دوو جامباز تێکڕا چوونە سەر تەناف

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دوو جامباز تێکڕا چوونە سەر تەناف  (1950) 
by پیرەمێرد
دوو جامباز تێکڕا چوونە سەر تەناف لەگەڵ یەکتردا کەوتنە مەساف
بزانین کامیان بەر دەبێتەوە؟ تەنافی بەختی ئەلەرێتەوە
ئەوی کە پیشەی تەناف بازییە ئەوەڵ هەنگاوی دەوڵەت خوازییە
خۆ ئەو بابییەی کە بەرز ئەفڕێ هەر مل شکانی خۆی پێ ئەبڕێ
دنیا هەنگوینە و ئێمە وەک مێشین لێی نابینەوە هێندە بە کێشین
ئەبینی یەکێ پێی تێگیراوە هێزی تەکان و جووڵەی نەماوە
ئێمە خەریکین لەویش تێپەڕین خۆمان بە دیاری بۆ مردن بەرین
من خۆم لێم بیستوون ئەهلی مەدینە «ناموسیە» یان لا پۆپەشمینە
لەوێ مێشوولە ناوی «ناموس»ە لە زۆر جێش نامۆس زمانی لووسە
سا بۆیە! لێرە وەک یەک مەبزوولە سوێندی نامووس و گیزەی مێشوولە
لای جاف ڕەش ڕەشە و ئەمیش لەو هۆزە قەزای دیزەیە وا کەوت لە گۆزە
«وَلَا تَزِرُ» حوکمی نەماوە بە ئاغا، نانی نۆکەر بڕاوە
هەر کەسێ پیاوی خۆی دامەزرێنێ ئاشە تەندوورە شەق ئەیرووخێنێ
بە بابی بابی کە کەر سوار ئەبێ پیاوی بێ ئابڕوو بۆیە هار ئەبێ
من پاڵتۆکەی خۆم هەڵگێڕایەوە ڕێ نەکەوت پێوە بێمە کایەوە
ئەبینم پاڵتۆی خەڵکی ڕەنگ ڕەنگە وەک کوڕە کەچەڵ وشک و برنگە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 568 و 181
1939/06/01

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse