دووبارە - تاڤگەی زەڵم
Appearance
ئاوە جوانەکەی سەرچاوەی زەڵم | بۆچ بەهار لێڵی و پاییزان پڕ تەم |
ئەڵێی سەرچاوەی بەختی کوردانی | لەسەردا سارد و سەر لە ئاسمانی |
زۆری پێ ناچێ ئەکەویە زەوی | وەک فرمێسکی چاو بڵاو و نەوی |
وێڵ و عەوداڵی ڕێی چغورد و هەرد | بە قەڵبەزەوە سەر ئەدەی لە بەرد |
یەکدگیر ئەبی لەگەڵ تانجەڕۆ | بە عەشقی سیروان وێڵ و ڕەنجەڕۆ |
لە دواواندا کە یەک ئەکەوی | وەک دوو میسرەعی فەردی مەولەوی |
سیروانی ئەو چەم تانجەڕۆی ئەم چەم | بدەن وەهەمدا ئەم چەم تا ئەو چەم |
سەر بنێرەوە بە لم و خاکا | بگری لە بارگەی سەلمانی پاکا |
بڵێ: بە قوربان، تۆ ناوت پاکە | بمانخەرە ڕێی یەکێتی و چاکە |
تۆ خۆت ئەزانی ئەو عەردە دێمە | کە پاراو ئەبێ بە ئاوی ئێمە |
کە وا بێ گوڵ و نێرگس پێکەوە | با شاد بن بە دڵی ڕێک و پێکەوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|