دڵ نەخۆشی دەردی هیجرە جانی جانانم وەرە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دڵ نەخۆشی دەردی هیجرە جانی جانانم وەرە  (1918) 
by تاھیر بەگی جاف
دڵ نەخۆشی دەردی هیجرە، جانی جانانم وەرە لەت لەتە جەرگ و هەناوم، ماهی تابانم وەرە
عیللەتی دەرد و شەفاکەم وا بە لێوی شەککەرت مایەیی ژین و حەیاتم، دەرد و دەرمانم وەرە
سەد شوکر دووبارە جەژنە، وەختی عەیش و شادییە بۆ بەڵا گەردانی باڵات، قۆچی قوربانم وەرە
دڵبەرەی قەد عەرعەرەی بێ ڕەحمەکەی بەدبەختەکەم دڵ ڕفێنەی شۆخەکەی بێ عەهد و پەیمانم وەرە
نازەنینەی سوخمە ئاڵەی دیدە مەستەی کەچ کولاهـ گوڵعوزارەی شۆخ و شەنگەی شاهی خووبانم وەرە
خانە وێرانم لە دووریت، ڕەهزەنی ئیمان و دڵ زینەتی بەزم و سروورم، شەمعی دیوانم وەرە
چوونکە سایەی چەتری زوڵفت دوور لە فەرقی فەرقمە سینە پڕ خوێن و زووخاوم، دڵ پەرێشانم وەرە
دوور لە باڵای نەونەمامت زامی جەرگم تازەیە وەک عەرەب سەد جار دەخیلەک، زوو بە لوقمانم وەرە
کەس نییە سابت قەدەم وەک من لە داوی عەشقدا بۆ سوپاهی غەمزەکانت مەردی مەیدانم وەرە
گەر دەپرسی حاڵەتی منبۆ فیراقت پێت بڵێم؟ هەر وەکوو تاهیر هەمیشە دیدە گریانم وەرە


This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.