دڵە با بەس بێ
Appearance
| دڵە با بەس بێ، دڵە با بەس بێ | وەرەوە هۆش خۆت، دڵە با بەس بێ |
| جڵەوت با بەس بە دەس هەوەس بێ | بە گڕی سەودا دڵت قەقنەس بێ |
| با بەس خەیاڵت خەیاڵی خاڵ بێ | بە پیری عەقڵت ورکی مناڵ بێ |
| تا کەی پەیجۆری دیدەی بازانی | تا کەی گیرۆدەی گەردن قازانی |
| سەیر کە هامفەردان، هامدەرد و هام مەشق | نازکخەیاڵان ماسی دەریای عەشق |
| هەریەکە بە داخ لەیلێکی بێ مەیل | دەردی پڕ میحنەت، دڵ لە هیجران کەیل |
| بەرەودوا چوونە هەوارگەی ژێر خاک | ناوی ونکردن دەورانی بێ باک |
| خاڵییە شوێنی نازک خەیاڵان | نەما گۆڕانی ئەگریجە و خاڵان |
| لە هەموان پێشتر سای سینەسافان | مەخدومی «معدوم» مەولەوی جافان |
| جێنشینی ئەو «بێسارانی» بوو | خاوەن تەیکەری هادی سانی بوو |
| ئەبیاتی یوسف، دیوانی «خانا» | مەلاکەی گۆران شاعیری دانا |
| ئەشعاری ڕەنگین «دێوانە» کەی شەم | واتەی «ڕەنجووری» دەروون پڕ لە غەم |
| من کە لە شیعرا ناگەمە ئەوان | هاوار ئەبەمە بارەگای یەزدان |
| هانام بە تۆیە ئەی خودای بێچوون | عەفوت لە تاوان بەندەگان ئەفزوون |
| منیش دوای ئەوان ئەڕۆم بە نۆبە | لە گوناهـ تۆبە، بەخشندەش تۆ بە! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|