ قیبلەم لە ڕێگەی مەکتەبا ڕۆحی شیرینم فیدای خاشاکی مەکتەبخانە بێ
خزمەت و گەردن کەچی قابیل بە من بوو عاقیبەت ئیلتیفاتێکت نەبوو وا لایقی ئاغا نەبێ
چیم لە ماچین و خەتا داوە، هەتا ماچینی من پەرچەمی چین چینی شیرینانی مەکتەبخانە بێ
لێم گەڕێ با کەشفی ڕەمزی مەسئەلەی خاڵت بکەم شاریحی فتح المبين چاوم دەبێ ئیحیا نەبێ
ناریا بۆ شیعری مەدحی شۆخی شیرینی عەلی حەیفە ئەشعارت بە تەرزی بەیتی بێکارانە بێ


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.