دووبارە چەرخی کەچ ڕەفتار بە کینەی من هەڵستاوە
Appearance
دووبارە چەرخی کەچ ڕەفتار بە کینەی من هەڵستاوە | چ سووچی من نییە وا خووی بەدی هێشتا لەسەر ماوە |
تەسەللای عاشقان چۆن دێ لە دەورانی فەلەک، هەیهات | کە ئەم ئاشووبە ئێستێکەش لە بەینا سوڵحی نەکراوە |
بیناییم کەم بووە یا ڕۆژی هیجران تارییە یاران؟ | سیایی تالعی عوشاقە، یا زوڵفی پەشێواوە |
شەوی فیرقەت گەلێ توولانییە خۆم ناخەوم ئەمما | کە چ بکەم بەختی بەد هەڵناستی دائیم لە خەو ماوە |
وەکوو عارەب کە دەست و دامەنی ئێوەم عیلاجێ کەن | دڵی قەقنەس میسالم وا لە کوورەی سینە سووتاوە |
لە دەست تابووری غەم ئێستێش ئەسیری دڵ بە مەزڵوومی | وەلێ چ بکا قوماندانی فیراقە ئەمری وا داوە |
لە لایێکی جەفای یار و لە جایێکی بەڵای ئەغیار | ڕەهایی زەحمەتە سافی چ لەم لاوە، چ لەو لاوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|