دڵی خاڵی
Appearance
| دڵ کە خاڵی بێ لەخەم من ئەو دڵە وێران ئەکەم | کەللەیێ گەر تەم نەکا ئەو کەللە بەرد باران ئەکەم |
| ڕوو بەئەشکی خوێن نەنەخشێ سیمی سادەم بۆ چییە | جەرگ ئەگەر داخی نەبێ ئەو جەرگمە بوریان ئەکەم |
| ئەشکی چاوم ڕەنگ و ڕووی شۆریمەوە بردی تەواو | ڕووی سپیم فرمێسکە بۆیە من وەها گریان ئەکەم |
| قەت لە پیریمۆ مەزانە منەتە گەردن کەچم | بۆ تەشەککور ڕەمزی ئەبرۆت قامەتم گۆچان ئەکەم |
| خۆشە تەرکی چاک و بەد یاری لەگەڵ هیچ کەس نەکەی | تەرکی گوڵ بۆ تەرکی خاری سەر زەدەی دامان ئەکەم |
| قۆچی ئەمڕۆ بۆ سواری مەحشەرە و حیفزی وجوود | من لە دیوانی جەزادا ڕۆح و دڵ قوربان ئەکەم |
| زوڵفی ئەو نازداری خۆمە ڕێ نەدەن بێتە بەهەشت | شەرتە قانع تەرکی دووسەد کەوسەر و ڕیزوان ئەکەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|