Jump to content

دوژمن بەخێو کردن

From Wikisource
دوژمن بەخێو کردن (1953)
by قانع
307079دوژمن بەخێو کردن1953قانع

سەعدی فەرموویەتی «افعی کشتن و بچه نگاه داشتن کار خردمندان نیست»

ساڵێ لە شوێنێ مارێ هاتە ڕێم لێم هاتە سەر کلک خۆی خستە بەر پێم
مار چە! مار ڕەش مار بەقەد مژانێ ژێر چەناکە سوور عەجەب سەر پانێ
تەمای بوو لەویا بمکوژێ بێ کەس منیش کوڕانە لێی هاتمە دەس
کوتەکێ سەر خڕ داری بڵاڵووک بزمار ڕێز کراو سەر زلی خو سووک
ئاراستەم کرد و کێشام بە ملیا دووبارە کێشام بەسەری دڵیا
هەر وەکوو ژیژو خۆی گڵۆڵە کرد لەپاش نیو ساعەت بەتەواوی مرد
ڕوانیم بەچکەیەک سەرو ڕەشی سورکار ئەجووڵێتەوە لە ژێر لاشەی مار
بەزەییم پیا هات نامە ناو قوتوو بردمە ماڵەوە هەروا زووبەزوو
بەماس و کەرە بە شیر و پەنێر پەروەردەم ئەکرد بە ئومێدی خێر
هەتا گەورە بو بەچکە بوو بە مار لە باوکی پیستر پیس و ژەهر دار
نەمزانی قینی باوکی لە دڵە بۆ ڕۆژ ئەگەڕێ، لە من بەکوڵە
لە نیوەشە و فرسەتی هانی هاتە سەر جێگەم زۆر بە نهانی
لە ناخەڵافا دای بە پێمەوە ئەمە شەش ساڵە ئەتلێمەوە
هەرچی هەوڵم دا هیچ سوودی نەبوو چون زۆم نەکوژرا لەدەسم دەرچوو
هەرکەس عاقڵ بێ ئیشی وا ناکا دوژمنی ڕۆحی بۆ لای خۆی نابا
کوردە وەسیەتم چاک بگرە لە دڵ نەوا دوژمنت بتنێتە ژێر گڵ
ئەگەرچی هیچ کەس گوێ ناگرێ لێم من وەزیفەمە ئەبێ هەر بڵێم
ئەی براکانم ئێوە کوردانن لەپاش مردنم قەدرم ئەزانن


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).