Jump to content

دڵ نەخۆش و زامداری دەردی یارم ڕۆژ و شەو

From Wikisource
دڵ نەخۆش و زامداری دەردی یارم ڕۆژ و شەو (1969)
by سابیری
306593دڵ نەخۆش و زامداری دەردی یارم ڕۆژ و شەو1969سابیری
دڵ نەخۆش و زامداری دەردی یارم ڕۆژ و شەو گریە و شینە لەباتی کەسب و کارم ڕۆژ و شەو
ڕۆژ و شەو دێنن خەیاڵی حوسن و زولفی بۆیە وا بێ قەرار و غوسسەبار و بێ ویقارم ڕۆژ و شەو
یا بە ئوممێدی ویسالم یا لەبەر دەردی فیراق وا دەمێ شاد و زەمانێ بێقەرارم ڕۆژ و شەو
ڕۆژ و شەو تەفسیری ئایەی حوسن و زولفی یار ئەکەن وا گەهێ فەرهاد و گەهـ مەجنوونەوارم ڕۆژ و شەو
شەو لەبەر عیدی ویسال و ڕۆژ لە ئازاری فیراق خواب و خۆراکم نییە سەبر و قەرارم ڕۆژ و شەو
پێی وتم مەگری کە ئازاری دڵت ساکین ئەبێ هاتە سوێ کۆنەبرینی ساڵی پارم ڕۆژ و شەو
لەو دەمە لەفزی کە جاری بوو، لە چاوم سەدهەزار جۆگەلەی خوێن جارییە، بەحر کەنارم ڕۆژ و شەو
خۆی نواند و لێوی گەست و لێم بزربوو لوجئەتەن فەتحی کرد و ڕۆحی برد و غوسسەبارم ڕۆژ و شەو
دەستی نایە سەر دڵم پرسی لە ئەسبابی مەرەز تێگەیی وا لێدەدا نەبز و دەمارم ڕۆژ و شەو
خۆ لەناو ئاوێنە وا مەعلوومە دەرد و عیللەتم ئینتیزاری ڕەحمەت و دەرمان و چارم ڕۆژ و شەو
چاوی ئاڵۆزە برۆی جووڵانەوە لێوی گەزی پەنجە دەبزێوێ شوکر مەستە خەسارم ڕۆژ و شەو
چاوەڕێمە چونکە وەعدەی ڕۆژی وەسڵی دا شەوێ وا بە دائیم کاتیبی لەیل و نەهارم ڕۆژ و شەو
شەو لەبەر جەژنی ویسال و ڕۆژ لە ئازاری فیراق خواب و خۆراکم نییە وەڵلاهی یارم ڕۆژ و شەو
شەو کە دەنگی هەلهەلەی دڵ هات و سابیر ڕاچەنی خۆ بە بێ حیکمەت نییە وا ئینتیزارم ڕۆژ و شەو
سابیری لەوساوە ئەو دڵدارە وەعدەی داوە پێم ئینتیزار و کاتیبی لەیل و نەهارم ڕۆژ و شەو


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).