Jump to content

دوور پەرێزن لێم ئەمێستە کۆمەڵی یارانی من

From Wikisource
دوور پەرێزن لێم ئەمێستە کۆمەڵی یارانی من (1956)
by عارف عورفی
308025دوور پەرێزن لێم ئەمێستە کۆمەڵی یارانی من1956عارف عورفی
دوور پەرێزن لێم ئەمێستە کۆمەڵی یارانی من بێ سەبەب تەرکی ئەفەرموون سوحبەتی جارانی من
تیری هیجرانە جگەرگاهی ژیانی پارە کرد موشکیلە چارەی برین و دەردی بێدەرمانی من
دڵ ئەسیری دەرد و یاری بێوەفاش لێم عاجزە نائومێد و زویرە لێم جانی من و جانانی من
دەردی دووری یار و دائیم شەونشینی ئینتیزار تا سەحەر بێدارە بەخوا چاوی پڕ گریانی من
شەو هەتا وەختی سەحەر بێ یار و غەم یاوەر بووە ئاهـ چ ئاڵۆزە بە دەستی جەورەوە دەورانی من
مەستی بادەی ئاخری عومرم، جوانیش چوو لە دەس بۆیە ئێستە خاڵی ماوە جامی سەر لێوانی من
وا لەناو گێژ و شەپۆلی غەم دڵی بێچارەکەم غەرقی خوێناوی جگەرمە تا بە ئاو دامانی من
تاکوو ئەم نیوەحەیاتەم ماوە ڕەحمێ بۆ خوا بۆ شەوێک تەشریف بهێنە خانەیی وێرانی من
یار و یاوەر لێم بە دوور کەوتن لە ناڵەناڵی شەو بۆیە دائیم دڵحەزینن مەجلیسی دیوانی من
هەر کە ئێوارە ببێ تاقی برۆت میحرابمە ناکرێ بێ غائیلە بۆم نوێژێکی شێوانی من
مالامالە خانەیی سینەم لەبەر دەردی فیراق کاسەیی کەیلم بە کەیلە پوڕ لە غەم پێوانی من
دەردی پیری وەزعی کەم ئەوزاعی بۆم بۆتە سەبەب بێ سەر و سامانە فکری بێ سەر و سامانی من


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).