دوو چشت هەن کەوا بە ڕەنگ و بە تام
Appearance
| دوو چشت هەن کەوا بە ڕەنگ و بە تام | چۆنی لێ بکرێ دێنە سەر مەرام |
| ئاو کە تۆ هێنات کردتە هەر قاپێ | ڕەنگی ئەم ئەگرێ، تەغییری نابێ |
| نموودی هەیە هیچ ڕەنگی نییە | کەسیش نازانێ حیکمەتی چییە |
| مایەی حەیاتە گیاندار ئەژیێنێ | بەڵام کە زۆر بوو پیاو ئەخنکێنێ |
| مۆزیش لە تاما هەر وەکوو ئاوە | بە هەر نییەتێ بیخۆی تەواوە |
| مەبعووسیش حەفتاودوو بەری هەیە | بۆیە ئەمەندە خەڵک بۆی توشنەیە |
| لای هەندێ لێرە هەر بۆ مەعاش بوو | بێ سەرمایە و ڕەنج پارەی بەلاش بوو |
| هەندێکیش ئەیویست دەستەی خۆی زۆر کا | بە دەستە بێ دەست بەیدەست و زۆر کا |
| هەندێ بۆ شۆرەت هەندێ بۆ کورسی | کە جاران هیچ کەس لێی نەدەپرسی |
| نازانم چۆنە وا ئەمساڵ چواریان | ماڵدار و ناودار هاتوونە مەیدان |
| ئەمانە نەفعی شەخسییان ناوێ | خوا بکا نەبێتە جارێ لە ڕاوێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 857
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|