دڵم سووتا لە عەشقی ئەو کەوا زەردەی کەمەر چینە
Appearance
دڵم سووتا لە عەشقی ئەو کەوا زەردەی کەمەر چینە | سەری زوڵفی هەتا بەر پێ لەسەر یەک چین لەسەر چینە |
سوتاوە خانەیی سەبرم کڵوکۆی دامرا سینە | بەسە تاقەت نەما تۆ بی خوا ڕووت هێندە مەنوێنە |
دڵم گوم بوو بەدوویا زۆر گەڕام و تازە حاڵی بووم | لەناو گێژاوی بەحری عەشقی خۆتا بوو مەیخنکێنە |
هەزار ئاڵای شیعاری ماهـ و خۆر هەڵکا موسوڵمانم | ڕەفێقی هەم نەفەس، بڕوا نەکەی! وەڵڵاهی بێ دینە |
ئەڵێن وا یار بەدەستی خۆی ئەبەخشێ شەربەتی ئاشتی | ئەگەر زەهریشی بێ ئەیخۆم لە دەست ئەو یارە شیرینە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|