دوچاری دەردم
Appearance
برا، وەڵا بە دەردێ وا دوچارم | بەبێ ئارام و سەبر و بێ قەرارم |
ئەگەر گریام لەبەر بێ هۆشی کوردان | مەکەن مەنعم کە چۆن بێ ئیختیارم |
تەماشای خۆم ئەکەم یەکجار هەتیوم | لە شەرق و غەربەدا بێ خەمگوسارم |
بە ئەحواڵت قەسەم ئەی کوردی سەرشێت | منیش وەک تۆ، بەبێ بادە خومارم |
چلۆن نەگریم بە چاوی خۆم ئەبینم | کە بەدگۆ دێتە سەر جۆیبارم؟ |
هەزاران ئینقیلابم هات بە سەردا | کە چی هەر من خەواڵوو و بەردەبارم |
مەڵێن قانع نەزان و زۆر بڵێیە | لە قەبریشدا بەوەڵا ئینتیزارم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|