دڵ پەرێشانە لە دووریت بە سێ دەرد ئەی دولبەرم
Appearance
دڵ پەرێشانە لە دووریت بە سێ دەرد ئەی دولبەرم | یەک بە فیرقەت، دوو بە هیجران، سێ دوژمنی بێفەڕم |
بۆ دڵی بیماری من هەر لە دونیا سێ بەڵایە | یەک بریندار، دوو نەخۆشی و سێ شەهیدی خەنجەرم |
مانعی وەسڵی من و تۆن، سێ گرۆهی شەرمەزار | یەک ڕەقیب، دوو بەخیل و، سێ دوژمنی بێشەرم |
مەرهەمی دەردی دڵم هەر لە دونیا سێ دەوایە | یەک تەبیب، دوو دەلیل و، سێ ویساڵی مەنزەرم |
دەرد دڵم گەر دەپرسی لەت لەتی سێ شت بووە | یەک بە تەعنە، دوو بە لۆمە، سێ بە خەندەی مەحقەرم |
ئاهی مەزڵووم گەر ئەپرسی بەم سێ وەسفە چارییە | یەک شەهادە، دوو شەفاعەت، سێ دیوانی مەحشەرم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|