دڵا پێم خۆشە قوربانی قەد و باڵای نیگارێ بی

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دڵا پێم خۆشە قوربانی قەد و باڵای نیگارێ بی  (1956) 
by عارف عورفی
دڵا پێم خۆشە قوربانی قەد و باڵای نیگارێ بی لە سایەی ئەو نیگارە تا لە جوملەی بەختیارێ بی
چ خۆشە من کە سەییادی جەوانان بم لە چۆڵ و هەرد بە شەرتێ تۆیش لەناویانا غەزاڵەی ناو نزارێ بی
بە جوانی خۆت مەنازە ئەی جەوانم بەسیە مەغرووری بەڵێ وا فەرز کرا غونچەی گوڵێکی نەوبەهارێ بی
ئەکەم گیانم فیدای خاڵی سەری گۆنات بە جان و دڵ بە شەرتێ تۆیش هەتا ماوی لەسەر قەول و قەرارێ بی
جەوانم خۆت بپارێزە لە ئاهـ و ناڵەیی سینە مەبادا خوانەخواستە بەر دوعایی دەردەدارێ بی
نییە باکم هەموو ڕەنجم عەبەس بڕوا وەکوو فەرهاد بە شەرتێ هەروەکوو شیرین بە دڵ بۆم غەمگوسارێ بی
نەما تاقەت لەژێر باری غەم و هیجرا ئیتر بۆ چی لەسەر ئەم باری هیجرانە دیسان تۆیش نیوەبارێ بی
بە خاکی پات قەسەم یارا نیاز و مەقسەدی ئێمە وەهای پێخۆشە تا ماوی گوڵی غونچەی هەنارێ بی
وەرە ئەسپی بەلاغەت لنگ بدە عورفی لە مەیدانا کە بەڵکی تۆیش لە ڕیزی شاعیرانا نیوەسوارێ بی

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse