دڵبەری غارەتگەری دینم لەگەڵ ئیمانمە
Appearance
دڵبەری غارەتگەری دینم لەگەڵ ئیمانمە | باوجوودی غارەتی دینم دەگەڵ ئیمانمە |
ڕازمە، هەمڕازمە، هەمڕازەکەی دەمسازمە | دینمە، ئایینمە، جانی منە، جانانمە |
عەیشمە، ئازارمە، هەم خەممە، هەم خەمخوارمە | یارمە، دڵدارمە، هەم دەرد و هەم دەرمانمە |
دڵبەری، سیمینبەری، جانپەروەری، جادووگەرە | لوعبەتی، پڕ حیلەتی، بێ عەهد و بێ پەیمانمە |
تالعی شێواومی خستۆتە ژێر عارەقچنی | پێم دەسەلمێنێ و دەڵێ: گێسووی عەتر ئەفشانمە |
دوو کەمانی ئابنووسی داوەتە دوو تورکی مەست | سوێند دەخوا: دوویان برۆ و دوو نەرگسی فەتتانمە |
نێزەیی سەربازی کێشاوە، دەڵێ غەمزەی منن | تیری تیرەندازی هێناوە، دەڵێ موژگانمە |
باخەکەی شەددادی زاهیر کرد، دەڵێ سینەی منە | دۆزەخ و نیرانی رۆناوە، دەڵێ هیجرانمە |
موعجیزەی مووسای لە ناو دوو ئەژدەهادا جیلوەدا | پێم دەڵێ:یەک میهری ڕوو و یەک زوڵفی وەک سوعبانمە |
حەزرەتی خدرە، لەسەر چەشمەی حەیاتی دا و دەڵێ | خاڵی زومردینمە زیبی؛ خونچەیی خەندانمە |
نافەیی ئاهووی خەتایی ناوەتە ژێر پیرەهەن | ئەو عەجەب سوێندیش دەخوا: بۆی نافی نافەسانمە |
من دەڵێم: گوفتارەکەت بۆ هێندە شیرینە، دەڵێ: | شەککەری نوتقم، نەتیجەی دوو لەبی قەندانمە |
هەر شەوە تا سوبحدەم شەمعی شەبوستانی ئەدەب | سوبحدەم تاکو شەوێ، سەرووی سەهی بوستانمە |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|