دوڕپەندت ناسێحا ناچوو بە گۆشی عارفان
Appearance
هەرکە فەسڵی نەوبەهاران تەرک جامی مەی دەکا | نەوبەهار عەمر شیرینش وە فەسڵی دی دەکا |
بادەنۆشی وا زەریفە ئەر گدایی لێ بخوا | فەخر بەر شاهی جەمشێر و قوبادکەی دەکا |
خۆش بە حاڵی ئەو ڕەشە مەستە کە عەمری سەربەسەر | سەرفی مەعشووق و مەی و چەنگ و ڕوباب و نەی دەکا |
دوڕپەندت ناسێحا ناچوو بە گۆشی عارفان | خاروخەس کەی جێی لە بەحری لوججەی بەی پەی دەکا |
میرم هەر عیشێکی لەم ئیمڕۆ مویەسەر بۆ بکا | تا وە فەردا کێ دەزانێ چەرخ گەردوون چی دەکا |
هامسەران خاڵق دەزانێ تامی مەی سەیید نەچێشت | ئەژ ڕێی زەهن و زوکا ڕاهی نەڕەفتە تەی دەکا |
This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago. |