دوو عادەت هەیە وەک مەتەڵ وایە
Appearance
| دوو عادەت هەیە وەک مەتەڵ وایە | یەکێکیان ترسە و یەکێ هیوایە |
| ترس بۆ ئەوەیە کە لە سەر کارە | عەکسی ئەو مەفسوول کە هیوادارە |
| حەق وابوو ئەوەی کەوا مەئموورە | بەو بڵێن لەسەر کارە و مەسروورە |
| کەچی ئەوانەی بە ئیش سەربەرزن | لە ترسی فەسڵی «فەسڵ» ئەلەرزن |
| کە وابێ مەعزوول ئاسوودەترە | هیوای تەعیینی ئاتی لەبەرە |
| ئەمەندەیان ڕست هەی دیموقراتی | ئەم عالەمەیان خستە نەهاتی |
| وەک ڕشانەوە و مەرگی موفاجات | زەیل و فەسڵیان خستە ناو وڵات |
| مەتەڵەکەی تر ڕاستەقینەیە | بۆیە هەمیشە خەرجی پینەیە |
| بزنیان سواری گامێش کردووە | تۆیش سواری ئەبی کەچی مردووە |
| لە بەرەوژوورە، کە هەموو ئەسپێ | قوشقونی شلە و بەرەی ئەچەسپێ |
| ئەو بە عەکسەوە دێتە گەردوخول | لە شاخ قوشقونی توندە بەرەی شل |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 866
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|