دڵ لە بۆ مەحبووبە دیسان گریە و زاری دەکا
Appearance
دڵ لە بۆ مەحبووبە دیسان گریە و زاری دەکا | وا لە هەردوو چاوەکانی خوێن و ئاو جاری دەکا |
وا سەراسەر ڕووی زەمینی گرتووە خوێناوی ئەشک | دوودی ئاهیش ڕۆژی پۆشی و ئاسمان تاری دەکا |
زۆر بە ئازارە دڵی زارم لەبەر هیجرانی یار | ناحەقە ئەو عالەمە لەو زارە بێزاری دەکا |
مەرحەبایێکم بکا بۆ دڵفریبی منیەتی | وەرنێ ئەم بێڕەحمە کەی بۆ عاشقان یاری دەکا |
ڕێی موسوڵمانی لە دڵ نیشت پەرچەم و ئەگریجەکەی | بۆیێ ئێستێش وا بە یادی زولفی زینناری دەکا |
چاوەنۆڕی یارە بۆیێ ڕیگە دەڕشێنی بە خوێن | عەیبی لێ مەگرە کە ئەو بێچارە خوێنباری دەکا |
قەت مەڵێن یار بێوەفایە وا بە ناحەق دەیکوژێ | بیکوژێ یا نەیکوژێ سافی فیداکاری دەکا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|