دوا خواحافیزی

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دوا خواحافیزی  (1966) 
by عوسمان عوزێری
وا بەجێتدێڵم گیانەکەم ئازیز ئەمە دواجارمە ئەڵێم خواحافیز
چونکە بە ناهەق دڵت شکاندم گشت خۆشی، شادییت لە دەست فڕاندم
دڵمت بەجارێ پڕ کرد لە ئازار لەجێی پێکەنین هەر گریەمە و زار
بەڵێنت دامێ کەوا هەردووکمان تا مردن یەکمان خۆش بوێ بە گیان
کەچی بۆ دوایی بێوەفا دەرچووی وەهام نەزانی کە بێبەڵێن بووی
وەک خەڵووز دڵمت ڕەش کرد لە سنگما ڕۆحی بێچارەت دەرکرد لە چنگما
وتت بمدەرێ بۆ یادگاری هەڵیانئەگرم بەوێنەی دیاری
دوای ئەوە هەموو ئەندامەکانم لەلای من نەمان نە ڕۆح نە گیانم
هەموویانت کرد بە بەشداری خۆت دەست و پێم مابوو بەشیان بوو بە کۆت
کەچی بەبێ هۆ هەمووت فڕێ دان لە خوا نەترسای بێ دڵ و ویژدان؟
هەر بەشەی زامێ بوو بە هاوبەشی لەشیش بێچارە بە بەختی ڕەشی
وەکوو دێوانە ئاوارەی هەردە خۆشیی نابینێ هاوەڵی دەردە
خوای دڵدارانیش خۆی هەقستێنە باش ئاگادارە بەم بگرە و بێنە
کەواتە ئەڕۆم خوات لەگەڵ، ئەی گیان ئاخۆ چەندەی تر ئەخەیتە زیندان
بەوێنەی منی هەژاری کڵۆڵ لە جیاتی باخچە ئەیانخەیتە چۆڵ
ئیتر گیانەکەم بەبێ گفتوگۆ لەوە زیاتر لەسەری مەڕۆ
ئەمجا خواحافیز جادووی بێپەیمان دوا خواحافیزت لێ بێ هەمدیسان

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse