دڵێ دائیم خەیاڵی سەرجەمی هەر ڕوویی لەیلا بێ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دڵێ دائیم خەیاڵی سەرجەمی هەر ڕوویی لەیلا بێ  (1956) 
by عارف عورفی
دڵێ دائیم خەیاڵی سەرجەمی هەر ڕوویی لەیلا بێ بە ناچاری وەکوو مەجنوون ئەبێ هەر شێت و شەیدا بێ
لەناو ئەهل و قەبیلەی، ئیختیاری دوورپەرێزی کا ڕەفێقی وەحشیان و وێڵی دەشت و چۆڵ و سەحرا بێ
کەسێ ویستی لە ێناوی جوانان سەرفی عومری کا لەڕێی عەشقا هەتا ماوە ئەبێ مەهتووک و ڕیسوا بێ
هەناسەی سەردی من پشکووتنی غونچەی گوڵی ڕووتە بەڵێ دەم کردنەوەی غونچە بەبێ بادی سەبا نابێ
جوانم بەسیە مەهجووری خودا هەڵناگرێ تاکەی کە ئەشکی چاوی من تەشکیل بکا هەر ساعەتێ زابێ
وەکوو من کەس هەیە ئاخۆ دووچاری دەرد و میحنەت بێ سەحەر هەستم غەمێکی تر لە بەختم سەرلەنوێ زابێ
سەری زوڵفی جەماڵی ڕووی کە داپۆشی بەبێ شوبهە وەکو مانگی شەوی چواردە بە شەرتێ نیوە گیرا بێ
لە شەرما دانەوێنی سەر بەدائیم دەستەئەژنۆ بێ لە ڕووی یارا گوڵی باغی ئیرەم نەختێ حەیای مابێ
دیسان پێم خۆشە مەسروورم لە ئەوزاعی زەمان عورفی ئەگەر ئەو دڵبەرە ئەمڕۆ لەسەر عەهد و وەفا مابێ

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse