دڵ مەڕەنجێنە تووشی قین ئەبی
Appearance
| دڵ مەڕەنجێنە تووشی قین ئەبی | بە دڵ ئازاری نائەمین ئەبی |
| لێکی بەرەوە کە وا کەسێ هات | جنێوی پێدای چەند گرانە لات |
| دیارە ئەو کەسەیش دڵی ئێشێنی | ئیتر دۆستیی تێدا نابینی |
| کە خۆت بە ئێشی دەرزی ئەناڵی | سووژن بە خەڵکا بکەی منداڵی |
| بە چاکە دڵی عاڵەم ڕائەگری | بۆچ خەراپ بی و خەڵک لە دەستت بگری |
| هەر ئیشێ ئەکەی دوایی بڕوانە | پیاوی بێ غایە هەر سەرگەردانە |
| ئەگەر تۆ هەوڵت تەنها بۆ خۆت بێ | لە ناو میللەتدا ئەبێ چۆن ڕووت بێ |
| کە لەگەڵ ئاوەڵ بکەویە کایە | هەرچی دەست کەوێ بەشی تۆی تیایە |
| ئەوسا ڕابوێرە بە دڵنیایی | لەگەڵ ئاوایی نەک بە تەنیایی |
| لە ناو یارانا ساتێ ڕابوێری | پووڵێ نایەنێ پایەی وەزیری |
| وەزیری ئێستا خەوێکی کەمە | کە لە خەو هەستا تەمە و ماتەمە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 916
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|