دوو لا بە حەقی خۆیان بوون ڕازی
Appearance
| دوو لا بە حەقی خۆیان بوون ڕازی | ئیش ناکەوێتە لای حاکم و قازی |
| ئەوسا مەواشیر ئاش بەتاڵ ئەکا | یا خەرمان لۆغەی هەرزن و گاڵ ئەکا |
| مەگەر ئیعلامی ژن هێنان دەرکەن | کڵاوی سووری سپی لەسەر کەن |
| خۆزگە ئەو پیاوەی ژن و ماڵدارە | نەدەبوو کە ژن بێنێ دووبارە |
| ئەم دووبەرەکیە لە دوو بەرەیە | باوەژن ئاگری شەڕ خۆشکەرەیە |
| دوو برا ئەگەر لە دایکێ نەبن | ڕەگی یەکتری دەردێنن لە بن |
| با بیشڵێین دایک دایکی خۆمانە | ئێستا سیاسەت باوەژنمانە |
| باوەژنێکی جادوومان هەیە | هیچ کەس تێ ناگا کە چەند بەوەیە |
| باوکمان لێ بووە بە باوە پیارە | دادمانە لە دەست کوێخای بێکارە |
| کاتێکمان زانی خەمشەمان بڕا | شەڕەدندووکە لە «کۆڵانەشڕا» |
| «کەیفی» شاعیرمان ئەمەندە حوڕە | تێڕمان لە جاوی گازری پڕە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 863
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|