دووبارە «شیعری نوخشەی تازە شاعیر»
Appearance
| خۆ هەڵبەستی ئەم دەورە | لە جێی خوێندن و دەورە |
| جنۆکەمان لە دەورە | «بسم الله» کەین بە دەورە |
| دەورییەک پڵاوی چەورە | وەک کۆتر کەوتە دەورە |
| ئەچیت بۆ پیاوی گەورە | ئاسمانی ئێمە هەورە |
| یەکێ بوو، یەکێ نەبوو | لەو دوانە ئەوەی نەچوو |
| کەرێکی بێ گوێچکە بوو | بۆ خۆی بۆ کێشە ئەچوو |
| کەرە لە دەست خۆی ئەچوو | ئیتر لە ناوا گوم بوو |
| کەچی ئەوەی کە نەبوو | کەرەکەی فروشتبوو |
| کەری خستبووە هەڕاج | فرۆشتی بێ خەرج و باج |
| گۆنییە شڕێکی بێ ناو | چەقۆیەکی دەم شکاو |
| هەمووی کڕی و چوو بۆ ڕاو | لەسەر سەرچاوەی سەراو |
| هەروا ئەیڕوانییە ناو ئاو | بە سیحری مەلا خنکاو |
| وەک ئاوێنەی ئەسکەندەر | ڕوانی لەودیو تاریدەر |
| وا چێرگێک نیشتۆتەوە | ڕووبەڕووی ملەکەوە |
| فیشەکی نایە تفەنگ | هاویشتی بێ ناڵە و دەنگ |
| نەیگەیشتێ و چێرگی کوشت | خۆی کەوت لەسەر گازی پشت |
| گۆنییە شڕی هەڵسووڕان | چێرگی شل شل تێچەسپان |
| بردیە ماڵەوە لێی نا | لە ناو دیزەی بێ بنا |
| لە کوڵانێکی کەما | گۆشتی ڕۆیشت، ئاوی ما |
| هێندە سوێر و چەور بووبوو | بە ڕیشیەوە مەیی بوو |
| ئەوەی کە نەیبەستبوو | چەوری لێوی بەستبوو |
| سەگ هات ڕیشی لستەوە | سەگی گرت بە دەستەوە |
| کە کێشای بە زەویا | سەد تۆپ بلووری ڕیا |
| خاوەن سەگ و سمێڵ چەور | لە یەک کەوتنە شەڕە تەور |
| هەریەکە بۆ خۆی ئەبرد | ئەوان بەشیان نەئەکرد |
| لەوەلا قۆڵچی تەموین | هات و تێی خوڕین بەقین |
| وتی ئەمە قاچاغە | لە قاچاغ جەرگمان داغە |
| لە دەست ئەوانی وەرگرت | بە بێ قڕە بەشیان کرد |
| بۆیە پرسین نەماوە | کە وا بەشکردن باوە |
| ئەم هەرایە و گەردشە | هی ئەوەیە بێ بەشە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|