دڵ بەبێ تۆ ماوەتۆ بێ شەوق و نوور

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دڵ بەبێ تۆ ماوەتۆ بێ شەوق و نوور  (1934) 
by ناری
دڵ بەبێ تۆ ماوەتۆ بێ شەوق و نوور عاجز و مات و حەزین و بێ سروور
حەیفە قەسری تۆ بمێنێتۆ بەبێ نەزم و گوفتاری غوڵامی بێ قسوور
وا لە سەرما بێ حەواسیی بێ قیاس وا لە دڵما غەم، بە خەروار و کلوور
ڕەونەقی ئاوازەیی بولبول نەما وا لە بازاڕی ڕەواجا لوورە لوور
پرچی دەروێشە، بە دەم باوە ئەڕۆ هەر وەکوو پووش و پەڵاشی شارەزوور
مێزەری شێخ و مەلا بۆ زیکری مەوت بوو بە ئاڵایی مەزاران و قبوور
ڕۆژی عەقڵ و فەهم و عیلم و دانشە نەک خەیاڵاتی پڕ و پووچ و غروور
کوشتەراتی خستە باغی مەعریفەت تاوە تەرزە و بادەوەی فیسق و فجوور
قیمەتی عیلمی مەلا وەک گاڵە تاڵ وا شکاوە سەربەسەر ناچێ بە توور
دەوڵەتی وێرانەیی ئێرانە وا جیلوە ئارا وەک زەمانی سەلم و توور
بوو لە بۆ ئیمدادی فەیزی ئەحمەدی بێ نفووزە، خەرقە ڕەش، یا میری سوور
وا بە بادەی میحنەت و دەرد و ستەم سەد دڵی دانا شکا، هەر وەک بلوور
شانە بۆ سۆفی ئەبەد لازم نییە مێزەری ناوێ مەلا، تا نەفخی سوور

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse