دڵ ئەڕەنجێنێ پیاوی بێ کەماڵ
Appearance
دڵ ئەڕەنجێنێ پیاوی بێ کەماڵ | بە هەڵەوەڕی دز دێتە سەر ماڵ |
قرژانگ کەستمی و وازی لێهێنام | زوو تێگەیشتم کە چۆنی بەردام |
بۆ دەربەدەرێ مەکەوە سەما | ئەگەر چاک بوایە لە جێی خۆی دەما |
گوڵ لەسەر لقی خۆیا ڕەنگینە | بەردیش لە جێگای خۆیا سەنگینە |
بچۆرە شارێ کە کەس نەتناسێ | تێر خۆت هەڵکێشە پڕ بە کراسێ |
با، مێخ سندانی توڕ ئەدایە دەر | پێچە کلۆیان دەهاویشتە بەر |
خوا منی لە ژوور تۆوە داناوە | هەر چییەک دەیکەی خەیاڵی خاوە |
قاچاقچی نەما ڕێژی لە ناوە | بێ تووتنیە ئەم بەند و باوە |
دارکێشی ناری نەمروود بوو ئێستر | گوێدرێژی گولە ڕەهبەری حوشتر |
دەروێشی بەنگ کێش سەر دەنێتە تاق | بۆ بێگانەیە تریاقی عیراق |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 432
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|