دڵ بە ئوممیدە کە شا بێ شانشین خاڵی دەکا
Appearance
| دڵ بە ئوممیدە کە شا بێ شانشین خاڵی دەکا | مامەڵەی فەرشی حەریر و ئارەزووی خاڵی دەکا |
| باوەڕم نایە مەزەننە، خۆی دڵی خۆی خۆش ئەکا | کوێر و کەڕ کەی تەرجومانی حەزرەتی واڵی دەکا؟ |
| جاهیلی ئەبتەر وەسییەت بێ عەقیدەی پێ مەکەن | سەبر ئەگەر بیخەیتە ناو هەنگوینەوە تاڵی دەکا |
| گەرچی ئەمڕۆ مەرتەبەی ناکەس بڵند و کەس نەوی | کیزبی مەحزە گەر بڵێن عەللامە حەمماڵی دەکا |
| گەرچی مشکی و خامەک و ئەتڵەس هەمووی کاری دەسە | کوێری مادەرزادە کەی خورج و بەڕە و خاڵی دەکا؟ |
| هەمنشینی وشکەسۆفی قەت مەکەن نەفعی نییە | گەرچی دایم بەحسی شیعری مەولەوی و ناڵی دەکا |
| سابیری وریا بە ئەبنائی زەمان نزدیکە لێت | نەک بڵێن ناشی سوارە ڕوو لە جێی چاڵی دەکا |
| سابیرا تۆ چیت بەسەر دوونپەروەری دەورانەوە | گوێدرێژی خۆیەتی حەز کا بە گوێ ناڵی بکا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|