دوو هەناری نەوڕەسن، هەریەک بەیەک گوڵنارەوە
Appearance
دوو هەناری نەوڕەسن، هەریەک بەیەک گوڵنارەوە | یا دوو نارنجی ڕەسیدەن لەو بەهاری پارەوە! |
دوو شەمامەن دەم تەرەک، هەردوو لە یەک بوستانەوە! | یانە جووتێ گوڵبەدەم سێون، بەری یەک دارەوە! |
دوو پیاڵەی زەڕنیشانن، سەر بەدوو گژنیژەوە! | یا دوو حوققەی گەوهەرن، بەندن بەدوو بزمارەوە! |
نار و نارنج و شەمامە، چەندە خۆش دێنە نەزەر | هەر لە یەک شاخ و لە یەک باخ و لە یەک گوڵزارەوە |
نە هەنارن، نە شەمامەن، نە بەهێن، نە سێوی کاڵ | جووتێ مەمکی ئاتەشی ڕەنگن، بەبەر دڵدارەوە |
ئەی خودا، چەندە ڕەوانبەخش و لەتیف و دڵبەرن | ئەو دوو نارە نەوڕەسە، بەو سەرووی خۆشڕەفتارەوە |
حاڵی زاری من لەحەسرەت ئەو دوو نارانە، دەڵێی | گینگڵی مارە، بەسەر کانوونی پشکۆی نارەوە |
دڵبەرا! ڕەحمێ بکە، ئاخر هەتا کەی بەندەکەت | ڕۆژ و شەو، بێ ڕوویی تۆ؛ بەو ئاهـ و ناڵە و زارەوە |
گەر لە تاڵیی شەربەتی هیجرت دەپرسی؛ بەو سەرەت | خۆزگە دەخوازم هەموو جارێ: بەژەهری مارەوە |
ئەی ئەدەب، ئێستا لە هیجران، ناڵە بێ وەجهە لە لام | هەر دەبوو ئەووەڵ نەچووبایتایە ژێر ئەم بارەوە |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|