دوێشەو لە دەستی پەستی پەنام بردە ڕادیۆ
Appearance
دوێشەو لە دەستی پەستی پەنام بردە ڕادیۆ | ڕوانیمە ئێستگەکانی وڵاتانی سەربەخۆ |
هەریەک بە ڕەنگێ دەنگی ئەهات پڕ لە جوستوجۆ | یافام کە کردەوە بە هیوای دانس و تیاترۆ |
سۆزێکی نیشتمانی لە یافاوە هاتە گوێم | لەرزیم و ڕاپەڕیم لە قسەی ڕۆڵەکەی ئەوێم |
بانگمان ئەکەن بە کوردیی پەتی وەک برا بژین | بۆ دوودڵی و خراپە نەچین چونکە تیا ئەچین |
ڕێی یەکیەتی بە ئێمە ئەڵێن فەرزە گوێ گرین | لەم ڕۆڵە کوردە دڵ بەپەرۆشانە ئافەرین |
هەی هەی چ بەرزە سەیر و هەوای ڕۆڵەکەی وڵات | حەیفە بەغەیری ئێستگەیی یافا ببێ لەلات |
ڕەمزێکی کوردە دەنگی هەموویان شەپۆڵ شەپۆڵ | چالاک ئەگاتە شاریی و کوردانی شاخ و چۆڵ |
گۆرانە چاوی دوشمنی کورد پڕ بکا لە خۆڵ | گەر بێ و بچێت و بەستە بڵێ جاربەجار ڕەشۆل |
ئەوسا ئەبێتە سەیر و سەفا بۆ هەموو کەسێ | شادی ئەبارێ گەر بەری بۆ ڕادیۆ دەسێ |
ئەی ژین وەرە بە عەشقی نەسیمی بەیانیان | پێشکەش بکە سوپاسی من و هۆز و نیشتمان |
بۆ لاوەکانی ئێستگەی کوردی بە دڵ بە گیان | ئەم خزمەتەی ئەوانە کە وا کورد ئەدا نیشان |
عەرزیان بکە کە بیری کەسی ئێرەیان نەکەن | ئەو ئیشەیان نموونەیە بۆ بەرزیی وەتەن |
1942/12/17
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|